< یەکەم پوختەی مێژوو 15 >

داود چەند تەلارێکی بۆ خۆی لە شاری داود دروستکرد و شوێنێکی بۆ سندوقی خودا ئامادە کرد و چادرێکی بۆی هەڵدا. 1
大卫在大卫城为自己建造宫殿,又为 神的约柜预备地方,支搭帐幕。
ئینجا داود گوتی: «کەس بۆی نییە سندوقی خودا هەڵبگرێت، تەنها لێڤییەکان نەبێت، چونکە یەزدان ئەوانی هەڵبژاردووە بۆ هەڵگرتنی سندوقی یەزدان و خزمەتکردنی هەتاهەتایە.» 2
那时大卫说:“除了利未人之外,无人可抬 神的约柜;因为耶和华拣选他们抬 神的约柜,且永远事奉他。”
داود هەموو ئیسرائیلی لە ئۆرشەلیم کۆکردەوە بۆ هێنانی سندوقی یەزدان بۆ ئەو شوێنەی کە بۆی ئامادە کردبوو. 3
大卫招聚以色列众人到耶路撒冷,要将耶和华的约柜抬到他所预备的地方。
هەروەها داود نەوەی هارون و لێڤییەکانی کۆکردەوە. 4
大卫又聚集亚伦的子孙和利未人。
لە نەوەی قەهات، ئوریێلی سەرکردە و سەد و بیست کەس لە خزم و نزیکەکانی. 5
哥辖子孙中有族长乌列和他的弟兄一百二十人。
لە نەوەی مەراری، عەسایای سەرکردە و دوو سەد و بیست کەس لە خزم و نزیکەکانی. 6
米拉利子孙中有族长亚帅雅和他的弟兄二百二十人。
لە نەوەی گێرشۆن، یۆئێلی سەرکردە و سەد و سی کەس لە خزم و نزیکەکانی. 7
革顺子孙中有族长约珥和他的弟兄一百三十人。
لە نەوەی ئەلیچافان، شەمەعیای سەرکردە و دوو سەد کەس لە خزم و نزیکەکانی. 8
以利撒反子孙中有族长示玛雅和他的弟兄二百人。
لە نەوەی حەبرۆن، ئەلیێلی سەرکردە و هەشتا کەس لە خزم و نزیکەکانی. 9
希伯 子孙中有族长以列和他的弟兄八十人。
لە نەوەی عوزیێل، عەمینادابی سەرکردە و سەد و دوازدە کەس لە خزم و نزیکەکانی. 10
乌薛子孙中有族长亚米拿达和他的弟兄一百一十二人。
ئینجا داود بانگی سادۆق و ئەبیاتاری کرد کە هەردووکیان کاهین بوون، هەروەها بانگی ئوریێل و عەسایا و یۆئێل و شەمەعیا و ئەلیێل و عەمینادابی کرد کە لە لێڤییەکان بوون. 11
大卫将祭司撒督和亚比亚他,并利未人乌列、亚帅雅、约珥、示玛雅、以列、亚米拿达召来,
پێی گوتن: «ئێوە گەورەی بنەماڵەکانی لێڤین، خۆتان و براکانتان تەرخان بکەن و سندوقی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بۆ ئەو شوێنە بهێنن کە بۆم ئامادە کردووە، 12
对他们说:“你们是利未人的族长,你们和你们的弟兄应当自洁,好将耶和华—以色列 神的约柜抬到我所预备的地方。
چونکە یەکەم جار ئێوەی لێڤی ئەوتان هەڵنەگرت، ئیتر یەزدانی پەروەردگارمان دڕی پێداین، لەبەر ئەوەی پرسمان بە خودا نەکرد کە چۆن ئەو کارە بکەین.» 13
因你们先前没有抬这约柜,按定例求问耶和华—我们的 神,所以他刑罚我们。”
ئینجا کاهین و لێڤییەکان خۆیان تەرخان کرد بۆ هێنانی سندوقی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. 14
于是祭司利未人自洁,好将耶和华—以色列 神的约柜抬上来。
نەوەی لێڤییەکان هەروەک چۆن موسا بەپێی فەرمایشتی یەزدان فەرمانی دابوو ئاوا سندوقی خودایان بە دوو دارەکەی لەسەر شانیان هەڵگرت. 15
利未子孙就用杠,肩抬 神的约柜,是照耶和华借摩西所吩咐的。
داود بە سەرکردە لێڤییەکانی گوت کە برا گۆرانیبێژەکانیان بە ئامێرەکانی مۆسیقاوە دابنێن، بە ساز و قیسارە و سەنجەوە، هەتا بە خۆشییەوە و بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن. 16
大卫吩咐利未人的族长,派他们歌唱的弟兄用琴瑟和钹作乐,欢欢喜喜地大声歌颂。
