< ホセア書 13 >

1 エフライムが物言えば、人々はおののいた。彼はイスラエルの中に自分を高くした。しかし彼はバアルによって罪を犯して死んだ。
کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو، ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو، بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد.
2 そして彼らは今もなおますます罪を犯し、その銀をもって自分のために像を鋳、巧みに偶像を造る。これは皆工人のわざである。彼らは言う、これに犠牲をささげよ、人々は子牛に口づけせよと。
ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن، لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن، بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان، هەمووی دەستکردی وەستایە. دەربارەیان دەڵێن: «ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی، بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!»
3 それゆえ彼らは朝の霧のように、すみやかに消えうせる露のように、打ち場から風に吹き去られるもみがらのように、また窓から出て行く煙のようになる。
لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن و وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات، وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە، وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە.
4 わたしはエジプトの国を出てからこのかた、あなたの神、主である。あなたはわたしのほかに神を知らない。わたしのほかに救う者はない。
«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم، ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت. جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت، جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.
5 わたしは荒野で、またかわいた地で、あなたを知った。
من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد، لە زەوی تینووێتی.
6 しかし彼らは食べて飽き、飽きて、その心が高ぶり、わたしを忘れた。
کاتێک لە لەوەڕ تێربوون، کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو، لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد.
7 それゆえ、わたしは彼らに向かって、ししのようになり、ひょうのように道のかたわらに潜んでうかがう。
جا وەک شێر دەبم بۆیان، وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم.
8 わたしは子を取られた熊のように彼らに出会って、その胸をかきさき、その所で、ししのようにこれを食い尽し、野の獣のようにこれをかき破る。
وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم و پەردەی دڵیان دەدڕێنم. وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم، ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن.
9 イスラエルよ、わたしはあなたを滅ぼす。だれがあなたを助けることができよう。
«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت، چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.
10 あなたを助けるあなたの王は今、どこにいるのか。あなたがかつて「わたしに王と君たちとを与えよ」と言ったあなたを保護すべき、すべてのつかさたちは今、どこにいるのか。
ئێستا کوا پاشاکەت؟ تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات، کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:”پاشا و میرم بدەرێ“؟
11 わたしは怒りをもってあなたに王を与えた、また憤りをもってこれを奪い取った。
لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا و لە هەڵچوونمدا بردمەوە.
12 エフライムの不義は包みおかれ、その罪は積みたくわえられてある。
تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون، گوناهەکانیشی تۆمارکراون.
13 子を産む女の苦しみが彼に臨む。彼は知恵のない子である。生れる時が来ても彼は産門にあらわれない。
ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت، بەڵام منداڵێکی نەفامە، چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت و لە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.
14 わたしは彼らを陰府の力から、あがなうことがあろうか。彼らを死から、あがなうことがあろうか。死よ、おまえの災はどこにあるのか。陰府よ、おまえの滅びはどこにあるのか。あわれみは、わたしの目から隠されている。 (Sheol h7585)
«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم، لە مردن دەیانکڕمەوە. ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟ «میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە، (Sheol h7585)
15 たとい彼は葦のように栄えても、東風が吹いて来る。主の風が荒野から吹き起る。これがためにその源はかれ、その泉はかわく。それはすべての尊い物の宝庫をかすめ奪う。
هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو. بایەکی ڕۆژهەڵات دێت، بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات، ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە و سەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت. گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانی تاڵان دەکرێت.
16 サマリヤはその神にそむいたので、その罪を負い、つるぎに倒れ、その幼な子は投げ砕かれ、そのはらめる女は引き裂かれる。
خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن، چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون، بە شمشێر دەکوژرێن و منداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن، سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»

< ホセア書 13 >