ئادەم، شیت، ئەنۆش، | 1 |
قێنان، مەهلەلئێل، یارەد، | 2 |
حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح. | 3 |
کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت. | 4 |
کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. | 5 |
کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. | 6 |
کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم. | 7 |
کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان. | 8 |
کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان. | 9 |
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. | 10 |
میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، | 11 |
پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە. | 12 |
کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، | 13 |
هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، | 14 |
حیڤی، عەرقی، سینی، | 15 |
ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. | 16 |
کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. | 17 |
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو، | 18 |
عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. | 19 |
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، | 20 |
هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، | 21 |
عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، | 22 |
ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. | 23 |
سام، ئەرپەکشاد، شالەح، | 24 |
عێبەر، پەلەگ، ڕەعو، | 25 |
سەروگ، ناحۆر، تارەح و | 26 |
ئەبرام، کە ئیبراهیمە. | 27 |
کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل. | 28 |
ئەمانەش نەوەکانیانن: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، | 29 |
میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما، | 30 |
یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون. | 31 |
قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو: زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح. کوڕەکانی یۆقشانیش: شەبا و دیدان. | 32 |
کوڕەکانی میدیان: عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون. | 33 |
ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. کوڕەکانی ئیسحاق: عیسۆ و ئیسرائیل. | 34 |
کوڕەکانی عیسۆ: ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح. | 35 |
کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛ هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی بوو. | 36 |
کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. | 37 |
کوڕەکانی سێعیر: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان. | 38 |
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو. | 39 |
کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا. | 40 |
کوڕەکەی عەنا: دیشۆن. کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران. | 41 |
کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران. | 42 |
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات: بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو. | 43 |
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 44 |
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 45 |
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو. | 46 |
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 47 |
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 48 |
کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 49 |
کە بەعلحانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو. | 50 |
ئینجا هەدەدیش مرد. میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، | 51 |
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن، | 52 |
قەنەز، تێمان، میبسار، | 53 |
مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون. | 54 |