< یەکەم پوختەی مێژوو 18 >
ئەوە بوو پاش ئەمە داود فەلەستییەکانی بەزاند و زەلیلی کردن، گەت و شارۆچکەکانی لە فەلەستییەکان سەند. | 1 |
Some time later, David defeated the Philistines, subdued them, and took Gath and its villages from the hand of the Philistines.
هەروەها داود مۆئابییەکانیشی بەزاند. مۆئابییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. | 2 |
David also defeated the Moabites, and they became subject to David and brought him tribute.
هەروەها داود هەدەدعەزەری پاشای چۆڤای لە نزیکی حەمات بەزاند، کاتێک چوو بۆ ئەوەی تاشەبەردێک بۆ یادەوەری لە کەناری ڕووباری فورات بنەخشێنێت. | 3 |
As far as Hamath, David also defeated King Hadadezer of Zobah, who had marched out to establish his dominion along the Euphrates River.
داود هەزار گالیسکە و حەوت هەزار گالیسکەسوار و بیست هەزار پیادەی بە دیل گرت، ئینجا داود جومگە پێی ئەسپی گالیسکەکانیانی بڕییەوە و تەنها سەد ئەسپی گالیسکەی هێشتەوە. | 4 |
David captured from him a thousand chariots, seven thousand charioteers, and twenty thousand foot soldiers, and he hamstrung all the horses except a hundred he kept for the chariots.
کاتێک ئارامییەکانی دیمەشق بۆ یارمەتیدانی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤا هاتن، داود بیست و دوو هەزار پیاوی لە ئارامییەکان کوشت. | 5 |
When the Arameans of Damascus came to help King Hadadezer of Zobah, David struck down twenty-two thousand men.
ئیتر داود لە شانشینی ئارامییەکانی دیمەشق سەربازگەی دانا، ئارامییەکانیش هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. داودیش ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. | 6 |
Then he placed garrisons in Aram of Damascus, and the Arameans became subject to David and brought him tribute. So the LORD made David victorious wherever he went.
پاشان داود قەڵغانە زێڕینەکانی ئەفسەرەکانی هەدەدعەزەری برد و هێنایە ئۆرشەلیم. | 7 |
And David took the gold shields that belonged to the officers of Hadadezer and brought them to Jerusalem.
هەروەها داود بڕۆنزێکی زۆریشی لە تەڤەح و کوون برد کە شارۆچکەی هەدەدعەزەر بوون، بەوە بوو کە سلێمان حەوزە بڕۆنزییەکە و کۆڵەکەکان و قاپوقاچاغە بڕۆنزییەکانی دروستکرد. | 8 |
And from Tibhath and Cun, cities of Hadadezer, David took a large amount of bronze, with which Solomon made the bronze Sea, the pillars, and various bronze articles.
کاتێک تۆعوی پاشای حەمات بیستی کە داود هەموو سوپاکەی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤای بەزاندووە، | 9 |
When King Tou of Hamath heard that David had defeated the entire army of Hadadezer king of Zobah,
هەدۆرامی کوڕی نارد بۆ لای داودی پاشا بۆ ئەوەی لە سەلامەتی بپرسێت و پیرۆزبایی لێ بکات کە لەگەڵ هەدەدعەزەر جەنگاوە و بەزاندوویەتی، چونکە هەدەدعەزەر لە جەنگدا بوو لە دژی تۆعو. هەدۆرامیش لەگەڵ دەستی خۆیدا هەموو جۆرە کەلوپەلێکی زێڕ و زیو و بڕۆنزی هێنابوو. | 10 |
he sent his son Hadoram to greet King David and bless him for fighting and defeating Hadadezer, who had been at war with Tou. Hadoram brought all kinds of articles of gold and silver and bronze,
داودی پاشا ئەم کەلوپەلانەی بۆ یەزدان تەرخان کرد، هەروەک ئەو زێڕ و زیوەی تەرخان کرد کە لە هەموو ئەم نەتەوانە بردبووی: ئەدۆم، مۆئاب، عەمۆن، فەلەستی و عەمالێقییەکان. | 11 |
and King David dedicated these to the LORD, along with the silver and gold he had carried off from all these nations—from Edom and Moab, and from the Ammonites, Philistines, and Amalekites.
ئەبیشەیی کوڕی چەرویاش لە دۆڵی خوێ هەژدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت. | 12 |
Moreover, Abishai son of Zeruiah struck down eighteen thousand Edomites in the Valley of Salt.
لە خاکی ئەدۆم سەربازگەی دانا و هەموو ئەدۆمییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود، داود ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد. | 13 |
He placed garrisons in Edom, and all the Edomites were subject to David. So the LORD made David victorious wherever he went.
داود پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، دادپەروەری و ڕاستودروستی بۆ هەموو گەلەکەی پەیڕەو کرد. | 14 |
Thus David reigned over all Israel and administered justice and righteousness for all his people:
یۆئابی کوڕی چەرویاش سوپاسالار بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ | 15 |
Joab son of Zeruiah was over the army; Jehoshaphat son of Ahilud was the recorder;
سادۆقی کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار کاهین بوون؛ شەڤشا خامەی نهێنی بوو؛ | 16 |
Zadok son of Ahitub and Ahimelech son of Abiathar were priests; Shavsha was the scribe;
بەنایای کوڕی یەهۆیاداع فەرماندەی کریتی و پەلەتییەکان بوو؛ کوڕەکانی داودیش دەستەڕاستی پاشا بوون. | 17 |
Benaiah son of Jehoiada was over the Cherethites and Pelethites; and David’s sons were chief officials at the king’s side.