< 詩篇 81 >

1 聖歌隊の指揮者によってギテトのしらべにあわせてうたわせたアサフの歌 われらの力なる神にむかって高らかに歌え。ヤコブの神にむかって喜びの声をあげよ。
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت. بۆ ئاساف. هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب.
2 歌をうたい、鼓を打て。良い音の琴と立琴とをかきならせ。
ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە.
3 新月と満月とわれらの祭の日とにラッパを吹きならせ。
لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان،
4 これはイスラエルの定め、ヤコブの神のおきてである。
چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە.
5 神が出てエジプトの国を攻められたとき、ヨセフのなかにこれを立てて、あかしとされた。わたしはかしこでまだ知らなかった言葉を聞いた、
لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین:
6 「わたしはあなたの肩から重荷をのぞき、あなたの手をかごから免れさせた。
«بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون.
7 あなたが悩んだとき、呼ばわったのでわたしはあなたを救った。わたしは雷の隠れた所で、あなたに答え、メリバの水のほとりで、あなたを試みた。 (セラ)
لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە.
8 わが民よ、聞け、わたしはあなたに勧告する。イスラエルよ、あなたがわたしに聞き従うことを望む。
ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت!
9 あなたのうちに他の神があってはならない。あなたは外国の神を拝んではならない。
لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت.
10 わたしはエジプトの国から、あなたをつれ出したあなたの神、主である。あなたの口を広くあけよ、わたしはそれを満たそう。
من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.
11 しかしわが民はわたしの声に聞き従わず、イスラエルはわたしを好まなかった。
«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت، ئیسرائیل منی نەویست.
12 それゆえ、わたしは彼らをそのかたくなな心にまかせ、その思いのままに行くにまかせた。
منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان، بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن.
13 わたしはわが民のわたしに聞き従い、イスラエルのわが道に歩むことを欲する。
«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر،
14 わたしはすみやかに彼らの敵を従え、わが手を彼らのあだに向けよう。
هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن، دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان!
15 主を憎む者も彼らに恐れ従い、彼らの時はとこしえに続くであろう。
ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن، هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت.
16 わたしは麦の最も良いものをもってあなたを養い、岩から出た蜜をもってあなたを飽かせるであろう」。
باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت، لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.»

< 詩篇 81 >