< یەکەم پوختەی مێژوو 13 >
داود ڕاوێژی لەگەڵ هەموو ئەفسەرەکانی کرد، فەرماندەی هەزاران و سەدان، | 1 |
[迎運約櫃未成]達味與千夫長、百夫長並所有的官員商議後,
ئینجا بە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر پێتان باشە و بەپێی خواستی یەزدانی پەروەردگارمانە، با بەدوای هەموو هاونیشتیمانەکانماندا بنێرین لە هەموو لایەکی خاکی ئیسرائیل، هەروەها لەدوای ئەو کاهین و لێڤییانەی کە لە شارۆچکەکان و دەشتەکان لەگەڵیان دەژین، هەتا لەگەڵمان کۆببنەوە. | 2 |
就對以色列全會眾說:「如果你們認為好,如果這事是出於上主我們的天主,我們可派遣人,去見留在以色列各地其餘的弟兄,及寄居在城郊的司祭和肋未人,召集他們到我們這裏來,
با سندوقی خودامان بهێنینەوە لای خۆمان، چونکە بە درێژایی پاشایەتی شاول لێمان نەپرسیوەتەوە.» | 3 |
為將我們天主的約櫃運到我們這裏,因為在撒烏耳時,我們從沒有關心過它。」
هەموو کۆمەڵەکەش گوتیان ئاوا دەکەین، چونکە لەلای هەموو گەل پەسەند بوو. | 4 |
全會眾都說應該這樣行,因為這件事眾百姓都認為合理。
ئیتر داود هەموو ئیسرائیلی لە ڕووباری شیحۆری میسرەوە هەتا دەروازەی حەمات کۆکردەوە، هەتا سندوقی خودا لە قیریەت یەعاریمەوە بهێنن. | 5 |
達味遂由埃及小河至哈瑪特關口,將所有的以色列人召來,意將天主的約櫃從克黎雅特耶阿陵運回來。
ئینجا داود و هەموو ئیسرائیل چوونە بەعلەی یەهودا کە قیریەت یەعاریمە، بۆ ئەوەی لەوێوە سندوقی خودای پەروەردگار بهێننەوە، ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە، ئەو سندوقە کە ناوی لێنراوە «ناوەکە». | 6 |
達味率領以色列民眾到了巴阿拉,即猶大的克黎雅特耶阿陵,要從那裏將天主的約櫃運上來,這約櫃名叫「坐於革魯賓上的上主。」
لە ماڵی ئەبینادابەوە سندوقی خودایان لە عەرەبانەیەکی نوێ بارکرد، عوزا و ئەحیۆ عەرەبانەکەیان لێدەخوڕی. | 7 |
他們由阿彼納達布家將天主的約櫃抬出,放在一輛新車上,烏匝和阿希約駕車;
داود و هەموو ئیسرائیلیش بە هەموو توانایانەوە لەبەردەم خودا ئاهەنگیان دەگێڕا، بە سروود و قیسارە و ساز و دەف و سەنج و کەڕەناوە. | 8 |
達味和全以色列人在天主前,盡力舞蹈,隨著彈琴、拉弦、敲鼓、擊鈸、鳴號的節奏謳歌;
کاتێک گەیشتنە سەر جۆخینەکەی کیدۆن، عوزا دەستی بۆ سندوقەکە درێژکرد و گرتی، چونکە گایەکان سەرسمیان دا. | 9 |
來近基東禾場時,因為牛將天主的約櫃傾倒,烏匝便伸手扶住;
ئەو ساتە تووڕەیی یەزدان بەسەر عوزادا جۆشا و لێیدا، لەبەر ئەوەی دەستی بۆ سندوقەکە درێژکرد و هەر لەوێدا لەبەردەم خودا مرد. | 10 |
因為他伸手扶了約櫃,上主遂向烏匝發怒,將他擊殺,他便當下死在天主面前。
داودیش تووڕە بوو، چونکە یەزدان بە تەواوی عوزای لەناوبرد، ئەو شوێنەش هەتا ئەمڕۆ بە پێرێز عوزا ناودەبردرێت. | 11 |
達味因為上主擊殺了烏匝,很覺悲傷,遂給那地方起名叫「培勒茲烏匝,」直到今日。
ئەو ڕۆژە داود لە خودا ترسا و گوتی: «چۆن سندوقی خودا بۆ لای خۆم بهێنم؟» | 12 |
那天,達味對天主害了怕,心想:「我怎能將天主的約櫃運到我那裏﹖」
لەبەر ئەوە داود سندوقەکەی نەگواستەوە بۆ لای خۆی بۆ شاری داود، بەڵکو بردییە ماڵی عوبێد ئەدۆمی گەتی. | 13 |
因此,達味沒有把約櫃運往達味城他自己那裏,轉運至加特人敖貝得厄東家。
سێ مانگ سندوقی خودا لە ماڵی عوبێد ئەدۆم مایەوە، یەزدانیش ماڵی عوبێد ئەدۆم و هەموو ئەو شتانەی کە هی ئەو بوون بەرەکەتداری کردن. | 14 |
天主的約櫃在敖貝得厄東家中存放了三個月;上主祝福了敖貝得厄東的家和他的一切所有。