< یەکەم پوختەی مێژوو 18 >

ئەوە بوو پاش ئەمە داود فەلەستییەکانی بەزاند و زەلیلی کردن، گەت و شارۆچکەکانی لە فەلەستییەکان سەند. 1
Bir süre sonra, Davut Filistliler'i yenip boyunduruğu altına aldı; Gat'ı ve çevresindeki köyleri Filistliler'in yönetiminden çıkardı.
هەروەها داود مۆئابییەکانیشی بەزاند. مۆئابییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. 2
Moavlılar'ı da bozguna uğrattı. Onlar Davut'un haraç ödeyen köleleri oldular.
هەروەها داود هەدەدعەزەری پاشای چۆڤای لە نزیکی حەمات بەزاند، کاتێک چوو بۆ ئەوەی تاشەبەردێک بۆ یادەوەری لە کەناری ڕووباری فورات بنەخشێنێت. 3
Davut Fırat'a kadar krallığını pekiştirmeye giden Sova Kralı Hadadezer'i de Hama yakınlarında yendi.
داود هەزار گالیسکە و حەوت هەزار گالیسکەسوار و بیست هەزار پیادەی بە دیل گرت، ئینجا داود جومگە پێی ئەسپی گالیسکەکانیانی بڕییەوە و تەنها سەد ئەسپی گالیسکەی هێشتەوە. 4
Bin savaş arabasını, yedi bin atlısını, yirmi bin yaya askerini ele geçirdi. Yüz savaş arabası için gereken atların dışındaki bütün atları da sakatladı.
کاتێک ئارامییەکانی دیمەشق بۆ یارمەتیدانی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤا هاتن، داود بیست و دوو هەزار پیاوی لە ئارامییەکان کوشت. 5
Sova Kralı Hadadezer'e yardıma gelen Şam Aramlıları'ndan yirmi iki bin kişiyi öldürdü.
ئیتر داود لە شانشینی ئارامییەکانی دیمەشق سەربازگەی دانا، ئارامییەکانیش هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. داودیش ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. 6
Sonra Şam Aramlıları'nın ülkesine askeri birlikler yerleştirdi. Onlar da Davut'un haraç ödeyen köleleri oldular. RAB Davut'u gittiği her yerde zafere ulaştırdı.
پاشان داود قەڵغانە زێڕینەکانی ئەفسەرەکانی هەدەدعەزەری برد و هێنایە ئۆرشەلیم. 7
Davut Hadadezer'in komutanlarının taşıdığı altın kalkanları alıp Yeruşalim'e götürdü.
هەروەها داود بڕۆنزێکی زۆریشی لە تەڤەح و کوون برد کە شارۆچکەی هەدەدعەزەر بوون، بەوە بوو کە سلێمان حەوزە بڕۆنزییەکە و کۆڵەکەکان و قاپوقاچاغە بڕۆنزییەکانی دروستکرد. 8
Ayrıca Hadadezer'in yönetimindeki Tivhat ve Kun kentlerinden bol miktarda tunç aldı. Süleyman bunu havuz, sütunlar ve çeşitli eşyalar yapmak için kullandı.
کاتێک تۆعوی پاشای حەمات بیستی کە داود هەموو سوپاکەی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤای بەزاندووە، 9
Hama Kralı Tou, Davut'un Sova Kralı Hadadezer'in bütün ordusunu bozguna uğrattığını duydu.
هەدۆرامی کوڕی نارد بۆ لای داودی پاشا بۆ ئەوەی لە سەلامەتی بپرسێت و پیرۆزبایی لێ بکات کە لەگەڵ هەدەدعەزەر جەنگاوە و بەزاندوویەتی، چونکە هەدەدعەزەر لە جەنگدا بوو لە دژی تۆعو. هەدۆرامیش لەگەڵ دەستی خۆیدا هەموو جۆرە کەلوپەلێکی زێڕ و زیو و بڕۆنزی هێنابوو. 10
Tou Kral Davut'u selamlamak ve Hadadezer'le savaşıp yendiği için kutlamak üzere oğlu Hadoram'ı ona gönderdi. Çünkü Tou Hadadezer'le sürekli savaşmıştı. Hadoram Davut'a her türlü altın, gümüş, tunç armağanlar getirdi.
داودی پاشا ئەم کەلوپەلانەی بۆ یەزدان تەرخان کرد، هەروەک ئەو زێڕ و زیوەی تەرخان کرد کە لە هەموو ئەم نەتەوانە بردبووی: ئەدۆم، مۆئاب، عەمۆن، فەلەستی و عەمالێقییەکان. 11
Kral Davut bu armağanları bütün uluslardan –Edom, Moav, Ammonlular, Filistliler ve Amalekliler'den– ele geçirdiği altın ve gümüşle birlikte RAB'be adadı.
ئەبیشەیی کوڕی چەرویاش لە دۆڵی خوێ هەژدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت. 12
Seruya oğlu Avişay Tuz Vadisi'nde on sekiz bin Edomlu öldürdü.
لە خاکی ئەدۆم سەربازگەی دانا و هەموو ئەدۆمییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود، داود ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. 13
Edom'a askeri birlikler yerleştirdi. Edomlular'ın tümü Davut'un köleleri oldular. RAB Davut'u gittiği her yerde zafere ulaştırdı.
داود پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، دادپەروەری و ڕاستودروستی بۆ هەموو گەلەکەی پەیڕەو کرد. 14
Bütün İsrail'de krallık yapan Davut halkına doğruluk ve adalet sağladı.
یۆئابی کوڕی چەرویاش سوپاسالار بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ 15
Seruya oğlu Yoav ordu komutanı, Ahilut oğlu Yehoşafat devlet tarihçisiydi.
سادۆقی کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار کاهین بوون؛ شەڤشا خامەی نهێنی بوو؛ 16
Ahituv oğlu Sadok'la Aviyatar oğlu Ahimelek kâhin, Şavşa yazmandı.
بەنایای کوڕی یەهۆیاداع فەرماندەی کریتی و پەلەتییەکان بوو؛ کوڕەکانی داودیش دەستەڕاستی پاشا بوون. 17
Yehoyada oğlu Benaya Keretliler'le Peletliler'in komutanıydı. Davut'un oğulları da sarayda yüksek görevlere atanmışlardı.

< یەکەم پوختەی مێژوو 18 >