< یەکەم پوختەی مێژوو 16 >

ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم خودا سەرخست. 1
They brought in God’s ark, and set it in the middle of the tent that David had pitched for it; and they offered burnt offerings and peace offerings before God.
پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد. 2
When David had finished offering the burnt offering and the peace offerings, he blessed the people in the LORD’s name.
بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد. 3
He gave to everyone of Israel, both man and woman, to everyone a loaf of bread, a portion of meat, and a cake of raisins.
چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا: 4
He appointed some of the Levites to minister before the LORD’s ark, and to commemorate, to thank, and to praise the LORD, the God of Israel:
ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا، 5
Asaph the chief, and second to him Zechariah, then Jeiel, Shemiramoth, Jehiel, Mattithiah, Eliab, Benaiah, Obed-Edom, and Jeiel, with stringed instruments and with harps; and Asaph with cymbals, sounding aloud;
بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا. 6
with Benaiah and Jahaziel the priests with trumpets continually, before the ark of the covenant of God.
ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە: 7
Then on that day David first ordained giving of thanks to the LORD by the hand of Asaph and his brothers.
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. 8
Oh give thanks to the LORD. Call on his name. Make what he has done known among the peoples.
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، 9
Sing to him. Sing praises to him. Tell of all his marvelous works.
شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. 10
Glory in his holy name. Let the heart of those who seek the LORD rejoice.
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. 11
Seek the LORD and his strength. Seek his face forever more.
باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی. 12
Remember his marvelous works that he has done, his wonders, and the judgments of his mouth,
ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. 13
you offspring of Israel his servant, you children of Jacob, his chosen ones.
ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. 14
He is the LORD our God. His judgments are in all the earth.
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، 15
Remember his covenant forever, the word which he commanded to a thousand generations,
ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد، 16
the covenant which he made with Abraham, his oath to Isaac.
وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. 17
He confirmed it to Jacob for a statute, and to Israel for an everlasting covenant,
فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» 18
saying, “I will give you the land of Canaan, The lot of your inheritance,”
ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، 19
when you were but a few men in number, yes, very few, and foreigners in it.
لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. 20
They went about from nation to nation, from one kingdom to another people.
لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: 21
He allowed no man to do them wrong. Yes, he reproved kings for their sakes,
«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» 22
“Do not touch my anointed ones! Do my prophets no harm!”
ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن. 23
Sing to the LORD, all the earth! Display his salvation from day to day.
لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن، لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی. 24
Declare his glory among the nations, and his marvelous works among all the peoples.
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە، سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، 25
For great is the LORD, and greatly to be praised. He also is to be feared above all gods.
چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن، بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. 26
For all the gods of the peoples are idols, but the LORD made the heavens.
شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان، هێز و شادمانی لە نشینگەکەیدان. 27
Honor and majesty are before him. Strength and gladness are in his place.
ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن، ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. 28
Ascribe to the LORD, you families of the peoples, ascribe to the LORD glory and strength!
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، دیاری بهێنن و وەرنە بەردەمی، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. 29
Ascribe to the LORD the glory due to his name. Bring an offering, and come before him. Worship the LORD in holy array.
ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن، جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت. 30
Tremble before him, all the earth. The world also is established that it cannot be moved.
با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، لەنێو نەتەوەکاندا بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!» 31
Let the heavens be glad, and let the earth rejoice! Let them say among the nations, “The LORD reigns!”
با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. 32
Let the sea roar, and its fullness! Let the field exult, and all that is in it!
ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات. 33
Then the trees of the forest will sing for joy before the LORD, for he comes to judge the earth.
ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 34
Oh give thanks to the LORD, for he is good, for his loving kindness endures forever.
بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە و فریامان بکەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.» 35
Say, “Save us, God of our salvation! Gather us together and deliver us from the nations, to give thanks to your holy name, to triumph in your praise.”
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. ئینجا هەموو گەل گوتیان «ئامین!» و «ستایشی یەزدان بکەن.» 36
Blessed be the LORD, the God of Israel, from everlasting even to everlasting. All the people said, “Amen,” and praised the LORD.
داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا. 37
So he left Asaph and his brothers there before the ark of the LORD’s covenant, to minister before the ark continually, as every day’s work required;
هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون. 38
and Obed-Edom with their sixty-eight relatives; Obed-Edom also the son of Jeduthun and Hosah to be doorkeepers;
داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن، 39
and Zadok the priest and his brothers the priests, before the LORD’s tabernacle in the high place that was at Gibeon,
بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد. 40
to offer burnt offerings to the LORD on the altar of burnt offering continually morning and evening, even according to all that is written in the LORD’s law, which he commanded to Israel;
لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 41
and with them Heman and Jeduthun and the rest who were chosen, who were mentioned by name, to give thanks to the LORD, because his loving kindness endures forever;
لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون. 42
and with them Heman and Jeduthun with trumpets and cymbals for those that should sound aloud, and with instruments for the songs of God, and the sons of Jeduthun to be at the gate.
پاشان هەموو گەل هەرکەسە و بۆ ماڵی خۆی بەڕێکەوت و داودیش گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بەرەکەت بۆ ماڵەکەی خۆی بکات. 43
All the people departed, each man to his house; and David returned to bless his house.

< یەکەم پوختەی مێژوو 16 >