< یەکەم پوختەی مێژوو 16 >
ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم خودا سەرخست. | 1 |
Attulerunt igitur arcam Dei, et constituerunt eam in medio tabernaculi, quod tetenderat ei David: et obtulerunt holocausta, et pacifica coram Deo.
پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد. | 2 |
Cumque complesset David offerens holocausta, et pacifica, benedixit populo in nomine Domini.
بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد. | 3 |
Et divisit universis per singulos, a viro usque ad mulierem tortam panis, et partem assæ carnis bubalæ, et frixam oleo similam.
چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا: | 4 |
Constituitque coram arca Domini de Levitis, qui ministrarent, et recordarentur operum eius, et glorificarent, atque laudarent Dominum Deum Israel:
ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا، | 5 |
Asaph principem, et secundum eius Zachariam: Porro Iahiel, et Semiramoth, et Iehiel, et Mathathiam, et Eliab, et Banaiam, et Obededom: Iehiel super organa psalterii, et lyras: Asaph autem ut cymbalis personaret;
بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا. | 6 |
Banaiam vero, et Iaziel sacerdotes, canere tuba iugiter coram arca fœderis Domini.
ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە: | 7 |
In illo die fecit David principem ad confitendum Domino Asaph, et fratres eius.
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. | 8 |
Confitemini Domino, et invocate nomen eius: notas facite in populis adinventiones eius.
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، | 9 |
Cantate ei, et psallite ei: et narrate omnia mirabilia eius.
شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. | 10 |
Laudate nomen sanctum eius: lætetur cor quærentium Dominum.
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. | 11 |
Quærite Dominum, et virtutem eius: quærite faciem eius semper.
باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی. | 12 |
Recordamini mirabilium eius quæ fecit: signorum illius, et iudiciorum oris eius.
ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. | 13 |
Semen Israel servi eius: filii Iacob electi eius.
ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. | 14 |
Ipse Dominus Deus noster: in universa terra iudicia eius.
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، | 15 |
Recordamini in sempiternum pacti eius: sermonis, quem præcepit in mille generationes.
ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد، | 16 |
Quem pepigit cum Abraham: et iuramenti illius cum Isaac.
وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. | 17 |
Et constituit illud Iacob in præceptum: et Israel in pactum sempiternum,
فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» | 18 |
Dicens: Tibi dabo Terram Chanaan, funiculum hereditatis vestræ.
ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، | 19 |
Cum essent pauci numero, parvi et coloni eius.
لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. | 20 |
Et transierunt de gente in gentem, et de regno ad populum alterum.
لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: | 21 |
Non dimisit quemquam calumniari eos, sed increpavit pro eis reges.
«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» | 22 |
Nolite tangere christos meos: et in prophetis meis nolite malignari.
ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن. | 23 |
Cantate Domino omnis terra, annunciate ex die in diem salutare eius.
لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن، لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی. | 24 |
Narrate in gentibus gloriam eius: in cunctis populis mirabilia eius.
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە، سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، | 25 |
Quia magnus Dominus, et laudabilis nimis: et horribilis super omnes deos.
چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن، بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. | 26 |
Omnes enim dii populorum, idola: Dominus autem cælos fecit.
شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان، هێز و شادمانی لە نشینگەکەیدان. | 27 |
Confessio et magnificentia coram eo: fortitudo et gaudium in loco eius.
ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن، ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. | 28 |
Afferte Domino familiæ populorum: afferte Domino gloriam et imperium.
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، دیاری بهێنن و وەرنە بەردەمی، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. | 29 |
Date Domino gloriam, nomini eius, levate sacrificium, et venite in conspectu eius: et adorate Dominum in decore sancto.
ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن، جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت. | 30 |
Commoveatur a facie eius omnis terra: ipse enim fundavit orbem immobilem.
با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، لەنێو نەتەوەکاندا بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!» | 31 |
Lætentur cæli, et exultet terra: et dicant in nationibus, Dominus regnavit.
با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. | 32 |
Tonet mare, et plenitudo eius: exultent agri, et omnia quæ in eis sunt.
ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات. | 33 |
Tunc laudabunt ligna saltus coram Domino: quia venit iudicare terram.
ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. | 34 |
Confitemini Domino, quoniam bonus: quoniam in æternum misericordia eius.
بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە و فریامان بکەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.» | 35 |
Et dicite: Salva nos Deus salvator noster; et congrega nos, et erue de gentibus, ut confiteamur nomini sancto tuo, et exultemus in carminibus tuis.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. ئینجا هەموو گەل گوتیان «ئامین!» و «ستایشی یەزدان بکەن.» | 36 |
Benedictus Dominus Deus Israel ab æterno usque in æternum: et dicat omnis populo: Amen, et hymnum Domino.
داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا. | 37 |
Reliquit itaque ibi coram arca fœderis Domini Asaph, et fratres eius ut ministrarent in conspectu arcæ iugiter per singulos dies, et vices suas.
هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون. | 38 |
Porro Obededom, et fratres eius sexaginta octo; et Obededom filium Idithun, et Hosa constituit ianitores.
داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن، | 39 |
Sadoc autem sacerdotem, et fratres eius sacerdotes, coram tabernaculo Domini in excelso, quod erat in Gabaon,
بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد. | 40 |
ut offerrent holocausta Domino super altare holocautomatis iugiter, mane et vespere, iuxta omnia quæ scripta sunt in lege Domini, quam præcepit Israeli.
لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» | 41 |
Et post eum Heman, et Idithun, et reliquos electos, unumquemque vocabulo suo ad confitendum Domino: Quoniam in æternum misericordia eius.
لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون. | 42 |
Heman quoque, et Idithun canentes tuba, et quatientes cymbala, et omnia musicorum organa ad canendum Deo; filios autem Idithun fecit esse portarios.
پاشان هەموو گەل هەرکەسە و بۆ ماڵی خۆی بەڕێکەوت و داودیش گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بەرەکەت بۆ ماڵەکەی خۆی بکات. | 43 |
Reversusque est omnis populus in domum suam: et David, ut benediceret etiam domui suæ.