< ヨブ 記 18 >

1 そこでシュヒびとビルダデは答えて言った、
بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:
2 「あなたはいつまで言葉にわなを設けるのか。あなたはまず悟るがよい、それからわれわれは論じよう。
«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟ تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.
3 なぜ、われわれは獣のように思われるのか。なぜ、あなたの目に愚かな者と見えるのか。
بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و لەبەرچاوتان گێل بووین؟
4 怒っておのが身を裂く者よ、あなたのために地は捨てられるだろうか。岩はその所から移されるだろうか。
ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە، ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟
5 悪しき者の光は消え、その火の炎は光を放たず、
«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.
6 その天幕のうちの光は暗く、彼の上のともしびは消える。
لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.
7 その力ある歩みはせばめられ、その計りごとは彼を倒す。
هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.
8 彼は自分の足で網にかかり、また落し穴の上を歩む。
بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت، جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.
9 わなは彼のかかとを捕え、網わなは彼を捕える。
تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و فاقە توند دەیگرێت.
10 輪なわは彼を捕えるために地に隠され、張り網は彼を捕えるために道に設けられる。
داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.
11 恐ろしい事が四方にあって彼を恐れさせ、その歩みにしたがって彼を追う。
بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.
12 その力は飢え、災は彼をつまずかすために備わっている。
برسیێتی بڕستی لێ بڕی و کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.
13 その皮膚は病によって食いつくされ、死のういごは彼の手足を食いつくす。
نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات، یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.
14 彼はその頼む所の天幕から引き離されて、恐れの王のもとに追いやられる。
لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت، بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.
15 彼に属さない者が彼の天幕に住み、硫黄が彼のすまいの上にまき散らされる。
ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت، گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.
16 下ではその根が枯れ、上ではその枝が切られる。
لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.
17 彼の形見は地から滅び、彼の名はちまたに消える。
یادەوەری لە زەوی نامێنێت و لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.
18 彼は光からやみに追いやられ、世の中から追い出される。
لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و لە جیهان دەردەکرێت.
19 彼はその民の中に子もなく、孫もなく、彼のすみかには、ひとりも生き残る者はない。
نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت، نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.
20 西の者は彼の日について驚き、東の者はおじ恐れる。
خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن، گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.
21 まことに、悪しき者のすまいはこのようであり、神を知らない者の所はこのようである」。
ئەوە نشینگەی بەدکارانە و ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»

< ヨブ 記 18 >