< ピレモンへの手紙 1 >

1 キリスト、イエズスの囚人たるパウロ及び兄弟チモテオ、我等が愛する所の助力者フィレモン、最愛の姉妹たるアッピア、戰友たるアルキッポ、
لە پۆڵسەوە کە لە پێناوی عیسای مەسیح بەند کراوە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، بۆ هاوکار و خۆشەویست فلیمۆن و
2 及び汝の家に在る教會に[書簡を贈る]。
خوشکە ئەپفییە و ئەرخیپۆس کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدا کۆدەبنەوە:
3 願はくは我父にて在す神、及び主イエズス、キリストより、恩寵と平安とを汝等に賜はらん事を。
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.
4 我は神に感謝し奉り、我祈の中に常に汝を記念し、主イエズス、キリストに於る、
هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم،
5 又凡ての聖徒に對する汝の愛と信仰とを聞きて、
چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە.
6 キリスト、イエズスに對して我等の中に在る善業の悉く知渡れる事によりて、汝が信仰の施の有効ならん事を冀ふ。
نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین.
7 兄弟よ、聖徒等の腸汝によりて安んぜられたるが故に、我は汝の愛に就きて大いなる喜と慰とを得たり。
ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە.
8 然ればキリスト、イエズスに於て、事に應じて為すべき所を命ずるは、我が敢て憚らざる所なりと雖も、
بۆیە هەرچەندە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا مافی ئەوەم هەیە بۆ ئەرکی بەجێ فەرمانت پێ بکەم،
9 寧愛に對して勧め、斯の如くなる我、即ち老人にして而も現にイエズス、キリストの囚人たるパウロ、
بەڵام لەبەر خۆشەویستی نێوانمان، منی پۆڵسی پیرەمێرد، ئێستا کە لە پێناوی عیسای مەسیح گیراوم،
10 鎖に在りて生みし所の我子オネジモの為に汝に希ふ。
داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا.
11 彼は曾て汝に無益なりしかど、今は我にも汝にも有益なり、
پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە.
12 我は之を汝に送返す、願はくは汝我腸の如くに之を受けん事を。
ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە.
13 我は彼をして、汝に代りて福音の為に鎖に繋がるる我に仕へしむる様、我と共に留らしめん事を欲したれど、
حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات.
14 汝に聞かずしては何事をも為すを好まざりき。是汝の善業をして、已むを得ざるが如くならず、篤志に由らしめんが為なり。
بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری.
15 彼が一時汝を離れしは、或は汝が永遠に之を受けて、 (aiōnios g166)
لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوور کەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، (aiōnios g166)
16 最早奴隷としてには非ず、奴隷に優りて至愛の兄弟と成さん為には非ずや。我には、殊に然ある者なれば、况て汝に取りては、肉身に於ても主に於ても然らん。
جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن.
17 然れば汝若我を友とせば、彼を承容るる事我に於るが如くせよ。
لەبەر ئەوە، ئەگەر تۆ من بە هاوبەش دادەنێیت، وەک من وەریبگرەوە.
18 彼若汝に損害を與へ、或は負債あらば、之を我に負はせよ。
ئەگەر خراپەیەکی لەگەڵ کردوویت یان قەرزێکت بەسەرییەوە هەیە، لەسەر منی بنووسە.
19 我パウロ手づから書記せり、我必ず償ふべし。汝が己を以て我に償ふべき負債ある事は、我之を言はじ。
من پۆڵسم، بە دەستی خۆم نووسیومە، من دەیدەمەوە. نامەوێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قەرزاری منی.
20 然り、兄弟よ、我は主に於て汝を樂しまん、請ふ主に於て我腸を安んぜしめよ。
برا گیان، لە پێناوی عیسای خاوەن شکۆمان ئەم چاکەیەم لەگەڵ بکە، بە مەسیح دڵخۆشم بکە.
21 我汝の從順を信じ、其為さんとする所は我が言ふ所に優れるを知りて、汝に書贈れるなり。
ئەمەت بۆ دەنووسم، چونکە دڵنیام گوێڕایەڵ دەبیت و دەزانم کە زیاتر لەوە دەکەیت کە داوات لێدەکەم.
22 然て同時に我為に宿を備へよ、蓋我は我身の、汝等の祈によりて汝等に與へられん事を希望す。
لەگەڵ ئەمەشدا، ژووری میوانداریم بۆ ئامادە بکە، چونکە هیوادارم بەهۆی نوێژەکانتانەوه بە ئێوە ببەخشرێم.
23 キリスト、イエズスに在りて我と共に囚人たるエパフラ、汝に宜しくと言へり。
ئەپەفراس کە لە پێناوی عیسای مەسیحدا لەگەڵ مندا بەند کراوە، سڵاوت لێدەکات.
24 我助力者たるマルコ、アリスタルコ、デマス、ルカも亦同じ。
هەروەها مەرقۆس و ئەریستارخۆس و دیماس و لۆقا، کە هاوکارمن.
25 願はくは我主イエズス、キリストの恩寵、汝等の霊と共に在らん事を、アメン。
با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت.

< ピレモンへの手紙 1 >