< Ezékiel 27 >

1 És lőn az Úr beszéde hozzám, mondván:
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 Te pedig, embernek fia, kezdj gyászéneket Tírusról.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە.
3 És mondjad Tírusnak: Ki lakol a tenger révhelyein, ki a népek között kereskedik sok sziget felé, így szól az Úr Isten: Oh Tírus, te ezt mondtad: Én tökéletes szépségben vagyok.
بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی سور، تۆ گوتت’من تەواو جوانم.‘
4 A tengerek szívében vannak határaid, építőid tökéletessé tették szépségedet.
سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان، بنیادنەرانت جوانی تۆیان تەواو کرد.
5 Senir cziprusaiból építették mindkét oldaladat, czédrust hoztak a Libánonról, hogy árbóczfát csináljanak néked.
هەموو تەختە دارەکانیان لە دار سنەوبەری سنیر بۆت دروستکرد. لە لوبنانەوە دارێکی ئورزیان هێنا تاکو داری ئاڵات بۆ دروستبکەن.
6 Básán cserfáiból csinálták evezőidet; evezőpadjaidat a cziprusiak szigeteiről való sudar czédrusba foglalt elefántcsontból csinálták.
لە دار بەڕووەکانی باشان سەوڵەکانی تۆیان دروستکرد. تەختەداری درێژی کەشتییەکەت لە داری سەروون لە کەنارەکانی قوبرسەوە هێنراون، بە عاج ڕازاوەن.
7 Égyiptomi hímes fehér gyolcs vala vitorlád, hogy legyen zászlód; Elisának szigeteiről való kék és piros bíbor volt sátrad borítékja.
کەتانی نەخشێنراوی میسر چارۆکەکەتە هەتا بۆت ببێتە ئاڵا. قوماشی مۆر و ئەرخەوانی لە کەنارەکانی ئەلیشایەوە چەترت بوون.
8 Sidon és Arvad lakói voltak evezőid; a te bölcseid, oh Tírus, kik benned valának, azok voltak kormányosaid.
خەڵکی سەیدا و ئەرڤاد سەوڵیان بۆ لێدەدایت. ئەی سور، پیاوە داناکانت کە لەناوتدا بوون، ئەوان کەشتیوانت بوون.
9 Gebal vénei és bölcsei voltak benned, kik hasadékaidat javítgaták; a tenger minden hajója és hajósa volt benned, hogy kicseréljék árúidat.
پیرانی جوبەیل و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون، کون و کەلێنەکانیان بۆت پڕ دەکردەوە. هەموو کەشتییەکانی دەریا و کەشتیوانەکانیان هاتنە تەنیشتت، بۆ بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکانت.
10 Perzsák és lidiaiak és libiaiak voltak seregedben hadakozó férfiaid, paizst és sisakot függesztettek fel benned, a mik ékessé tevének.
«”پیاوانی فارس و لوود و پووت لە ڕیزی سوپاکەت جەنگاوەرت بوون، قەڵغان و کڵاوی ئاسنینیان لەسەر شووراکانت هەڵواسی، ئەوانە شکۆیان بە تۆ بەخشی.
11 Arvad fiai és sereged voltak kőfalaidon köröskörül, és kemény vitézek voltak tornyaidban; paizsaikat felfüggesztették kőfalaidon köröskörül, mik tökéletessé tették szépségedet.
نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەت بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت بوون، گەمادییەکان لەناو قوللەکانت بوون، قەڵغانەکانیان بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت هەڵواسی، ئەوانە جوانی تۆیان تەواو کرد.
12 Tarsis volt a te kereskedőtársad, sok különféle gazdagsága miatt: ezüstöt, vasat, ónt és ólmot adtak ők árúidért.
«”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
13 Jáván, Tubál és Mések, ezek a te kalmáraid; rabszolgákat és rézedényeket adtak cserébe árúidért.
«”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
14 Tógarma házából lovakat és lovagokat és öszvéreket adtak néked árúkul.
«”دانیشتووانی بێت‌تۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
15 Dedán fiai a te kalmáraid, sok sziget kereskedése van hatalmad alatt, elefántcsont-szarukat és ébenfát hoztak néked adóba.
«”خەڵکی ڕودس بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی قۆچی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت.
16 Arám a te kereskedőtársad mesterműveid sokasága miatt; gránátot, bíbort, hímes ruhákat, fehér gyolcsot, korálokat és rubint adtak ők árúidért.
«”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە، قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
17 Júda és Izráel földe, ezek a te kalmáraid; búzát Minnithből és édes süteményt és mézet és olajat és balzsamot adtak csereárúidért.
«”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
18 Damaskus a te kereskedőtársad mesterműveid sokaságában, sok különféle gazdagságod miatt, – Helbon borával és hófehér gyapjúval.
