هەموو ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین. | 1 |
ויקבצו כל ישראל אל דויד חברונה לאמר הנה עצמך ובשרך אנחנו׃ |
لە ڕابردوودا و تەنانەت کاتێک کە شاولیش پاشامان بوو، تۆ هەر ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانی پەروەردگاریشت پێی فەرموویت:”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“» | 2 |
גם תמול גם שלשום גם בהיות שאול מלך אתה המוציא והמביא את ישראל ויאמר יהוה אלהיך לך אתה תרעה את עמי את ישראל ואתה תהיה נגיד על עמי ישראל׃ |
هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودیش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، ئەوانیش بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی ساموئێلەوە فەرمووبووی، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد. | 3 |
ויבאו כל זקני ישראל אל המלך חברונה ויכרת להם דויד ברית בחברון לפני יהוה וימשחו את דויד למלך על ישראל כדבר יהוה ביד שמואל׃ |
داود و هەموو ئیسرائیل چوونە ئۆرشەلیم (کە لەو کاتەدا پێی دەگوترا یەبوسە). یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکەش | 4 |
וילך דויד וכל ישראל ירושלם היא יבוס ושם היבוסי ישבי הארץ׃ |
بە داودیان گوت: «تۆ ناتوانیت بێیت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا گرت کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە. | 5 |
ויאמרו ישבי יבוס לדויד לא תבוא הנה וילכד דויד את מצדת ציון היא עיר דויד׃ |
داود پێشتر گوتبووی: «ئەوەی یەکەم جار لە یەبوسییەکان بدات دەبێتە فەرماندەی گشتی سوپا.» یۆئابی کوڕی چەرویا یەکەم جار سەرکەوت و بووە سەرکردە. | 6 |
ויאמר דויד כל מכה יבוסי בראשונה יהיה לראש ולשר ויעל בראשונה יואב בן צרויה ויהי לראש׃ |
پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، لەبەر ئەوە ناویان نا شاری داود. | 7 |
וישב דויד במצד על כן קראו לו עיר דויד׃ |
شارەکەی بە چواردەوریدا فراوان کرد، لە تەلانەکانەوە هەتا شووراکەی چواردەوری. یۆئابیش پاشماوەی شارەکەی نۆژەن کردەوە. | 8 |
ויבן העיר מסביב מן המלוא ועד הסביב ויואב יחיה את שאר העיר׃ |
هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی سوپاسالاریش لەگەڵی بوو. | 9 |
וילך דויד הלוך וגדול ויהוה צבאות עמו׃ |
ئەمانەش سەرکردە پاڵەوانەکانی داود بوون، ئەوانەی کە لەگەڵ هەموو ئیسرائیل پشتگیری بەهێزیان لە پاشایەتییەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی هەموو خاکەکە بخەنە ژێر ڕکێفی داود، هەروەک چۆن یەزدان بەڵێنی پێدابوو. | 10 |
ואלה ראשי הגבורים אשר לדויד המתחזקים עמו במלכותו עם כל ישראל להמליכו כדבר יהוה על ישראל׃ |
ئەمەش لیستی پاڵەوانەکانی داودە: یاشۆڤەعامی کوڕی حەکمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا سێ سەد کەسی کوشت. | 11 |
ואלה מספר הגברים אשר לדויד ישבעם בן חכמוני ראש השלושים הוא עורר את חניתו על שלש מאות חלל בפעם אחת׃ |
پاش ئەویش، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. | 12 |
ואחריו אלעזר בן דודו האחוחי הוא בשלושה הגברים׃ |
ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک فەلەستییەکان لەوێ بۆ جەنگ کۆببوونەوە. لە کێڵگەیەکی پڕ لە جۆ لەشکرەکە لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات، | 13 |
הוא היה עם דויד בפס דמים והפלשתים נאספו שם למלחמה ותהי חלקת השדה מלאה שעורים והעם נסו מפני פלשתים׃ |
بەڵام ئەلعازار و داود لەناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین. | 14 |
ויתיצבו בתוך החלקה ויצילוה ויכו את פלשתים ויושע יהוה תשועה גדולה׃ |
سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بۆ لای داود دابەزین، بۆ سەر گابەردەکە لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. | 15 |
וירדו שלושה מן השלושים ראש על הצר אל דויד אל מערת עדלם ומחנה פלשתים חנה בעמק רפאים׃ |
لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێتلەحم بوو. | 16 |
ודויד אז במצודה ונציב פלשתים אז בבית לחם׃ |
داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێتلەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» | 17 |
ויתאו דויד ויאמר מי ישקני מים מבור בית לחם אשר בשער׃ |