لێڤییەکانیش ئەمانەیان دانا: هێیمانی کوڕی یۆئێل و لە براکانیشی ئاسافی کوڕی بەرەخیا و لە نەوەی مەراریش لە براکانیان، ئێیتانی کوڕی قوشایاهو، 17
于是利未人派约珥的儿子希幔和他弟兄中比利家的儿子亚萨,并他们族弟兄米拉利子孙里古沙雅的儿子以探。
لەگەڵیشیان خزم و کەسە پلە دووەکانیان: زەکەریا، یەعزیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، عونی، ئەلیاب، بەنایا، مەعسێیاهو، مەتیسیا، ئەلیفەلێهو و میقنێیاهو و هەردوو دەرگاوانەکان، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل. 18
其次还有他们的弟兄撒迦利雅、便雅薛、示米拉末、耶歇、乌尼、以利押、比拿雅、玛西雅、玛他提雅、以利斐利户、弥克尼雅,并守门的俄别·以东和耶利。
مۆسیقاژەنەکانیش، هێیمان و ئاساف و ئێیتان سەنجی بڕۆنزیان لێدەدا. 19
这样,派歌唱的希幔、亚萨、以探敲铜钹,大发响声;
زەکەریا و عەزیێل و شەمیرامۆت و یەحیێل و عونی و ئەلیاب و مەعسێیاهو و بەنایا سازیان بە شێوەی عەلامۆت دەژەند. 20
派撒迦利雅、雅薛、示米拉末、耶歇、乌尼、以利押、玛西雅、比拿雅鼓瑟,调用女音;
مەتیسیا و ئەلیفەلێهو و میقنێیاهو و عوبێد ئەدۆم و یەعیێل و عەزەزیاهو قیسارەیان بۆ ڕابەرایەتیکردن بە شێوەی شەمینیت دەژەند. 21
又派玛他提雅、以利斐利户、弥克尼雅、俄别·以东、耶利、亚撒西雅领首弹琴,调用第八。
کەنەنیاهوی بەهۆی شارەزاییە باشەکەی لە مۆسیقا، ڕابەرایەتی ژەنیارە لێڤییەکانی دەکرد. 22
利未人的族长基拿尼雅是歌唱人的首领,又教训人歌唱,因为他精通此事。
بەرەخیا و ئەلقانەش دەرگاوانی سندوقی پەیمانەکە بوون. 23
比利家、以利加拿是约柜前守门的。
کاهینەکانیش شەڤەنیا و یۆشافات و نەتەنێل و عەماسەی و زەکەریا و بەنایا و ئەلیعەزەر لەبەردەم سندوقی خودا فوویان بە کەڕەنادا دەکرد و عوبێد ئەدۆم و یەحیاش دەرگاوانی سندوقی پەیمانەکە بوون. 24
祭司示巴尼、约沙法、拿坦业、亚玛赛、撒迦利雅、比拿亚、以利以谢在 神的约柜前吹号。俄别·以东和耶希亚也是约柜前守门的。
داود و پیرانی ئیسرائیل و فەرماندەی یەکەکانی هەزاران بە خۆشییەوە چوون بۆ هێنانی سندوقی پەیمانی یەزدان لە ماڵی عوبێد ئەدۆمەوە. 25
于是,大卫和以色列的长老,并千夫长都去从俄别·以东的家欢欢喜喜地将耶和华的约柜抬上来。
کاتێک خودا یارمەتی لێڤییەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدانی دا، حەوت گا و حەوت بەرانیان وەک قوربانی سەربڕی. 26
神赐恩与抬耶和华约柜的利未人,他们就献上七只公牛,七只公羊。
داود و هەموو لێڤییەکانی کە سندوقی پەیمانیان هەڵدەگرت، مۆسیقاژەنەکان و کەنەنیاهوی ڕابەری مۆسیقای تیپی گۆرانیبێژەکان، هەمووان کەوای کەتانی ناسکیان لەبەردا بوو، هەروەها داود ئێفۆدێکی کەتانی لەبەردا بوو. 27
大卫和抬约柜的利未人,并歌唱人的首领基拿尼雅,以及歌唱的人,都穿着细麻布的外袍;大卫另外穿着细麻布的以弗得。
هەموو ئیسرائیل بە هاواری خۆشی و بە لێدانی کەڕەنا و کەڕەنای قۆچە بەران و سەنج، هەروەها بە ژەنینی ساز و قیسارە، سندوقی پەیمانی یەزدانیان هێنا. 28
这样,以色列众人欢呼吹角、吹号、敲钹、鼓瑟、弹琴,大发响声,将耶和华的约柜抬上来。
کاتێک سندوقی پەیمانی یەزدان هاتە ناو شاری داود، میخەلی کچی شاول لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەی کرد و بینی داودی پاشا سەما دەکات و هەڵدەبەزێتەوە، لە دڵی خۆیدا بە سووکی زانی. 29
耶和华的约柜进了大卫城的时候,扫罗的女儿米甲从窗户里观看,见大卫王踊跃跳舞,心里就轻视他。

< یەکەم پوختەی مێژوو 15 >