< 箴言 知恵の泉 23 >

1 なんぢ侯たる者とともに坐して食ふときは 愼みて汝の前にある者の誰なるかを思へ
کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت، باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە،
2 汝もし食を嗜む者ならば汝の喉に刀をあてよ
چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ، ئەگەر تۆ نەوسنی.
3 その珍饈を貧り食ふこと勿れ これ迷惑の食物なればなり
ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە، چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە.
4 富を得んと思煩らふこと勿れ 自己の明哲を恃むこと勿れ
خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت، بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە.
5 なんぢ虚しきに歸すべき者に目をとむるか 富はかならず自ら翅を生じて鷲のごとく天に飛さらん
چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە، چونکە بێگومان باڵ دەگرێت، وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت.
6 惡目をする者の糧をくらふことなく その珍饈をむさぼりねがふことなかれ
نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ، ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە.
7 そはその心に思ふごとくその人となりも亦しかればなり 彼なんぢに食へ飮めといふこといへどもその心は汝に眞實ならず
لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکە هەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە، پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.» بەڵام دڵی لەگەڵت نییە.
8 汝つひにその食へる物を吐出すにいたり 且その出しし懇懃の言もむなしくならん
ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە و قسە شیرینەکانت بە با دەدەیت.
9 愚なる者の耳に語ること勿れ 彼なんぢが言の示す明哲を藐めん
قسە بۆ گێل مەکە، چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت.
10 古き地界を移すことなかれ 孤子の畑を侵すことなかれ
سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە، هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان،
11 そはかれが贖者は強し 必ず汝に對らひて之が訴をのべん
چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە، ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ.
12 汝の心を敎に用ゐ 汝の耳を知識の言に傾けよ
دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و گوێشت بەرەو قسەی زانیاری.
13 子を懲すことを爲ざるなかれ 鞭をもて彼を打とも死ることあらじ
ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە، ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت.
14 もし鞭をもて彼をうたばその霊魂を陰府より救ふことをえん (Sheol h7585)
تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. (Sheol h7585)
15 わが子よもし汝のこころ智からば我が心もまた歓び
ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە، منیش دڵم خۆش دەبێت.
16 もし汝の口唇ただしき事をいはば我が腎腸も喜ぶべし
ناخم شادمان دەبێت، کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن.
17 なんぢ心に罪人をうらやむ勿れ ただ終日ヱホバを畏れよ
دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات، بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی.
18 そは必ず應報ありて汝の望は廢らざればなり
بێگومان دواڕۆژت دەبێت، ئومێدی تۆ نابڕێت.
19 わが子よ 汝ききて智慧をえ かつ汝の心を道にかたぶけよ
ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە، دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە.
20 酒にふけり肉をたしむものと交ること勿れ
لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە، یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن،
21 それ酒にふける者と肉を嗜む者とは貧しくなり 睡眠を貧る者は敞れたる衣をきるにいたらん
چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن، ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات.
22 汝を生る父にきけ 汝の老たる母を軽んずる勿れ
گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە، دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە.
23 眞理を買へ これを售るなかれ 智慧と誡命と知識とまた然あれ
ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە، هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن.
24 義き者の父は大によろこび 智慧ある子を生る者はこれがために樂しまん
باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت، ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت.
25 汝の父母を樂しませ 汝を生る者を喜ばせよ
با دایک و باوکت شادمان بن، ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت.
26 わが子よ汝の心を我にあたへ 汝の目にわが途を樂しめ
ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ، با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت،
27 それ妓婦は深き坑のごとく 淫婦は狭き井のごとし
چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە.
28 彼は盗賊のごとく人を窺ひ かつ世の人の中に悖れる者を増なり
تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت، ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات.
29 禍害ある者は誰ぞ 憂愁ある者は誰ぞ 爭端をなす者は誰ぞ 煩慮ある者は誰ぞ 故なくして傷をうくる者は誰ぞ 赤目ある者は誰ぞ
واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟ برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟
30 是すなはち酒に夜をふかすもの 往て混和せたる酒を味ふる者なり
بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن، ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە.
31 酒はあかく盃の中に泡だち滑かにくだる 汝これを見るなかれ
تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری، کە لەناو جام پڕشنگی داوە، بە سووکی دەچێتە خوارەوە!
32 是は終に蛇のごとく噬み蝮の如く刺すべし
لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و وەک توولەمار پێتەوەدەدات.
33 また汝の目は怪しきものを見 なんぢの心は諕言をいはん
چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت.
34 汝は海のなかに偃すもののごとく帆桅の上に偃すもののごとし
وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت، یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت.
35 汝いはん人われを撃ども我いたまず 我を拷けども我おぼえず 我さめなばまた酒を求めんと
دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو! کوتامیان، نەمزانی! کەی بە هۆش خۆم دێمەوە، هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»

< 箴言 知恵の泉 23 >