< ヨブ 記 32 >

1 ヨブみづから見て己の正義とするに因て此三人の者之に答ふる事を止む
ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.
2 時にラムの族ブジ人バラケルの子エリフ怒を發せり ヨブ神よりも己を正しとするに因て彼ヨブにむかひて怒を發せり
بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.
3 またヨブの三人の友答ふるに詞なくして猶ヨブを罪ありとせしによりて彼らにむかひて怒を發せり
لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.
4 エリフはヨブに言ふことをひかへて俟をりぬ 是は自己よりも彼等年老たればなり
ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.
5 茲にエリフこの三人の口に答ふる詞の有ざるを見て怒を發せり
کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.
6 ブジ人バラケルの子エリフすなはち答へて曰く 我は年少く汝等は年老たり是をもて我はばかりて我意見をなんぢらに陳ることを敢てせざりき
ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە: «من تەمەنم کەمە و ئێوەش پیرن؛ لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم.
7 我意へらく日を重ねたる者宜しく言を出すべし 年を積たる者宜しく智慧を敎ふべしと
گوتم:”با تەمەن قسە بکات و با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“
8 但し人の衷には靈あり 全能者の氣息人に聰明を與ふ
بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە، ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت.
9 大なる人すべて智慧あるに非ず 老たる者すべて道理に明白なるに非ず
تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن.
10 然ば我言ふ 我に聽け 我もわが意見を陳ん
«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم.
11 視よ我は汝らの言語を俟ち なんぢらの辯論を聽き なんぢらが言ふべき言語を尋ね盡すを待り
ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان، گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛ هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە
12 われ細に汝らに聽しが汝らの中にヨブを駁折る者一人も無く また彼の言詞に答ふる者も無し
لێتان وردبوومەوە. بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە.
13 おそらくは汝等いはん 我ら智慧を見得たり 彼に勝つ者は唯神のみ 人は能はずと
لەبەر ئەوە مەڵێن:”داناییمان دۆزییەوە؛ با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“
14 彼はその言語を我に向て發さざりき 我はまた汝らの言ふ所をもて彼に答へじ
ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە.
15 彼らは愕ろきて復答ふる所なく 言語かれらの衷に浮ばず
«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛ قسەیان لێ داماڵرا.
16 彼等ものいはず立とどまりて重ねて答へざればとて我あに俟をるべけんや
ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم، کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟
17 我も自らわが分を答へわが意見を吐露さん
ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم،
18 われには言滿ち わが衷の心しきりに迫る
چونکە پڕم لە قسەکردن و ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛
19 わが腹は口を啓かざる酒のごとし 新しき皮嚢のごとく今にも裂んとす
ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە، وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت.
20 われ説いだして胸を安んぜんとす われ口を啓きて答へん
قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛ لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە.
21 かならず我は人に偏らず 人に諂はじ
لایەنگری کەس ناکەم و مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛
22 我は諂らふことを知ず もし諂らはば我の造化主ただちに我を絶たまふべし
چونکە زمانلووسی نازانم جارێ دروستکەرەکەم نامبات.

< ヨブ 記 32 >