< 詩篇 24 >

1 ダビデの歌 地と、それに満ちるもの、世界と、そのなかに住む者とは主のものである。
زەبوورێکی داود. زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە، جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،
2 主はその基を大海のうえにすえ、大川のうえに定められた。
چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.
3 主の山に登るべき者はだれか。その聖所に立つべき者はだれか。
کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟ کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟
4 手が清く、心のいさぎよい者、その魂がむなしい事に望みをかけない者、偽って誓わない者こそ、その人である。
ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت، ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و بە درۆ سوێند نەخوات.
5 このような人は主から祝福をうけ、その救の神から義をうける。
لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت، لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.
6 これこそ主を慕う者のやから、ヤコブの神の、み顔を求める者のやからである。 (セラ)
ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت، ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.
7 門よ、こうべをあげよ。とこしえの戸よ、あがれ。栄光の王がはいられる。
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە، هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
8 栄光の王とはだれか。強く勇ましい主、戦いに勇ましい主である。
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە، یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.
9 門よ、こうべをあげよ。とこしえの戸よ、あがれ。栄光の王がはいられる。
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە! هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.
10 この栄光の王とはだれか。万軍の主、これこそ栄光の王である。 (セラ)
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.

< 詩篇 24 >