< یەکەم پوختەی مێژوو 23 >
پاش ئەوەی داود پیر بوو و بە ساڵا چوو، سلێمانی کوڕی کرد بە پاشای ئیسرائیل. | 1 |
大卫年纪老迈,日子满足,就立他儿子所罗门作以色列的王。
هەموو سەرکردەکانی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکانی کۆکردەوە و | 2 |
大卫招聚以色列的众首领和祭司利未人。
ئەو لێڤییانەشی تەمەنیان سی ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو سەرژمێری کران و کۆی ژمارەیان سی و هەشت هەزار پیاو بوو. | 3 |
利未人从三十岁以外的都被数点,他们男丁的数目共有三万八千;
داود گوتی: «بیست و چوار هەزار لەمانە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاری پەرستگای یەزدان و شەش هەزاریان کوێخا و دادوەر و | 4 |
其中有二万四千人管理耶和华殿的事,有六千人作官长和士师,
چوار هەزاریان دەرگاوان و چوار هەزاری دیکەشیان بۆ ستایشکردنی یەزدان بەو ئامێرە مۆسیقییانەی کە بۆ ستایشکردن دروستم کردن.» | 5 |
有四千人作守门的,又有四千人用大卫所做的乐器颂赞耶和华。
ئینجا داود لێڤییەکانی کردە چەند بەشێک، بەپێی کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن و قەهات و مەراری. | 6 |
大卫将利未人革顺、哥辖、米拉利的子孙分了班次。
لە گێرشۆنییەکان: لەعدان و شیمعی. | 7 |
革顺的子孙有拉但和示每。
کوڕەکانی لەعدان: یەحیێلی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە، ئینجا زێتام و یۆئێل، سێ کوڕ بوون. | 8 |
拉但的长子是耶歇,还有细坦和约珥,共三人。
کوڕەکانی شیمعی: شەلۆمۆت، حەزیێل و هاران، سێ کوڕ بوون. ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لەعدان بوون. | 9 |
示每的儿子是示罗密、哈薛、哈兰三人。这是拉但族的族长。
کوڕەکانی شیمعیش: یەحەت و زیزا و یەعوش و بەریعە. ئەمانە چوار کوڕەکەی شیمعی بوون. | 10 |
示每的儿子是雅哈、细拿、耶乌施、比利亚共四人。
یەحەت کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و زیزا دووەم بوو، بەڵام یەعوش و بەریعە کوڕی زۆریان نەبوو، لەبەر ئەوە وەک یەک بنەماڵە هەژمارد کران. | 11 |
雅哈是长子,细撒是次子。但耶乌施和比利亚的子孙不多,所以算为一族。
کوڕەکانی قەهات: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل، چوار کەس بوون. | 12 |
哥辖的儿子是暗兰、以斯哈、希伯伦、乌薛共四人。
کوڕەکانی عەمرام: هارون و موسا. هارون و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە بۆ تەرخانکردنی شتی هەرەپیرۆز هەڵبژێردران، بۆ قوربانی کردن لەبەردەم یەزدان و داواکردنی بەرەکەت بە ناوی ئەوەوە بۆ هەتاهەتایە. | 13 |
暗兰的儿子是亚伦、摩西。亚伦和他的子孙分出来,好分别至圣的物,在耶和华面前烧香、事奉他,奉他的名祝福,直到永远。
هەروەها کوڕەکانی موسای پیاوی خودا وەک بەشێک لە هۆزی لێڤی دانران. | 14 |
至于神人摩西,他的子孙名字记在利未支派的册上。
کوڕەکانی موسا گێرشۆم و ئەلیعەزەر بوون. | 15 |
摩西的儿子是革舜和以利以谢。
نەوەکانی گێرشۆم: شوڤائێل کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو. | 16 |
革舜的长子是细布业;
نەوەی ئەلیعەزەریش: ئەلیعەزەر تەنها یەک کوڕی هەبوو ناوی ڕەحەڤیا بوو، بەڵام ڕەحەڤیا کوڕی زۆر بوو. | 17 |
以利以谢的儿子是利哈比雅。以利以谢没有别的儿子,但利哈比雅的子孙甚多。
کوڕەکانی یەسهار: شەلۆمیت کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو. | 18 |
以斯哈的长子是示罗密。
