فەلەستییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان و پیاوانی ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکان هەڵاتن، ژمارەیەکی زۆریان بە کوژراوی لە کێوی گلبۆع کەوتن. | 1 |
و فلسطينيان با اسرائيل جنگ کردند، و مردان اسرائيل از حضور فلسطينيان فرار کردند و در کوه جِلبُوع کشته شده، افتادند. | ۱ |
فەلەستییەکان بە گوڕەوە دوای شاول و کوڕەکانی کەوتن، یۆناتان و ئەبیناداب و مەلکیشوەعی کوڕەکانی شاولیان کوشت. | 2 |
و فلسطينيان شاؤل و پسرانش را به سختي تعاقب نمودند، و فلسطينيان پسران شاؤل يوناتان و ابيناداب و مَلکيشوع را کشتند. | ۲ |
جەنگەکە لەسەر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژەکان دۆزییانەوە و پێکایان. | 3 |
و جنگ بر شاؤل سخت شد و تيراندازان او را دريافتند و از تيراندازان مجروح شد. | ۳ |
شاول بە هەڵگری تفاقەکانی گوت: «شمشێرەکەت دەربێنە و بمکوژە، نەوەک ئەو خەتەنە نەکراوانە بێن و سووکایەتیم پێ بکەن.» بەڵام هەڵگری تفاقەکانی ڕازی نەبوو، چونکە زۆر ترسا. جا شاول شمشێرەکەی برد و خۆی بەسەریدا دا. | 4 |
و شاؤل به سلاحدار خود گفت: «شمشير را بکش و به من فرو بر، مبادا اين نامختونان بيايند و مرا افتضاح کنند.» اما سلاحدارش نخواست زيرا که بسيار مي ترسيد؛ پس شاؤل شمشير را گرفته بر آن افتاد. | ۴ |
کاتێک هەڵگری تفاقەکانی بینی شاول مردووە، ئەویش خۆی بەسەر شمشێرەکەیدا دا و مرد. | 5 |
و سلاحدارش چون شاؤل را مرده ديد، او نيز بر شمشير افتاده، بمُرد. | ۵ |
شاول و هەر سێ کوڕەکەی و هەموو ماڵەکەی پێکەوە مردن. | 6 |
و شاؤل مُرد و سه پسرش و تمامي اهل خانه اش همراه وي مردند. | ۶ |
کاتێک هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی لەناو دۆڵەکەدا بوون، بینییان کە سوپاکە هەڵاتوون و شاول و کوڕەکانی مردوون، شارۆچکەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن، فەلەستییەکانیش هاتن و تێیاندا نیشتەجێ بوون. | 7 |
و چون جميع مردان اسرائيل که در وادي بودند، اين را ديدند که لشکر منهزم شده، و شاؤل و پسرانش مرده اند، ايشان نيز شهرهاي خود را ترک کرده، گريختند و فلسطينيان آمده، در آنها قرار گرفتند. | ۷ |
بۆ ڕۆژی دوای ئەوە کاتێک فەلەستییەکان بۆ تاڵانکردنی کوژراوەکان هاتن، شاول و کوڕەکانی ئەویان دۆزییەوە لە کێوی گلبۆع کەوتبوون. | 8 |
و روز ديگر واقع شد که چون فلسطينيان آمدند تا کشتگان را برهنه نمايند، شاؤل و پسرانش را در کوه جِلبُوع افتاده يافتند. | ۸ |
ئینجا ڕووتیان کردەوە و کەللەسەر و زرێیەکەیان برد، بە هەموو لایەکدا نێردراویان بۆ خاکی فەلەستییەکان نارد، تاوەکو مژدە بدەنە بتەکانیان و گەلەکەیان. | 9 |
پس او را برهنه ساخته، سَر و اسلحه اش را گرفتند و آنها را به زمين فلسطينيان به هر طرف فرستادند تا به بتها و قوم خود مژده برسانند. | ۹ |
ئینجا زرێیەکەیان لە پەرستگای خوداوەندەکانیاندا دانا و کەللەسەریشیان لەناو پەرستگای داگۆن هەڵواسی. | 10 |
و اسلحه اش را در خانه خدايان خود گذاشتند و سرش را در خانه داجون به ديوار کوبيدند. | ۱۰ |
کاتێک هەموو دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئەو شتانەیان بیستەوە کە فەلەستییەکان بە شاولیان کردبوو، | 11 |
و چون تمامي اهل يابيش جِلعاد آنچه را که فلسطينيان به شاؤل کرده بودند شنيدند، | ۱۱ |
هەموو پیاوە دلێرەکانیان هەستان و لاشەکەی شاول و لاشەی کوڕەکانی ئەویان هەڵگرت و هێنایاننە یاڤێش. لەژێر دار بەڕووەکەی یاڤێش ئێسکەکانیان ناشت، حەوت ڕۆژ بەڕۆژوو بوون. | 12 |
جميع شجاعان برخاسته، جسد شاؤل و جسد هاي پسرانش را برداشته، آنها را به يابيش آورده، استخوانهاي ايشان را زير درخت بلوط که در يابيش است، دفن کردند و هفت روز روزه داشتند. | ۱۲ |
شاول مرد بەهۆی ناپاکییەکەی کە لە بەرامبەر یەزدان کردی، کە فەرمایشتی یەزدانی پەیڕەو نەکرد، تەنانەت پرسوڕای بە نێوانگر کرد بۆ ڕێنمایی و | 13 |
پس شاؤل به سبب خيانتي که به خداوند ورزيده بود مُرد، به جهت کلام خداوند که آن را نگاه نداشته بود، و از اين جهت نيز که از صاحبه اجنّه سؤال نموده بود. | ۱۳ |
داوای ڕێنمایی لە یەزدان نەکرد، جا یەزدان کوشتی و پاشایەتییەکەشی دایە دەست داودی کوڕی یەسا. | 14 |
و چونکه خداوند را نطلبيده بود، او را کُشت و سلطنت او را به داود بن يسَّي برگردانيد. | ۱۴ |