< 詩篇 20 >

1 聖歌隊の指揮者によってうたわせたダビデの歌 主が悩みの日にあなたに答え、ヤコブの神のみ名があなたを守られるように。
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت، با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.
2 主が聖所から助けをあなたにおくり、シオンからあなたをささえ、
با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.
3 あなたのもろもろの供え物をみ心にとめ、あなたの燔祭をうけられるように。 (セラ)
با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.
4 主があなたの心の願いをゆるし、あなたのはかりごとをことごとく遂げさせられるように。
با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.
5 われらがあなたの勝利を喜びうたい、われらの神のみ名によって旗を揚げるように。主があなたの求めをすべて遂げさせられるように。
هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە. با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.
6 今わたしは知る、主はその油そそがれた者を助けられることを。主はその右の手による大いなる勝利をもってその聖なる天から彼に答えられるであろう。
ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات، لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت، بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.
7 ある者は戦車を誇り、ある者は馬を誇る。しかしわれらは、われらの神、主のみ名を誇る。
هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ، بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.
8 彼らはかがみ、また倒れる。しかしわれらは起きて、まっすぐに立つ。
ئەوان چەمانەوە و کەوتن، بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.
9 主よ、王に勝利をおさずけください。われらが呼ばわる時、われらにお答えください。
ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە! کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!

< 詩篇 20 >