< 詩篇 95 >

1 率われらヱホバにむかひてうたひ すくひの磐にむかひてよろこばしき聲をあげん
وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین، هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.
2 われら感謝をもてその前にゆき ヱホバにむかひ歌をもて歓ばしきこゑをあげん
بە ستایشەوە بچینە بەردەمی، بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.
3 そはヱホバは大なる神なり もろもろの神にまされる大なる王なり
لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.
4 地のふかき處みなその手にあり 山のいただきもまた神のものなり
قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و لووتکەی شاخەکان هی ئەون.
5 うみは神のものその造りたまふところ旱ける地もまたその手にて造りたまへり
دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە، بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.
6 いざわれら拝みひれふし我儕をつくれる主ヱホバのみまへに曲跪くべし
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین، لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
7 彼はわれらの神なり われらはその草苑の民その手のひつじなり 今日なんぢらがその聲をきかんことをのぞむ
چونکە ئەو خودامانە و ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین، مەڕی دەستی ئەوین. ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:
8 なんぢらメリバに在りしときのごとく 野なるマサにありし日の如く その心をかたくなにするなかれ
«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا، وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان،
9 その時なんぢらの列祖われをこころみ我をためし 又わがわざをみたり
لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە، هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی، بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.
10 われその代のためにうれへて四十年を歴 われいへり かれらは心あやまれる民わが道を知ざりきと
چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم:”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و ڕێگای منیان نەناسی.“
11 このゆゑに我いきどほりて彼等はわが安息にいるべからずと誓ひたり
بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»

< 詩篇 95 >