«”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
19 Vedán és Jáván Uzálból adtak árúidért: kovácsolt vasat, kásiát és jó illatú nádat, ezeket csereárúidért.
«”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیا و قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
20 Dedán a te kalmárod, lovagláshoz való nyeregtakarókkal.
«”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.
21 Arábia és Kédár fejedelmei, ők mindnyájan hatalmad alatt kereskedének; bárányokkal, kosokkal és bakokkal kereskedének veled.
«”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت.
22 Séba és Raema kalmárai a te kalmáraid; mindenféle drága fűszerszámokat és mindenféle drágaköveket és aranyat adtak ők árúidért.
«”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
23 Hárán és Kanne és Eden, Seba kalmárai, Assiria és Kilmad mind a te kereskedőtársad.
«”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت.
24 Ezek a te kalmáraid tökéletes árúkkal, bíbor és hímes köntösökkel és drága ruháknak kötelekkel egybekötött és czédrusfából csinált szekrényeivel, a te sokadalmadban.
ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت.
25 Tarsis hajói hordozták árúidat, és megtelél, és felette igen híressé levél a tengerek szívében.
«”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن. لە باری گران لەناو جەرگەی دەریاکان پڕیت.
26 Nagy vizekre vivének téged a te evezőid, a keleti szél összetört téged a tengerek szívében.
ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەن بۆ ناو ئاوە زۆرەکان دەتبەن، بەڵام بای ڕۆژهەڵات لەناو جەرگەی دەریاکان تێکتدەشکێنێت.
27 Gazdagságod és árúid, csereárúid, hajósaid és kormányosaid, hasadékaid javítgatói és csereárúid árúsai és minden hadakozó férfiaid, a kik benned vannak, és minden benned való sokaság, beleesnek a tengerek szívébe zuhanásod napján.
سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت، کەشتیوان و دەریاوان و وەستاکانت، ئاڵوگۆڕکەران بە کەلوپەلەکەت، هەموو جەنگاوەرەکانت کە لەناو تۆدان، هەموو سەرنشینەکانت کە لەناوەڕاستی تۆن، لە ڕۆژی ژێر ئاو کەوتنت دەکەونە ناو جەرگەی دەریاوە.
28 Kormányosaid kiáltásának hangjára megrendülnek a mezőségek.
لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانت کەنارەکان دەلەرزن.
29 És kiszállnak hajóikból mindnyájan, kik az evezőt fogják, hajósok és a tengernek minden kormányosi a szárazföldre lépnek.
هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان و کەشتیوانە ئاساییەکانی دەریا، لە کەشتییەکانیان دادەبەزن و لەسەر کەنار ڕادەوەستن،
30 És hallatják fölötted hangjokat, s keservesen kiáltanak, s port hintenek fejökre, hamuban fetrengenek.
دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە و بە تاڵییەوە دەقیژێنن، خۆڵ دەکەن بەسەر سەری خۆیاندا و لەناو خۆڵەمێش خۆیان دەگەوزێنن.
31 És kopaszra nyiratkoznak miattad, és zsákba övezkednek, és sírnak feletted lelki keserűségben keserves sírással.
بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن و جلوبەرگی گوش دەپۆشن. بە تاڵی گیانەوە گریانێکی تاڵ بۆت دەگریێن.
32 És kezdenek fölötted fájdalmukban gyászéneket, és így énekelnek rólad: Ki volt olyan, mint Tírus? mely most mint temető a tenger közepette!
لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە، بۆت دەلاوێننەوە:’کێ وەک سور لەناو جەرگەی دەریا بێدەنگی نواند؟‘
33 Mikor kimennek vala árúid a tengerekből, sok népet megelégítél; gazdagságod és csereárúid sokaságával meggazdagítád a földnek királyait.
کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە، گەلانێکی زۆرت تێر کرد. بە زۆری سامان و کەلوپەلەکانت پاشایانی زەویت دەوڵەمەند کرد.
34 Most összeomlottál a tengerekről le a vizek mélységébe, csereárúid és egész sokaságod benned elsülyedt.
کاتێک لە دەریاکان تێکشکایت لەناو قووڵایی ئاوەکان، کەرەستە و هەموو سەرنشینەکەت لەگەڵت نوقوم بوون.
35 A szigetek minden lakosai elborzadnak miattad, s királyaik iszonyodva megiszonyodnak, arczaik rángatóznak.
هەموو دانیشتووانی کەنارەکان واقیان لێت وڕدەمێنێت، پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت، ڕوخساریان دەشێوێت.
36 A népek közt való kereskedők fütyölnek feletted. Rémségessé lettél, s többé örökké nem leszel!
بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن، کۆتاییەکەت ترسناک دەبێت و ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“»

< Ezékiel 27 >