< 詩篇 128 >

1 都もうでの歌 すべて主をおそれ、主の道に歩む者はさいわいである。
گۆرانی گەشتیاران. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.
2 あなたは自分の手の勤労の実を食べ、幸福で、かつ安らかであろう。
بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.
3 あなたの妻は家の奥にいて多くの実を結ぶぶどうの木のようであり、あなたの子供たちは食卓を囲んでオリブの若木のようである。
ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.
4 見よ、主をおそれる人は、このように祝福を得る。
ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت.
5 主はシオンからあなたを祝福されるように。あなたは世にあるかぎりエルサレムの繁栄を見、
یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و
6 またあなたの子らの子を見るであろう。どうぞ、イスラエルの上に平安があるように。
منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل!

< 詩篇 128 >