< 箴言 知恵の泉 13 >

1 知恵ある子は父の教訓をきく、あざける者は、懲しめをきかない。
کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت، بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.
2 善良な人はその口の実によって、幸福を得る、不信実な者の願いは、暴虐である。
مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات، ناپاکانیش ئارەزوویان توندوتیژییە.
3 口を守る者はその命を守る、くちびるを大きく開く者には滅びが来る。
ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت.
4 なまけ者の心は、願い求めても、何も得ない、しかし勤め働く者の心は豊かに満たされる。
گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت، بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت.
5 正しい人は偽りを憎む、しかし悪しき人は恥ずべく、忌まわしくふるまう。
کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە، بەدکاریش ڕیسوایی و شەرمەزاری دەهێنێت.
6 正義は道をまっすぐ歩む者を守り、罪は悪しき者を倒す。
ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە، خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات.
7 富んでいると偽って、何も持たない者がいる、貧しいと偽って、多くの富を持つ者がいる。
هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە، هەشە خۆی بە هەژار دەردەخات و سامانی زۆری هەیە.
8 人の富はその命をあがなう、しかし貧しい者にはあがなうべき富がない。
لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە، بەڵام هەژار گوێی لە هەڕەشە نابێت.
9 正しい者の光は輝き、悪しき者のともしびは消される。
ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە، بەڵام چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.
10 高ぶりはただ争いを生じる、勧告をきく者は知恵がある。
لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی.
11 急いで得た富は減る、少しずつたくわえる者はそれを増すことができる。
ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات، بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات.
12 望みを得ることが長びくときは、心を悩ます、願いがかなうときは、命の木を得たようだ。
ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات، ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە.
13 み言葉を軽んじる者は滅ぼされ、戒めを重んじる者は報いを得る。
ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە بکات خۆی لەناودەبات، بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە.
14 知恵ある人の教は命の泉である、これによって死のわなをのがれることができる。
فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە، بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.
15 善良な賢い者は恵みを得る、しかし、不信実な者の道は滅びである。
تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت، بەڵام ڕێگای ناپاکان سەختە.
16 おおよそ、さとき者は知識によって事をおこない、愚かな者は自分の愚を見せびらかす。
هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات، بەڵام نەزان گێلایەتی بڵاو دەکاتەوە.
17 悪しき使者は人を災におとしいれる、しかし忠実な使者は人を救う。
نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە، پەیامبەری دەستپاکیش چاکبوونەوە دەهێنێت.
18 貧乏と、はずかしめとは教訓を捨てる者に来る、しかし戒めを守る者は尊ばれる。
هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن، بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت.
19 願いがかなえば、心は楽しい、愚かな者は悪を捨てることをきらう。
ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان، بەڵام گێل وا دەزانێت کە لادان لە خراپە شتێکی قێزەونە.
20 知恵ある者とともに歩む者は知恵を得る。愚かな者の友となる者は害をうける。
ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا، هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات.
21 災は罪びとを追い、正しい者は良い報いを受ける。
خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت، بەڵام ڕاستودروستان بە چاکە پاداشت دەدرێنەوە.
22 善良な人はその嗣業を子孫にのこす、しかし罪びとの富は正しい人のためにたくわえられる。
پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵێت، سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت.
23 貧しい人の新田は多くの食糧を産する、しかし不正によれば押し流される。
لەوانەیە زەویی بەیاری هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت، بەڵام لەبەر نادادپەروەری دەبردرێت.
24 むちを加えない者はその子を憎むのである、子を愛する者は、つとめてこれを懲らしめる。
ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات.
25 正しい者は食べてその食欲を満たす、しかし悪しき者の腹は満たされない。
کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت، بەڵام سکی بەدکاران هەر برسی دەبێت.

< 箴言 知恵の泉 13 >