< یەکەم پوختەی مێژوو 22 >

ئینجا داود گوتی: «ئێرە ماڵی یەزدانی پەروەردگارە، هەر ئێرەش قوربانگای قوربانی سووتاندنی ئیسرائیلە.» 1
Then David said, “This is where the house of the Lord God will be, and this is the place for the altar of burnt offering for Israel.”
ئیتر داود فەرمانی دا بە کۆکردنەوەی ئەو نامۆیانەی لە خاکی ئیسرائیل بوون، هەندێکی لێ کردنە نەقاڕ بۆ تاشینی بەردی چوارگۆشەیی بۆ بنیادنانی ماڵی خودا. 2
So David gave orders to summon the foreigners living in the land of Israel, and he assigned stonecutters to prepare dressed stones to build the house of God.
داود ئاسنێکی زۆری بۆ بزمار و ئەڵقەڕیزی دەرگاکان ئامادە کرد، بڕۆنزێکی زۆری لەکێش نەهاتووشی ئامادە کرد. 3
David provided plenty of iron to make the nails for the entrance doors and for the supports, as well as more bronze than could be weighed.
هەروەها داری ئورزیشی ئامادە کرد کە لە ژمارە نەدەهات، چونکە سەیدائییەکان و سورییەکان دار ئورزێکی زۆریان بۆ داود هێنا. 4
He provided more cedar logs than could be counted, because the people of Sidon and Tyre had brought a huge quantity of cedar logs to David.
داود گوتی: «سلێمانی کوڕم منداڵە و پێنەگەیشتووە، ئەم ماڵەش کە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت دەبێت لەبەرچاوی هەموو گەلان زۆر گەورە و بەناوبانگ و شکۆدار بێت، لەبەر ئەوە من ئێستا ئامادەکاری بۆ دەکەم.» جا داود بەر لە مردنی ئامادەکارییەکی زۆری بۆ کرد. 5
David said to himself, “My son Solomon is still young and inexperienced, and the house that is to be built for the Lord must be truly magnificent, famous and glorious around the world. I need to start preparing for it.” So David made sure plenty of building materials were ready before he died.
پاشان سلێمانی کوڕی بانگکرد و ڕایسپارد کە ماڵێک بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێت. 6
Then he sent for his son Solomon and instructed him to build a house for the Lord, the God of Israel.
داود بە سلێمانی گوت: «کوڕی خۆم، من لە دڵمدا بوو ماڵێک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارم بنیاد بنێم. 7
David told Solomon, “My son, I had always wanted to build a house to honor the Lord my God.
بەڵام فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:”تۆ خوێنێکی زۆرت ڕشتووە و جەنگی گەورەشت کردووە، لەبەر ئەوە ماڵ بۆ ناوەکەم دروستناکەیت، چونکە لەبەردەمم خوێنێکی زۆرت ڕشتووەتە سەر زەوی. 8
But the Lord told me, ‘You have shed a lot of blood and engaged in many wars. You are not to build a house to honor me because I have seen you shed so much blood on the earth.
بەڵام کوڕێکت دەبێت، دەبێتە پیاوی ئاشتی و حەسانەوە، لە هەموو دوژمنەکانی دەوروبەری دەیحەسێنمەوە. ناوی سلێمان دەبێت، لە ماوەی پاشایەتی ئەودا ئاشتی و ئارامی بە ئیسرائیل دەبەخشم. 9
But you will have a son who will be a man of peace. I will give him peace from all his enemies in the nations around. Solomon will be his name, and I will grant peace and quiet to Israel during his reign.
ئەو ماڵێک بۆ ناوەکەم بنیاد دەنێت، من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من، تەختی پاشایەتییەکەشی هەتاهەتایە لەسەر ئیسرائیل جێگیر دەکەم.“ 10
He is the one who will build a house to honor me. He will be my son, and I will be his father. And I will make sure the throne of his kingdom over Israel lasts forever.’
«کوڕی خۆم، ئێستاش یەزدانت لەگەڵدا بێت و سەرکەوتوو بیت و ماڵەکەی یەزدانی پەروەردگارت بنیاد بنێیت بەو شێوەیەی سەبارەت بە تۆ فەرمووی. 11
Now, my son, may the Lord be with you so you may succeed in building the house of the Lord your God, just as he said you would.
کاتێک فەرمانڕەوایەتی ئیسرائیل دەکەیت یەزدان دانایی و تێگەیشتنت بداتێ بۆ ئەوەی فێرکردنەکانی یەزدانی پەروەردگارت پەیڕەو بکەیت. 12
Only may the Lord give you insight and understanding when he puts you in command of Israel, so that you may keep the law of the Lord your God.
ئەگەر ئاگاداربیت لەوەی ئەو فەرز و حوکمانە بەجێبهێنیت کە یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە گەلی ئیسرائیل کرد، ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبیت. ئیتر بەهێزبە و ئازابە، مەترسە و ورە بەرمەدە. 13
Then you will be successful, as long as you are careful to follow the laws and regulations that the Lord through Moses instructed Israel to do. Be strong and be brave! Don't be afraid or discouraged!
«من ناخۆشی زۆرم چێژتووە بۆ دابینکردنی ئەمانە بۆ پەرستگای یەزدان، سەد هەزار تالنت زێڕ و ملیۆنێک تالنت زیو، بڕۆنز و ئاسنێکی زۆری لە کێش نەهاتووش، دار و بەردیشم ئامادە کردووە. تۆش دەتوانیت زیاتریان بکەیت. 14
Look, I've taken a lot of trouble to provide for the house of the Lord— 100,000 talents of gold, 1,000,000 talents of silver, and bronze and iron, more than can be weighed.
کرێکارێکی زۆرت لەلایە، لە نەقاڕ و بەنا و دارتاش و کەسانی شارەزا لە هەموو کار و پیشەیەک 15
I have also provided timber and stone, but you will need to add more.
لەسەر زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن، وەستاکان لە ژمارە نایەن. ئیتر هەستە و دەستبەکار بە و یەزدانت لەگەڵ بێت.» 16
You have many workers such as stonecutters, masons, carpenters, and all kinds of craftsmen of gold, silver, bronze, and iron—without limit. So get started, and may the Lord be with you!”
پاشان داود فەرمانی بە هەموو سەرکردەکانی ئیسرائیل کرد هاریکاری سلێمانی کوڕی بکەن: 17
David also ordered all the leaders in Israel to help his son Solomon.
«ئایا یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان نییە؟ ئایا لە هەموو لایەکەوە نەیحەساندوونەتەوە؟ دانیشتووی خاکەکەی داوەتە دەستم و خاکەکەی ژێردەستەی یەزدان و گەلەکەی کردووە. 18
“Isn't the Lord God with you? Hasn't he given you peace on all your borders?” he asked. “Why? Because he has placed the inhabitants of the land under my power, and they are now subject to the Lord and to his people.
ئێستاش بە هەموو دڵ و گیانتانەوە ڕووتان لە یەزدانی پەروەردگارتان بکەن. هەستن و پیرۆزگای یەزدانی پەروەردگار بنیاد بنێن، بۆ ئەوەی سندوقی پەیمانی یەزدان و قاپوقاچاغی پیرۆزگای خودا بهێنرێتە ناو ئەو پەرستگایەی کە بۆ ناوی یەزدان بنیاد دەنرێت.» 19
Now, with your whole mind and heart, make a definite decision to always worship the Lord your God. Get started on building the sanctuary of the Lord God, Then you can bring the Ark of the Lord's Agreement and the holy things of God into the house that is to be built to honor the Lord.”

< یەکەم پوختەی مێژوو 22 >