کوڕەکانی حەبرۆن: یەرییاهو کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو، ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەمیان بوو. | 19 |
希伯伦的长子是耶利雅,次子是亚玛利亚,三子是雅哈悉,四子是耶加面。
کوڕەکانی عوزیێل: میخا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ییشیا دووەمیان بوو. | 20 |
乌薛的长子是米迦,次子是耶西雅。
کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکانی مەحلی: ئەلعازار و قیش. | 21 |
米拉利的儿子是抹利、母示。抹利的儿子是以利亚撒、基士。
ئەلعازار مرد و کوڕی نەبوو، تەنها کچی هەبوو، جا کوڕەکانی قیشی برای هێنایانن. | 22 |
以利亚撒死了,没有儿子,只有女儿,他们本族基士的儿子娶了她们为妻。
کوڕەکانی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت، سێ کوڕ بوون. | 23 |
母示的儿子是末力、以得、耶利摩共三人。
ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. گەورەی بنەماڵەکان کە بەپێی ناوەکانیان تۆمار کران و یەک بە یەک سەرژمێر کران، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە کە لە پەرستگای یەزدان خزمەتیان دەکرد، | 24 |
以上利未子孙作族长的,照着男丁的数目,从二十岁以外,都办耶和华殿的事务。
چونکە داود گوتبووی: «لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل گەلەکەی حەساندووەتەوە و بۆ هەتاهەتایە یەزدان لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووە، | 25 |
大卫说:“耶和华—以色列的 神已经使他的百姓平安,他永远住在耶路撒冷。
ئیتر پێویست ناکات لێڤییەکان چادرەکەی پەرستن یان هیچ یەکێک لەو قاپوقاچاغانەی کە لە خزمەتی چادرەکەی پەرستن بەکاردەهێنرێت هەڵبگرن و بگوازنەوە.» | 26 |
利未人不必再抬帐幕和其中所用的一切器皿了。”
بەپێی دوایین فەرمانی داود، لێڤییەکان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە سەرژمێری کران. | 27 |
照着大卫临终所吩咐的,利未人从二十岁以外的都被数点。
لێڤییەکان بەردەستی نەوەی هارونیان دەکرد لە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان: بەرپرس بوون بۆ حەوشە و ژوورە لاتەنیشتەکان، بۆ پاککردنەوەی شتە پیرۆزەکان، بۆ خزمەتکردنی دیکەش لە ماڵی خودا؛ | 28 |
他们的职任是服事亚伦的子孙,在耶和华的殿和院子,并屋中办事,洁净一切圣物,就是办 神殿的事务,
بەرپرسیاریێتیشیان هەبوو بۆ نانی تەرخانکراو و باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ناسکە نانی فەتیرەی و خۆراکی سەر ساج و تێکەڵکردنی هەرچی کە تێکەڵ دەکرێت و بۆ هەموو ئەندازە و پێوانەکردنێک؛ | 29 |
并管理陈设饼,素祭的细面,或无酵薄饼,或用盘烤,或用油调和的物,又管理各样的升斗尺度;
هەروەها بۆ ڕاوەستان هەموو بەیانییەک بۆ سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدان ئێوارانیش بە هەمان شێوە؛ | 30 |
每日早晚,站立称谢赞美耶和华,
هەروەها بۆ هەموو سەرخستنێکی قوربانی سووتاندن لە شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان. پێویست بوو لێڤییەکان بەو ژمارەیە و بەو چەشنەی کە ڕێسایە لەسەریان، بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان خزمەت بکەن. | 31 |
又在安息日、月朔,并节期,按数照例,将燔祭常常献给耶和华;
ئیتر لێڤییەکان لە چادری چاوپێکەوتن و شوێنی پیرۆز پارێزگاریان دەکرد، هەروەها بەردەستی نەوەی هارونیان دەکرد لە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان. | 32 |
又看守会幕和圣所,并守耶和华吩咐他们弟兄亚伦子孙的,办耶和华殿的事。