< یەکەم پوختەی مێژوو 19 >

دوای ماوەیەک ناحاشی پاشای عەمۆنییەکان مرد و کوڕەکەی لەدوای ئەو بوو بە پاشا. 1
Now it happened that Nahash, the king of the sons of Ammon, died, and his son reigned in his place.
داود گوتی: «لەگەڵ حانوونی کوڕی ناحاش دڵسۆز دەبم، چونکە باوکی لەگەڵم دڵسۆز بوو.» لەبەر ئەوە داود شاندێکی نارد بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لە حانوون بکەن سەبارەت بە باوکی. کاتێک شاندەکەی داود هاتنە لای حانوون لە خاکی عەمۆنییەکان بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن، 2
And David said: “I will act with mercy toward Hanun, the son of Nahash. For his father was gracious to me.” And so David sent messengers to console him over the death of his father. But when they had reached the land of the sons of Ammon, so that they might console Hanun,
میرەکانی عەمۆنییەکان بە حانوونیان گوت: «تۆ لەو باوەڕەدایت کە داود لەبەر ڕێزگرتن لە باوکت شاندی ناردووە بۆ ئەوەی سەرەخۆشیت لێ بکات؟ ئایا خزمەتکارەکانی بۆ پشکنین و سەرەوژێرکردن و سیخوڕیکردن بەسەر خاکەکەوە نەهاتوون بۆ لات؟» 3
the leaders of the sons of Ammon said to Hanun: “Do you think that perhaps David has sent them to console you in order to honor your father? Have you not noticed that his servants came to you so that they might explore, and investigate, and examine your land?”
ئیتر حانوون پیاوەکانی داودی گرت و ڕیشی تاشین، جلەکانیشیان لە نیوەوە هەتا پاشەڵیانی دادڕی و بەڕەڵای کردن. 4
And so Hanun shaved the heads and beards of the servants of David, and he cut away their tunics from the buttocks to the feet, and he sent them away.
کاتێک هەندێک کەس چوون و سەبارەت بەو پیاوانە بە داودیان ڕاگەیاند، ئەویش چەند کەسێکی نارد بۆ پێشوازییان، چونکە پیاوەکان زۆر شەرمیان دەکرد، پاشاش گوتی: «هەتا ڕیشتان دێتەوە لە ئەریحا بمێننەوە، ئینجا بگەڕێنەوە.» 5
And when they had gone, and had sent word to David, (for they had suffered a great disgrace, ) he sent to meet them, and he instructed them that they should remain at Jericho until their beards grew, and then they should return.
کاتێک عەمۆنییەکان بینییان لەلایەن داودەوە قێزەون بوون، حانوون و عەمۆنییەکان هەزار تالنت زیویان نارد بۆ ئەوەی لە ئارامییەکانی دوو ڕووبار و لە ئارامییەکانی مەعکا و لە چۆڤا گالیسکە و گالیسکەسوار بەکرێ بگرن. 6
Then, when the sons of Ammon realized that they had committed an injury against David, both Hanun and the rest of the people sent one thousand talents of silver, so that they might hire for themselves chariots and horsemen from Mesopotamia, and from Syrian Maacah, and from Zobah.
جا سی و دوو هەزار گالیسکە و گالیسکەسواریان بەکرێ گرت، هەروەها پاشای مەعکا لەگەڵ سوپاکەی هات و لە بەرامبەر مادەبا دامەزران، عەمۆنییەکانیش لە شارۆچکەکانیانەوە کۆبوونەوە و هاتن بۆ جەنگ. 7
And they hired thirty-two thousand chariots, and the king of Maacah with his people. When these had arrived, they made camp in the region opposite Medeba. Also, the sons of Ammon, gathering from their cities, went to war.
کاتێک داود ئەمەی بیستەوە یۆئاب و هەموو سوپا شەڕکەرەکانی نارد. 8
And when David had heard this, he sent Joab and the entire army of strong men.
عەمۆنییەکان هاتنە دەرەوە و لە دەمی دەروازەی شارەکەیان بۆ جەنگ ڕیزیان بەست، بەڵام ئەو پاشایانەی کە هاتبوون بە جیا لە دەشتودەر بوون. 9
And the sons of Ammon, going out, set up a battle line before the gate of the city. But the kings who had come to their aid stood separately in the field.
