< یەکەم پوختەی مێژوو 2 >

ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، 1
Filii autem Israel: Ruben, Simeon, Levi, Iuda, Issachar, et Zabulon,
دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر. 2
Dan, Ioseph, Beniamin, Nephthali, Gad et Aser.
کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. 3
Filii Iuda: Her, Onan, et Sela. Hi tres nati sunt ei de filia Sue Chananitide. Fuit autem Her primogenitus Iuda, malus coram Domino, et occidit eum.
تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون. 4
Thamar autem nurus eius peperit ei Phares et Zara. Omnes ergo filii Iuda, quinque.
کوڕەکانی پێرێز: حەسرۆن و حامول. 5
Filii autem Phares: Hesron et Hamul.
کوڕەکانی زەرەح: زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون. 6
Filii quoque Zaræ: Zamri, et Ethan, et Eman, Chalchal quoque, et Dara, simul quinque.
کوڕەکەی کەرمی: عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد. 7
Filii Charmi: Achar, qui turbavit Israel, et peccavit in furto anathematis.
کوڕەکەی ئێیتان: عەزەریا بوو. 8
Filii Ethan: Azarias.
حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە: یەرەحمێل، ڕام و کالێب. 9
Filii autem Hesron qui nati sunt ei: Ierameel, et Ram, et Calubi.
ڕام عەمینادابی بوو، عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا. 10
Porro Ram genuit Aminadab. Aminadab autem genuit Nahasson, principem filiorum Iuda.
نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو، 11
Nahasson quoque genuit Salma, de quo ortus est Booz.
بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو. 12
Booz vero genuit Obed, qui et ipse genuit Isai.
یەسا باوکی ئەمانە بوو: ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە، 13
Isai autem genuit primogenitum Eliab, secundum Abinadab, tertium Simmaa,
چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی، 14
quartum Nathanael, quintum Raddai,
شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود. 15
sextum Asom, septimum David.
هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل. 16
Quorum sorores fuerunt Sarvia, et Abigail. Filii Sarviæ: Abisai, Ioab, et Asael, tres.
ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو. 17
Abigail autem genuit Amasa, cuius pater fuit Iether Ismahelites.
کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن. 18
Caleb vero filius Hesron accepit uxorem nomine Azuba, de qua genuit Ierioth: fueruntque filii eius Iaser, et Sobab, et Ardon.
کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە. 19
Cumque mortua fuisset Azuba, accepit uxorem Caleb, Ephratha: quæ peperit ei Hur.
حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو. 20
Porro Hur genuit Uri: et Uri genuit Bezeleel.
پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە. 21
Post hæc ingressus est Hesron ad filiam Machir patris Galaad, et accepit eam cum esset annorum sexaginta: quæ peperit ei Segub.
سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو. 22
Sed et Segub genuit Iair, et possedit viginti tres civitates in Terra Galaad.
بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون. 23
Cepitque Gessur, et Aram oppida Iair, et Canath, et viculos eius sexaginta civitatum. Omnes isti, filii Machir patris Galaad.
پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە. 24
Cum autem mortuus esset Hesron, ingressus est Caleb ad Ephratha. Habuit quoque Hesron uxorem Abia, quæ peperit ei Assur patrem Thecuæ.
کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن: ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. 25
Nati sunt autem filii Ierameel primogeniti Hesron, Ram primogenitus eius, et Buna, et Aram, et Asom, et Achia.
یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو. 26
Duxit quoque uxorem alteram Ierameel, nomine Atara, quæ fuit mater Onam.
کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل: مەعەچ، یامین و عێقەر. 27
Sed et filii Ram primogeniti Ierameel, fuerunt Moos, Iamin, et Achar.
کوڕەکانی ئۆنام: شەمەی و یاداع. کوڕەکانی شەمەی: ناداب و ئەبیشوور. 28
Onam autem habuit filios Semei, et Iada. Filii autem Semei: Nadab, et Abisur.
ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە. 29
Nomen vero uxoris Abisur, Abihail, quæ peperit ei Ahobban, et Molid.
کوڕەکانی ناداب: سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد. 30
Filii autem Nadab fuerunt Saled, et Apphaim. Mortuus est autem Saled absque liberis.
کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو، کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو. 31
Filius vero Apphaim, Iesi: qui Iesi genuit Sesan. Porro Sesan genuit Oholai.
کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی: یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد. 32
Filii autem Iada fratris Semei: Iether, et Ionathan. Sed et Iether mortuus est absque liberis.
کوڕەکانی یۆناتان: پەلەت و زازا. ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون. 33
Porro Ionathan genuit Phaleth, et Ziza. Isti fuerunt filii Ierameel.
شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو. شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. 34
Sesan autem non habuit filios, sed filias: et servum Ægyptium nomine Ieraa.
شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە. 35
Deditque ei filiam suam uxorem: quæ peperit ei Ethei.
عەتەی ناتانی بوو، ناتان زاڤادی بوو، 36
Ethei autem genuit Nathan, et Nathan genuit Zabad.
زاڤاد ئەفلالی بوو، ئەفلال عوبێدی بوو، 37
Zabad quoque genuit Ophlal, et Ophlal genuit Obed.
عوبێد یێهوی بوو، یێهو عەزەریای بوو، 38
Obed genuit Iehu, Iehu genuit Azariam.
عەزەریا حەلەچی بوو، حەلەچ ئەلیعاسای بوو، 39
Azarias genuit Helles, et Helles genuit Elasa.
ئەلیعاسا سیسمەیی بوو، سیسمەی شەلومی بوو، 40
Elasa genuit Sisamoi, Sisamoi genuit Sellum.
شەلوم یەقەمیای بوو و یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو. 41
Sellum genuit Icamiam, Icamia autem genuit Elisama.
کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل: مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو. 42
Filii autem Caleb fratris Ierameel: Mesa primogenitus eius, ipse est pater Ziph: et filii Maresa patris Hebron.
کوڕەکانی حەبرۆن: قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. 43
Porro filii Hebron, Core, et Taphua, et Recem, et Samma.
شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو. 44
Samma autem genuit Raham, patrem Iercaam, et Recem genuit Sammai.
کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو. 45
Filius Sammai, Maon: et Maon pater Bethsur.
هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو. 46
Epha autem concubina Caleb peperit Haran, et Mosa, et Gezez. Porro Haran genuit Gezez.
کوڕەکانی یاهدای ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون. 47
Filii autem Iahaddai, Regom, et Ioathan, et Gesan, et Phalet, et Epha, et Saaph.
مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو، 48
Concubina Caleb Maacha, peperit Saber, et Tharana.
هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. 49
Genuit autem Saaph pater Madmena, Sue patrem Machbena, et patrem Gabaa. Filia vero Caleb, fuit Achsa.
ئەمانە نەوەی کالێب بوون. کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو: شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، 50
Hi erant filii Caleb, filii Hur primogeniti Ephratha, Sobal pater Cariathiarim.
سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر. 51
Salma pater Bethlehem, Hariph pater Bethgader.
نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون: هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و 52
Fuerunt autem filii Sobal patris Cariathiarim, qui videbat dimidium requietionum.
خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە. 53
Et de cognatione Cariathiarim, Iethrei, et Aphuthei, et Semathei, et Maserei. Ex his egressi sunt Saraitæ, et Esthaolitæ.
نەوەی سەلما: بێت‌لەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، 54
Filii Salma, Bethlehem, et Netophathi, Coronæ domus Ioab, et dimidium requietionis Sarai,
هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون. 55
cognationes quoque scribarum habitantium in Iabes, canentes atque resonantes, et in tabernaculis commorantes. Hi sunt Cinæi, qui venerunt de Calore patris domus Rechab.

< یەکەم پوختەی مێژوو 2 >