< マタイの福音書 22 >

1 イエズス答へて、又喩を以て語り曰ひけるは、
عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی:
2 天國は恰其子の為に婚筵を開ける王の如し。
«پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا.
3 彼婚筵に招きたる人々を召ばんとて、僕等を遣はしたるに、彼等肯て來らざれば、
کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن.
4 復他の僕等を遣はすとて云ひけるは、招きたる人々に告げて、看よ我既に我が饗筵の準備を為せり、我牛と肥たる畜と、屠られて悉く具はれり、婚筵に臨まれよ、と云へ、と。
«دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی:”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“
5 然れども彼等之を顧みず、一人は己が作家に、一人は己が商売に往き、
«بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی.
6 其他は僕等を捕へ甚く辱めて殺ししかば、
ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن.
7 王之を聞きて怒り、軍勢を遣はして彼殺人等を亡ぼし、其街を焼払へり。
جا پاشا زۆر تووڕە بوو، سوپاکەی نارد و بکوژەکانی لەناوبرد و شارەکەیانی سووتاند.
8 時に王其僕等に云ひけるは、婚筵既に備はりたれども、招かれし人々は[客となるに]堪へざりし故、
«ئینجا بە کۆیلەکانی گوت:”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون،
9 衢に往きて総て遇ふ人を婚筵に招け、と。
کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“
10 僕等途々に出でて、遇ふ人を善きも惡きも悉く集めしかば、客は婚筵の場に満ちたり。
ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان.
11 王客を見んとて入來り、一人婚禮の服を着けざる者あるを見て是に向ひ、
«کاتێک پاشا هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی میوانەکان ببینێت، لەوێ یەکێکی بینی جلی زەماوەندی لەبەر نەکردبوو.
12 友よ、如何ぞ婚禮の服を着けずして、此處に入りしや、と云ひけるに、彼黙然たりき。
پێی دەڵێت:”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ئەو بێدەنگ بوو.
13 王遂に給仕等に云ひけるは、彼の手足を縛りて之を外の暗に投出だせ、其處には痛哭と切歯とあらん、と。
«ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت:”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“
14 夫召されたる人は多けれども、選まるる人は少し、と。
«چونکە بانگهێشتکراوان زۆرن، بەڵام هەڵبژێردراوان کەمن.»
15 此時ファリザイ人等出でて、イエズスの詞後を捉へんと相謀り、
ئینجا فەریسییەکان ڕۆیشتن و تەگبیریان کرد کە چۆن عیسا بە قسەکانی خۆی تووش بکەن.
16 己が弟子等をヘロデの党と共に遣はして、云はせけるは、師よ、汝が眞實にして、眞理によりて神の道を教へ、且人に依怙贔屓せざるを以て誰にも憚らざるは、我等の知れる所なり。
قوتابییەکانی خۆیان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای و گوتیان: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و بە ڕاستی خەڵکی فێری ڕێگای خودا دەکەیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت.
17 然ればセザルに貢を納むるは可や否や、思ふ所を我等に告げよ、と。
کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟»
18 イエズス彼等の狡猾を知りて曰ひけるは、僞善者よ、何ぞ我を試むる。
عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟
19 貢の貨を我に見せよ、と。彼等デナリオを差出だしたるに、
پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا.
20 イエズス曰ひけるは、此像と銘とは誰のなるか、と。
پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟»
21 彼等セザルのなりと云ふ。時にイエズス曰ひけるは、然らばセザルの物はセザルに歸し、神の物は神に歸せ、と。
وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.»
22 彼等聞きて感嘆し、イエズスを離れて去れり。
کە گوێیان لێبوو سەرسام بوون، ئینجا بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن.
23 復活なしと主張せるサドカイ人等、此日イエズスに近づき、問ひて、
لە هەمان ڕۆژدا سەدوقییەکان کە دەڵێن زیندووبوونەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد:
24 云ひけるは、師よ、モイゼ曰く、「人若子なくして死なば、其兄弟彼が妻を娶りて、兄弟の為に子を挙ぐべし」と、
«مامۆستا، موسا فەرمووی، ئەگەر پیاوێکی وەجاخکوێر مرد، ئەوا براکەی براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە.
25 然るに我等の中七人の兄弟ありしに、兄妻を娶りて死し、子なかりしかば、其妻を弟に遺ししが、
جا لەلای ئێمە حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی بۆ براکەی بەجێهێشت،
26 其第二第三より第七まで同じ様にして、
بە هەمان شێوە دووەم و سێیەم هەتا گەیشتە حەوتەم.
27 最後に婦も亦死せり。
لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد.
28 然れば復活の時に當りて、此婦は七人の中誰の妻たるべきか、其は皆彼を娶りたればなり。
ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کام لە حەوتەکە، چونکە هی هەموویان بووە؟»
29 イエズス答へて曰ひけるは、汝等聖書をも神の力をも知らずして誤れり。
عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا.
30 復活の時、人は娶らず嫁がず、天に於る神の使等の如くならん。
لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن.
31 死人の復活に就きては、汝等神より云はれし所を読まざりしか。
بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ:
32 即汝等に曰はく、「我はアブラハムの神、イザアクの神、ヤコブの神なり」と。死者の神には非ず、生者の[神]にて在す、と。
[من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم] ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.»
33 群衆之を聞きて、其教を感嘆せり。
کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون.
34 然てファリザイ人等、イエズスがサドカイ人を閉口せしめ給ひしを聞きて相集まりしが、
کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە.
35 中に一人の律法學士イエズスを試みて問ひけるは、
یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە:
36 師よ律法に於て大なる掟は何れぞや。
«مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟»
37 イエズス曰ひけるは、「汝、心を盡し、霊を盡し、意を盡して汝の神にて在す主を愛すべし」、
عیسا پێی فەرموو: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.]
38 是最大なる第一の掟なり。
ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە.
39 第二も亦是に似たり、「汝の近き者を己の如く愛すべし」。
دووەمیشیان وەک ئەو وایە: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]
40 凡ての律法と預言者とは此二の掟に據るなり。
جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.»
41 ファリザイ人の集れるに、イエズス問ひて、
کاتێک فەریسییەکان پێکەوە کۆببوونەوە، عیسا لێی پرسین:
42 曰ひけるは、汝等キリストに就きて如何に思ふぞ、誰の子なるか、と。彼等、ダヴィドの子なり、と云ひければ、
«دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟ کوڕی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «کوڕی داودە.»
43 イエズス曰ひけるは、然らばダヴィド[聖]霊によりて彼を主と稱ふるは如何、
ئەویش پێی فەرموون: «کەواتە، چۆن داود بە سروشی ڕۆحی پیرۆز پێی دەڵێ،”خاوەن شکۆ“؟ چونکە دەڵێ:
44 曰く「主我主に曰へらく、我汝の敵を汝の足台と為すまで、我右に坐せよ」と、
«[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“]
45 然ればダヴィド彼を主と稱ふるに、彼爭でか其子ならんや、と。
بۆیە ئەگەر داود پێی بڵێ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟»
46 皆誰一言もイエズスに答ふること能はず、此日より復敢て問ふ者なかりき。
جا کەسیان نەیانتوانی بە وشەیەکیش وەڵامی بدەنەوە، لەو ڕۆژەشەوە ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن.

< マタイの福音書 22 >