ئیتر ئەو سێیە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێتلەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. | 18 |
ויבקעו השלשה במחנה פלשתים וישאבו מים מבור בית לחם אשר בשער וישאו ויבאו אל דויד ולא אבה דויד לשתותם וינסך אתם ליהוה׃ |
گوتی: «ئەی خودایە، لە من بەدوور بێت، ئەمە بکەم. ئایا خوێنی ئەم پیاوانە بخۆمەوە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە؟» لەبەر ئەوەی بە هێنانی ئەم ئاوە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە. | 19 |
ויאמר חלילה לי מאלהי מעשות זאת הדם האנשים האלה אשתה בנפשותם כי בנפשותם הביאום ולא אבה לשתותם אלה עשו שלשת הגבורים׃ |
ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. | 20 |
ואבשי אחי יואב הוא היה ראש השלושה והוא עורר את חניתו על שלש מאות חלל ולא שם בשלושה׃ |
ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم. | 21 |
מן השלושה בשנים נכבד ויהי להם לשר ועד השלושה לא בא׃ |
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. | 22 |
בניה בן יהוידע בן איש חיל רב פעלים מן קבצאל הוא הכה את שני אריאל מואב והוא ירד והכה את הארי בתוך הבור ביום השלג׃ |
ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. | 23 |
והוא הכה את האיש המצרי איש מדה חמש באמה וביד המצרי חנית כמנור ארגים וירד אליו בשבט ויגזל את החנית מיד המצרי ויהרגהו בחניתו׃ |
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. | 24 |
אלה עשה בניהו בן יהוידע ולו שם בשלושה הגברים׃ |
لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی. | 25 |
מן השלושים הנו נכבד הוא ואל השלושה לא בא וישימהו דויד על משמעתו׃ |
ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێتلەحمی، | 26 |
וגבורי החילים עשה אל אחי יואב אלחנן בן דודו מבית לחם׃ |
شەمۆتی هەراری، حەلەچی پەلۆنی، | 27 |
שמות ההרורי חלץ הפלוני׃ |
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، ئەبیعەزەری عەناتۆتی، | 28 |
עירא בן עקש התקועי אביעזר הענתותי׃ |
سیبەخەیی حوشاتی، عیلەیی ئەحۆحی، | 29 |
סבכי החשתי עילי האחוחי׃ |
مەهەرەیی نەتۆفایی، حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، | 30 |
מהרי הנטפתי חלד בן בענה הנטופתי׃ |
ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو، بەنایای پیرعاتۆنی، | 31 |
איתי בן ריבי מגבעת בני בנימן בניה הפרעתני׃ |
حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە، ئەبیێلی عەرڤاتی، | 32 |
חורי מנחלי געש אביאל הערבתי׃ |
عەزماڤێتی بەحەرومی، ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، | 33 |
עזמות הבחרומי אליחבא השעלבני׃ |
کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی، یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری، | 34 |
בני השם הגזוני יונתן בן שגה ההררי׃ |
ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری، ئەلیفەلی کوڕی ئوور، | 35 |
אחיאם בן שכר ההררי אליפל בן אור׃ |
حێفەری مەخێراتی، ئاحییای پەلۆنی، | 36 |
חפר המכרתי אחיה הפלני׃ |
حەسرۆی کارمەلی، نەعرەیی کوڕی ئەزبای، | 37 |
חצרו הכרמלי נערי בן אזבי׃ |
یۆئێلی برای ناتان، میڤحاری کوڕی هەگری، | 38 |
יואל אחי נתן מבחר בן הגרי׃ |
چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، | 39 |
צלק העמוני נחרי הברתי נשא כלי יואב בן צרויה׃ |
عیرای یەتری، گارێڤی یەتری، | 40 |
עירא היתרי גרב היתרי׃ |
ئوریای حیتی، زاڤادی کوڕی ئەحلای، | 41 |
אוריה החתי זבד בן אחלי׃ |
عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو، | 42 |
עדינא בן שיזא הראובני ראש לראובני ועליו שלושים׃ |
حانانی کوڕی مەعکا، یۆشافاتی میسنی، | 43 |
חנן בן מעכה ויושפט המתני׃ |
عوزییای عەشتەراتی، کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون، | 44 |
עזיא העשתרתי שמע ויעואל בני חותם הערערי׃ |
یەدیعێلی کوڕی شیمری و براکەشی بە ناوی یۆحای تیچی، | 45 |
ידיעאל בן שמרי ויחא אחיו התיצי׃ |
ئەلیێلی مەحەڤی، هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون، هەروەها یەتمای مۆئابی، | 46 |
אליאל המחוים ויריבי ויושויה בני אלנעם ויתמה המואבי׃ |
ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای. | 47 |
אליאל ועובד ויעשיאל המצביה׃ |