< یەکەم پوختەی مێژوو 20 >
لە بەهاری ساڵ، لە کاتی ڕۆیشتنی پاشاکان بۆ جەنگ، یۆئاب ڕابەرایەتی هێزە چەکدارەکانی دەکرد. خاکی عەمۆنییەکانی وێران کرد و چوو بۆ ڕەبە و گەمارۆی دا، بەڵام داود لە ئۆرشەلیم مایەوە، جا یۆئاب لە ڕەبەی دا و وێرانی کرد. | 1 |
Now in the spring, at the time when kings go out to war, Joab went out at the head of the armed forces and made waste all the land of the Ammonites and put his men in position before Rabbah, shutting it in. But David was still at Jerusalem. And Joab took Rabbah and made it waste.
داود تاجی سەری پاشاکەی ئەوانی برد، دەرکەوت کێشەکەی نزیکەی تالنتێک زێڕ بوو، بەردی گرانبەهاشی تێدابوو، ئینجا لەسەر سەری داود دانرا. دەستکەوتێکی زۆریشی لە شارەکە دەرهێنا، | 2 |
And David took the crown of Milcom from off his head; its weight was a talent of gold and it had stones of great price in it; and it was put on David's head, and he took a great store of goods from the town.
ئەو گەلەشی کە تێیدا بوو هێنایە دەرەوە و بێگاری پێکردن بە ئیشکردن بە مشار و پاچی ئاسنین و تەوری ئاسنین. داود ئەم کارەی بە هەموو شارۆچکەکانی عەمۆنییەکان کرد. پاشان داود و هەموو سوپا گەڕانەوە ئۆرشەلیم. | 3 |
And he took the people out of the town and put them to work with wood-cutting instruments, and iron grain-crushers, and axes. And this he did to all the towns of the children of Ammon. Then David and all the people went back to Jerusalem.
پاش ئەمانە لە گەزەر جەنگ لەگەڵ فەلەستییەکان هەڵگیرسا و لەو کاتەدا سیبەخەیی حوشاتی سیپەیی کوشت کە یەکێک بوو لە نەوەی ڕفائییەکان، دواجار فەلەستییەکان تێکشکان. | 4 |
Now after this there was war with the Philistines at Gezer; then Sibbecai the Hushathite put to death Sippai, one of the offspring of the Rephaim; and they were overcome.
جارێکی دیکەش لەگەڵ فەلەستییەکان جەنگ هەڵگیرسایەوە و ئێلحانانی کوڕی یاعیر، لەحمیی برای گۆلیاتی گەتی کوشت، کە دەسکی ڕمەکەی وەک نۆردی جۆڵاکان بوو. | 5 |
And again there was war with the Philistines; and Elhanan, the son of Jair, put to death Lahmi, the brother of Goliath the Gittite, the stem of whose spear was like a cloth-worker's rod.
دیسان لە گەت جەنگ هەڵگیرسایەوە، پیاوێکی زەبەلاح هەبوو هەر پەلێکی شەش پەنجەی هەبوو، واتە بیست و چوار پەنجەی هەبوو. ئەویش هەر لە نەوەی ڕافا بوو. | 6 |
And again there was war at Gath, where there was a very tall man, who had twenty-four fingers and toes, six fingers on his hands and six toes on his feet; he was one of the offspring of the Rephaim.
کاتێک سووکایەتی بە ئیسرائیل کرد، یۆناتانی کوڕی شیمەعەی برای داود کوشتی. | 7 |
And when he put shame on Israel, Jonathan, the son of Shimea, David's brother, put him to death.
ئەوانە لە نەوەی ڕافا بوون لە گەت، بە دەستی داود و خزمەتکارەکانی کوژران. | 8 |
These were of the offspring of the Rephaim in Gath; they came to their death by the hands of David and his servants.