کاتێک یۆئاب بینی کە بەرەکانی جەنگ لەپێشی و لەپاشییەوەن، لە باشترین جەنگاوەرانی ئیسرائیل چەند هێزێکی هەڵبژارد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئارامییەکان ڕیزی کردن. 10
And so Joab, understanding the war to be set facing him and behind his back, chose the strongest men from all of Israel, and he went out against the Syrians.
ئەو پیاوانەی کە مانەوە دایە دەست ئەبیشەیی برای و ئەویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی عەمۆنییەکان ڕیزی کردن. 11
But the remaining portion of the people he placed under the hand of his brother Abishai. And they went out against the sons of Ammon.
یۆئاب گوتی: «ئەگەر ئارامییەکان لە من بەهێزتر بوون، ئەوا تۆ بەهانامەوە دێیت؛ بەڵام ئەگەر عەمۆنییەکان لە تۆ بەهێزتر بوون، ئەوا من بەهاناتەوە دێم. 12
And he said: “If the Syrians prevail over me, then you shall be a help to me. But if the sons of Ammon prevail over you, I will be a safeguard for you.
ئازابە و با بەهێز بین لە پێناوی گەلەکەمان و لە پێناوی شارەکانی خوداکەمان، یەزدانیش چی پێ باشە ئەوە دەکات.» 13
Be strengthened, and let us act manfully on behalf of our people, and on behalf of the cities of our God. And the Lord will do what is good in his own sight.”
ئینجا یۆئاب و ئەو لەشکرەی لەگەڵی بوون بۆ جەنگ لە دژی ئارامییەکان چوونە پێشەوە، ئەوانیش لەبەردەمیدا هەڵاتن. 14
Therefore, Joab, and the people who were with him, went out to battle against the Syrians. And he put them to flight.
کاتێک عەمۆنییەکان بینییان ئارامییەکان هەڵدەهاتن، ئەوانیش لەبەردەم ئەبیشەی هەڵاتن و چوونە ناو شارەکە. ئیتر یۆئاب گەڕایەوە ئۆرشەلیم. 15
Then the sons of Ammon, seeing that the Syrians had fled, also themselves fled from Abishai, his brother, and they entered into the city. And now Joab returned to Jerusalem.
کاتێک ئارامییەکان بینییان لە بەرامبەر ئیسرائیل تێکشکاون، چەند نێردراوێکیان نارد و ئارامییەکانی ئەوبەری ڕووباری فوراتیان هێنا و شوفەخی سەرکردەی سوپاکەی هەدەدعەزەریش لەپێشیانەوە بوو. 16
But the Syrians, seeing that they had fallen before Israel, sent messengers, and they brought the Syrians who were across the river. And Shophach, the leader of the military of Hadadezer, was their commander.
کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا، ئەویش هەموو ئیسرائیلی کۆکردەوە و لە ڕووباری ئوردونەوە پەڕییەوە و بۆیان هات و ڕیزی لێیان بەست، داود بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئارامییەکان ڕیزی بەست بۆ جەنگ و ئەوانیش لە دژی جەنگان. 17
When this had been reported to David, he gathered together all of Israel, and he crossed the Jordan. And he rushed toward them. And he set up a battle line facing them. And they fought against him.
بەڵام ئارامییەکان لەبەردەم ئیسرائیلدا هەڵاتن، داودیش حەوت هەزار گالیسکەسوار و چل هەزار پیادەی لە ئارامییەکان کوشت، هەروەها شوفەخی سەرکردەی سوپاکەشی کوشت. 18
But the Syrians fled from Israel. And David killed of the Syrians seven thousand chariots, and forty thousand men on foot, and Shophach, the leader of the army.
کاتێک ژێردەستەکانی هەدەدعەزەر بینییان کە ئەوان لە بەرامبەر ئیسرائیل تێکشکاون، لەگەڵ داود ئاشت بوونەوە و بوونە ژێردەستەی ئیسرائیل. ئیتر ئارامییەکان نەیانوێرا بەهانای عەمۆنییەکانەوە بچن. 19
Then the servants of Hadadezer, seeing themselves to be overwhelmed by Israel, crossed over to David, and they served him. And Syria was no longer willing to offer aid to the sons of Ammon.

< یەکەم پوختەی مێژوو 19 >