< Ézsaiás 54 >
1 Ujjongj, te magtalan, ki nem szült, fakadj ujjongásra és vigadj, aki nem vajúdott, mert többen vannak az elhagyatottnak gyermekei, mint a férjezettnek gyermekei, mondja az Örökkévaló.
«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ، ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە، ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە، لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ، چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو زیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،» یەزدان دەفەرموێت. | |
2 Tágítsd ki sátrad helyét, hajlékaid szőnyegeit nyújtsák ki, ne gátold meg; hosszabbítsd meg köteleidet és szögeidet erősítsd meg.
«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە، پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە، دەست مەگێڕەوە، گوریسەکانت درێژ بکە و سنگەکانت توند بچەقێنە، | |
3 Mert jobbra és balra fogsz kiterjeszkedni, és magzatod nemzeteket fog elűzni és elpusztult városokat be fognak népesíteni.
چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت، نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن و شارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە. | |
4 Ne félj, mert nem fogsz megszégyenülni, ne pirulj, mert nem leszel gyalázattá; mert ifjúkorod szégyenét el fogod felejteni és özvegykorod gyalázatára nem fogsz többé emlékezni.
«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت. گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت. ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت، ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە، | |
5 Mert férjed az alkotód, az Örökkévaló, a seregek ura az ő neve, és megváltód Izrael szentje, az egész föld Istenének neveztetik.
چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە، پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی. | |
6 Mert mint elhagyott és megbántott lelkű asszonyt hívott téged az Örökkévaló és mint ifjúkori feleséget, hogyha megvettetett, mondja Istened.
وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژان یەزدان بانگت دەکاتەوە، وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،» خودات دەفەرموێت. | |
7 Rövid pillanatra elhagytalak, de nagy irgalommal összegyűjtlek majd.
«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت، بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە. | |
8 Áradó haragban egy pillanatra elrejtettem előtted arcomat, de örökké tartó szeretettel irgalmazok neked, mondja megváltód, az Örökkévaló.
بە زریانی تووڕەییەوە بۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی، بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتایی بەزەییم پێتدا هاتەوە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە. | |
9 Mert olyan ez nekem, mint Nóé vizei: ahogy esküdtem, hogy Nóé vizei többé nem árasztják el a földet, úgy esküdtem, hogy nem haragszom többé rád és nem dorgállak meg.
«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ من ئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت. ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم و لێت ڕانەخوڕم. | |
10 Mert a hegyek megmozdulnak és a dombok meginognak, de szeretetem tőled nem mozdul el, és békém szövetsége nem inog meg, mondja irgalmazód, az Örökkévaló.
هەرچەندە چیاکان نامێنن و گردەکان دەهەژێن، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت و پەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە. | |
11 Szegény te, szélhányatott, megvigasztalatlan, íme fénymázba rakom köveidet és zafírokkal alapítlak meg.
«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە، ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم، بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم. | |
12 És teszem rubinttá ormaidat és kapuidat karbunkuluskövekké, és egész határodat drágakövekké.
قوللەکانت دەکەم بە یاقووت و دەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار، هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها. | |
13 És mind a fiaid az Örökkévaló tanítványai, és sok lesz fiaidnak békéje.
هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن و ئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت. | |
14 Igazság által szilárdulsz meg, távol lesz a nyomorgatástól, mert nem kell félned, és a rettegéstől, mert nem közeledik hozzád.
بە ڕاستودروستی دەچەسپێیت دوور لە جەوروستەم، چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت، هەروەها دووریت لە تۆقینیش، چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە. | |
15 Ha seregelve sereglenek, nem tőlem való ez; aki sereglik ellened, elbukik rajtad.
ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت، ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت. | |
16 Íme én teremtettem kovácsot, aki megfújja a szén tüzét és előhoz szerszámot művéhez; és én teremtettem pusztítót a rontásra.
«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێنا کە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات، چەکی گونجاو دروستدەکات، هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت. | |
17 Minden szerszám, mely ellened alkottatik, nem fog beválni, és minden nyelvet, mely ítéletre támad ellened, elkárhoztatsz: ez az Örökkévaló szolgáinak birtoka és igazságuk tőlem, úgymond az Örökkévaló.
هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت و هەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە. ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە، بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | |

A Dove is Sent Forth from the Ark