< یەکەم پوختەی مێژوو 10 >

فەلەستییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان و پیاوانی ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکان هەڵاتن، ژمارەیەکی زۆریان بە کوژراوی لە کێوی گلبۆع کەوتن. 1
Now the Philistines fought against Israel: and the men of Israel fled before the Philistines, and there fell down [many] slain on mount Gilboa'.
فەلەستییەکان بە گوڕەوە دوای شاول و کوڕەکانی کەوتن، یۆناتان و ئەبیناداب و مەلکی‌شوەعی کوڕەکانی شاولیان کوشت. 2
And the Philistines pursuing them overtook Saul and his sons; and the Philistines smote Jonathan, and 'Abinadab, and Malkishua', the sons of Saul.
جەنگەکە لەسەر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژەکان دۆزییانەوە و پێکایان. 3
And the battle was heavy against Saul, and he was found by the archers, and he was greatly in dread of the archers.
شاول بە هەڵگری تفاقەکانی گوت: «شمشێرەکەت دەربێنە و بمکوژە، نەوەک ئەو خەتەنە نەکراوانە بێن و سووکایەتیم پێ بکەن.» بەڵام هەڵگری تفاقەکانی ڕازی نەبوو، چونکە زۆر ترسا. جا شاول شمشێرەکەی برد و خۆی بەسەریدا دا. 4
And Saul said to his armor-bearer, Draw thy sword, and thrust me through therewith; lest these uncircumcised come and wantonly ill-use me. But his armor-bearer would not; for he was greatly afraid: wherefore Saul took the sword and fell upon it.
کاتێک هەڵگری تفاقەکانی بینی شاول مردووە، ئەویش خۆی بەسەر شمشێرەکەیدا دا و مرد. 5
And when the armor-bearer saw that Saul was dead, then fell he likewise on the sword, and died.
شاول و هەر سێ کوڕەکەی و هەموو ماڵەکەی پێکەوە مردن. 6
Thus died Saul and his three sons; and all his household died together.
کاتێک هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی لەناو دۆڵەکەدا بوون، بینییان کە سوپاکە هەڵاتوون و شاول و کوڕەکانی مردوون، شارۆچکەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن، فەلەستییەکانیش هاتن و تێیاندا نیشتەجێ بوون. 7
And when all the men of Israel that were in the valley saw that they had fled, and that Saul and his sons were dead: they forsook their cities, and fled, and the Philistines came and dwelt in them.
بۆ ڕۆژی دوای ئەوە کاتێک فەلەستییەکان بۆ تاڵانکردنی کوژراوەکان هاتن، شاول و کوڕەکانی ئەویان دۆزییەوە لە کێوی گلبۆع کەوتبوون. 8
And it came to pass on the morrow, that the Philistines came to strip the slain; and they found Saul and his sons fallen on mount Gilboa'.
ئینجا ڕووتیان کردەوە و کەللەسەر و زرێیەکەیان برد، بە هەموو لایەکدا نێردراویان بۆ خاکی فەلەستییەکان نارد، تاوەکو مژدە بدەنە بتەکانیان و گەلەکەیان. 9
And they stripped him, and they carried away his head, and his armor, and sent them into the land of the Philistines round about, to publish it to their idols, and to the people.
ئینجا زرێیەکەیان لە پەرستگای خوداوەندەکانیاندا دانا و کەللەسەریشیان لەناو پەرستگای داگۆن هەڵواسی. 10
And they put his armor in the house of their gods, and his skull they fastened in the temple of Dagon.
کاتێک هەموو دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئەو شتانەیان بیستەوە کە فەلەستییەکان بە شاولیان کردبوو، 11
And when all Yabesh-gil'ad heard all the Philistines had done to Saul:
هەموو پیاوە دلێرەکانیان هەستان و لاشەکەی شاول و لاشەی کوڕەکانی ئەویان هەڵگرت و هێنایاننە یاڤێش. لەژێر دار بەڕووەکەی یاڤێش ئێسکەکانیان ناشت، حەوت ڕۆژ بەڕۆژوو بوون. 12
Then arose all the valiant men, and carried away the body of Saul, and the bodies of his sons, and brought them to Yabesh; and they buried their bones under the terebinth in Yabesh, and they fasted seven days.
شاول مرد بەهۆی ناپاکییەکەی کە لە بەرامبەر یەزدان کردی، کە فەرمایشتی یەزدانی پەیڕەو نەکرد، تەنانەت پرسوڕای بە نێوانگر کرد بۆ ڕێنمایی و 13
And [so] died Saul for his unfaithfulness which he had committed against the Lord, because of the word of the Lord which he had not kept, and also for asking one of a familiar spirit to inquire of the same;
داوای ڕێنمایی لە یەزدان نەکرد، جا یەزدان کوشتی و پاشایەتییەکەشی دایە دەست داودی کوڕی یەسا. 14
And had not inquired of the Lord: therefore he slew him, and turned over the kingdom unto David the son of Jesse.

< یەکەم پوختەی مێژوو 10 >