< یەکەم پوختەی مێژوو 14 >
پاشان حیرامی پاشای سور چەند نێردراوێکی بۆ لای داود نارد لەگەڵ داری ئورز و نەقاڕ و دارتاش بۆ ئەوەی کۆشکێکی بۆ دروستبکەن. | 1 |
Och Hiram, Konungen i Tyro, sände båd till David, och cedreträ, murmästare och timbermän, att de skulle bygga honom ett hus.
ئینجا داود زانی کە یەزدان وەک پاشای ئیسرائیل جێگیری کردووە، پاشایەتییەکەشی لە پێناوی ئیسرائیلی گەلەکەیدا زۆر پایەدار کردووە. | 2 |
Och David förmärkte, att Herren hade stadfäst honom till Konung öfver Israel; ty hans rike steg upp för hans folks Israels skull.
هەروەها داود چەند ژنێکی دیکەی لە ئۆرشەلیم هێنا، ئینجا کوڕ و کچی دیکەی داود لەدایک بوون. | 3 |
Och David tog ännu flera hustrur i Jerusalem, och födde ännu flera söner och döttrar.
ئەمەش ناوی ئەو منداڵانەیەتی کە لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان، سلێمان، | 4 |
Och de honom födde vordo i Jerusalem, heto alltså: Sammua, Sobab, Nathan, Salomo,
ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلپەلەت، | 5 |
Jibhar, Elisua, Elephelet,
ئەلیشاماع، بەعەلیاداع و ئەلیفەلەت. | 7 |
Elisama, BelJada, Eliphelet.
کاتێک فەلەستییەکان بیستیانەوە کە داود بە پاشای هەموو ئیسرائیل دەستنیشان کراوە، هەموویان هاتن بۆ ئەوەی بەدوای داوددا بگەڕێن، بەڵام داود ئەمەی بیستەوە و دابەزی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان. | 8 |
Och då de Philisteer hörde, att David var smord till Konung öfver hela Israel, drogo de alle upp till att söka David. Då David det hörde, drog han ut emot dem.
ئەو کاتە فەلەستییەکان هاتبوون و دەستیان کردبوو بە تاڵانکردنی دۆڵی ڕفایم. | 9 |
Och de Philisteer kommo, och lade sig neder i Rephaims dal.
داودیش پرسیاری لە خودا کرد و گوتی: «ئایا بچم بۆ پەلاماردانی فەلەستییەکان؟ ئایا دەیاندەیتە دەستم؟» یەزدانیش بە داودی فەرموو: «بڕۆ، دەیاندەمە دەستت.» | 10 |
Men David frågade Gud, och sade: Skall jag draga upp emot de Philisteer, och vill du gifva dem i mina hand? Herren sade till honom: Drag upp, jag hafver gifvit dem i dina händer.
ئینجا داود و پیاوەکانی چوونە بەعلپراچیم و لەوێ دوژمنەکانی بەزاند و گوتی: «خودا بە دەستی من دڕی بە دوژمنەکانم دا وەک دڕپێدادانی ئاو.» لەبەر ئەوە ئەو شوێنە بە بەعلپراچیم ناو برا. | 11 |
Och då de drogo upp till BaalPerazim, slog David dem der. Och David sade: Gud hafver förskingrat mina fiendar genom mina hand, såsom vattnet förskingras. Deraf kallade de det rummet BaalPerazim.
فەلەستییەکان لەوێدا بتەکانیان بەجێهێشت و داود فەرمانی دا کە لەنێو ئاگردا بیانسووتێنن. | 12 |
Och de läto der deras gudar, hvilka David böd uppbränna i eld.
دووبارە فەلەستییەکان هاتنەوە و دەستیان کردەوە بە تاڵانکردن لە دۆڵەکە، | 13 |
Men de Philisteer gjorde åter redo, och lade sig neder i dalenom.
داودیش پرسیاری لە خودا کرد، خوداش پێی فەرموو: «بەدوایاندا مەڕۆ، بەڵکو بسووڕێوە بۆ پشتیان و بەرامبەر بە دار بەلسەمەکان پەلاماریان بدە. | 14 |
Och David frågade åter Gud. Och Gud sade till honom: Du skall icke draga upp efter dem; utan böj ifrå dem, att du må komma emot dem in mot päronaträn.
کاتێک لەسەر دار بەلسەمەکانەوە گوێت لە دەنگی پێ بوو، لەو کاتەدا وەرە دەرەوە بۆ جەنگ، چونکە خودا بۆ لێدانی ئۆردوگای فەلەستییەکان لەپێشتەوە ڕۆیشتووە.» | 15 |
När du då hörer ett ruskande ofvan i päronaträn gångandes, så far ut till stridena; ty Gud är der utdragen för dig, till att slå de Philisteers här.
داودیش بەو جۆرەی کرد کە خودا فەرمانی پێ کرد و لە گبعۆنەوە هەتا گەزەر لە سوپای فەلەستییەکانیان دا. | 16 |
Och David gjorde såsom Gud honom budit hade. Och de slogo de Philisteers här, allt ifrå Gibeon intill Gaser.
بەو شێوەیە ناوبانگی داود بەناو هەموو خاکەکاندا بڵاو بووەوە و یەزدانیش ترسی ئەوی خستە ناو دڵی هەموو نەتەوەکانەوە. | 17 |
Och Davids namn gick ut i all land. Och Herren lät hans räddhåga komma öfver alla Hedningar.