< 詩篇 77 >

1 我わがこゑをあげて神によばはん われ聲を神にあげなばその耳をわれにかたぶけたまはん
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. ئاوازی یەدوتون، زەبوورێکی ئاساف. دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم، دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.
2 わがなやみの日にわれ主をたづねまつれり 夜わが手をのべてゆるむることなかりき わがたましひは慰めらるるをいなみたり
لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم، بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت. گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.
3 われ神をおもひいでて打なやむ われ思ひなげきてわが霊魂おとろへぬ (セラ)
بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.
4 なんぢはわが眼をささへて閉がしめたまはず 我はものいふこと能はぬほどに惱みたり
پێڵووی چاوەکانمت گرت، شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.
5 われむかしの日いにしへの年をおもへり
بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە، ساڵانی ڕابردوو.
6 われ夜わが歌をむもひいづ 我わが心にてふかくおもひわが霊魂はねもころに尋ねもとむ
شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:
7 主はとこしへに棄たまふや 再びめぐみを垂たまはざるや
«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟ چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟
8 その憐憫はのこりなく永遠にさり そのちかひは世々ながく廢れたるや
ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟ ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟
9 神は恩をほどこすことを忘れたまふや 怒をもてそのあはれみを絨たまふや (セラ)
ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟ یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»
10 斯るときに我いへらく此はただわが弱きがゆゑのみいで至上者のみぎの手のもろもろの年をおもひいでん
ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە: دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
11 われヤハの作爲をのべとなへん われ往古よりありし汝がくすしきみわざを思ひいたさん
کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم، بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.
12 また我なんぢのすべての作爲をおもひいで汝のなしたまへることを深くおもはん
لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.
13 神よなんぢの途はいときよし 神のごとく大なる神はたれぞや
ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە. چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟
14 なんぢは奇きみわざをなしたまへる神なり もろもろの民のあひだにその大能をしめし
تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.
15 その臂をもてヤコブ、ヨセフの子輩なんぢの民をあがなひたまへり (セラ)
بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە، نەوەی یاقوب و یوسف.
16 かみよ大水なんぢを見たり おほみづ汝をみてをののき淵もまたふるへり
ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی، کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان، بگرە قووڵاییەکان هەژان.
17 雲はみづをそそぎいだし空はひびきをいだし なんぢの矢ははしりいでたり
هەورەکان ئاویان ڕشت، هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە، هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.
18 なんぢの雷鳴のこゑは暴風のうちにありき 電光は世をてらし地はふるひうごけり
گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول، بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە، زەوی لەرزی و هەژا.
19 なんぢの大道は海のなかにあり なんぢの徑はおほみづの中にあり なんぢの蹤跡はたづねがたかりき
ڕێگات بە ناو دەریادایە، ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە، شوێن پێیەکانت نەزانران.
20 なんぢその民をモーセとアロンとの手によりて羊の群のごとくみちびきたまへり
لەسەر دەستی موسا و هارون، وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.

< 詩篇 77 >