< Ézsaiás 8 >

1 És monda nékem az Úr: Végy magadnak egy nagy táblát, és írd fel reá közönséges betűkkel: siess zsákmányra és gyorsan prédára;
یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە:”مەهێر شالال حاش بەز.“»
2 És én hív tanúkul választom magamnak Úriást, a papot és Zakariást, Jeberekiás fiát.
هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.
3 És bementem a prófétaasszonyhoz, a ki fogant, és szült fiat; és mondá az Úr nékem: Nevezd nevét: siess zsákmányra és gyorsan prédára.
لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،
4 Mert mielőtt e gyermek ezt ki tudja mondani: apám és anyám, Damaskus gazdagságát és Samaria prédáját Assiria királyának szolgája elviszi.
چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت”بابە“و”دایە،“سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»
5 Ismét szólott az Úr hozzám, mondván:
ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:
6 Mivel megútálta e nép Siloahnak lassan folyó vizét, és Reczinben és Remalja fiában gyönyörködik:
«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە، دڵخۆش بوو بە ڕەچین و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو،
7 Azért ímé rájok hozza az Úr a folyónak erős és sok vizét, Assiria királyát és minden ő hatalmát, és feljő minden medre fölé, és foly minden partjai felett,
لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکە ئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت، مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی. جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت و بەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات،
8 És becsap Júdába, és megáradván átmegy rajta, s torkig ér, és elterjesztett szárnyai ellepik földednek szélességét, oh Immánuel!
بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت و تێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن، لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە، ئەی ئیمانوێل!»
9 Fenekedjetek csak népek és romoljatok meg; figyeljetek, valakik messze laktok; készüljetek és megrontattok; készüljetek és megrontattok.
ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە! ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن: خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە! خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!
10 Tanácskozzatok, de haszontalan lesz, beszéljetek beszédet, de nem áll meg, mert Isten van mi velünk!
ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت، قسە بکەن، سەرناگرێت، چونکە خودا لەگەڵمانە.
11 Mert így szólott hozzám az Úr, rajtam lévén erős keze, hogy tanítson engem, hogy e népnek útján ne járjak, mondván:
یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:
12 Ti ne mondjátok összeesküvésnek, valamit e nép összeesküvésnek mond, és félelme szerint ne féljetek és ne rettegjetek;
«مەڵێ”پیلانگێڕییە!“بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی، مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقە.
13 A seregek Urát: Őt szenteljétek meg, Őt féljétek, és Őt rettegjétek!
تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ و دەبێ لەو بترسی، لەو بتۆقی.
14 És Ő néktek szenthely lészen; de megütközés köve és botránkozás sziklája Izráel két házának, s tőr és háló Jeruzsálem lakosainak.
ئەو دەبێتە پیرۆزگا، بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیل دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە. بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەبێت بە تەڵە و داو.
15 És megütköznek köztük sokan, s elesnek és összetöretnek; tőrbe esnek és megfogatnak!
زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون، دەکەون و تێکدەشکێن، بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.»
16 Kösd be e bizonyságtételt, és pecsételd be e tanítást tanítványaimban!
ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە، فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە.
17 Én pedig várom az Urat, a ki elrejté orczáját Jákób házától, és benne bízom.
چاوەڕێی یەزدان دەکەم، ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە، من پشت بەو دەبەستم.
18 Ímhol vagyok én és a fiak, kiket adott nékem az Úr jelekül és csodákul Izráelben: a Sion hegyén lakozó seregeknek Urától vagyunk mi!
ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.
19 És ha ezt mondják tinéktek: Tudakozzatok a halottidézőktől és a jövendőmondóktól, a kik sipognak és suttognak: hát nem Istenétől tudakozik-é a nép? az élőkért a holtaktól kell-é tudakozni?
کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“پێیان بڵێ:”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“
20 A tanításra és bizonyságtételre hallgassatok! Ha nem ekként szólnak azok, a kiknek nincs hajnalok:
بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.
21 Úgy bolyongani fognak a földön, szorongva és éhezve; és lészen, hogyha megéhezik, felgerjed és megátkozza királyát és Istenét, s néz fölfelé,
بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.
22 És azután a földre tekint, és ímé mindenütt nyomor és sötétség, és szorongatásnak éjszakája, ő pedig a sűrű sötétben elhagyatva!
ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»

< Ézsaiás 8 >