< Ezékiel 19 >

1 Te pedig hangoztass gyászdalt Izrael fejedelmeiről.
«تۆش بۆ میرانی ئیسرائیل بلاوێنەوە و
2 És mondjad: Mily nőoroszlán a te anyád, oroszlánok közt hevert, fiatal oroszlánok közepette nevelte föl kölykeit;
بڵێ: «”دایکت چ شێرێک بوو لەناو شێران! لەنێو جوانە شێران پاڵی دایەوە و بەچکەکانی خۆی بەخێو کرد.
3 és nagyra nevelt egyet a kölykei közül, fiatal oroszlán lett és megtanult ragadományt ragadozni, embert evett.
یەکێک لە بەچکەکانی خۆی پێگەیاند، بوو بە شێرێکی بە توانا. فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو، مرۆڤیشی خوارد.
4 Hallottak róla nemzetek, vermükben fogatott meg és karikákon vitték Egyiptom országába.
کە نەتەوەکان هەواڵیان بیست، چاڵیان بۆ هەڵکەند و گرتیان، بۆ خاکی میسر بە تەوق هێنایان.
5 Midőn látta, hogy várakozott, de elveszett reménye, vett egyet kölykei közül, fiatal oroszlánná tette.
«”کاتێک دایکەکە بینی کە ئاواتەکەی نەهاتە دی، ئیتر ئومێد بڕ بوو، هات و یەکێکی دیکەی لە بەچکەکانی گرت و کردی بە شێرێکی بە توانا.
6 Ez járt oroszlánok közepette, fiatal oroszlán lett és megtanult ragadományt ragadozni, embert evett.
لەنێو شێران کەوتە هاتوچۆ، چونکە بووە شێرێکی بە توانا. فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو، مرۆڤیشی خوارد.
7 Pusztította palotáikat és rommá tette városaikat, és elpusztult az ország meg teljessége, ordítása hangjától.
قەڵاکانی ئەوانی تێکشکاندن و شارۆچکەکانی کاول کردن، خاکەکە و هەرچی تێیدایە لەبەر دەنگی نەڕەی تۆقین.
8 És elhelyezkedtek ellene nemzetek köröskörül a tartományokból és kiterítették rá hálójukat, vermükben megfogatott;
نەتەوەکان لە هەرێمەکانی دەوروبەری لە دژی کۆبوونەوە. تۆڕیان هەڵدایە سەری، ئەویش کەوتە چاڵەکەیانەوە.
9 és ketrecbe tették karikákon és elvitték őt Bábel királyához, várba vitték, azért hogy hangja többé ne hallassék Izrael hegyein.
بە تەوقەوە خستیانە ناو قەفەزەوە، هێنایانە لای پاشای بابل. بردیانە ناو زیندان، تاکو ئیتر لەسەر چیاکانی ئیسرائیل نەڕەی نەبیسترێت.
10 Anyád olyan, mint a szőlőtő, véreddel a víz mellé ültetve, termékeny és lombos volt a sok víztől.
«”دایکت وەک دار مێوێک بوو لە ڕەزەکەی تۆدا، کە لەدەم ئاو چێنرا. لەبەر زۆری ئاو، چڕ و بەردار بوو.
11 És voltak neki hatalmas vesszői, uralkodók pálcáira valók; és egynek a termete kimagasodott a lombozat fölött és látható volt magasságában ágai sokaságával.
لقی بەهێزی هەبوو، کە گونجاوە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان. باڵای کرد و هەڵکشا بەناو لقە پڕگەڵاکاندا، لە بەرزی و زۆری چڵەکانی دەرکەوت و بینرا.
12 De kiszakíttatott haragban, a földre vettetett, és a keleti szél elszárította gyümölcsét; leváltak és elszáradtak hatalmas vesszői, tűz emésztette meg.
بەڵام بە ڕق و قینەوە هەڵکێشرا و فڕێدرایە سەر زەوی. بای ڕۆژهەڵات لێیدا و وشکی کرد، بەرەکەی هەڵوەراند، لقە بەهێزەکانی وشک بوون و ئاگر هەڵیانیلووشی.
13 És most a pusztába van ültetve, száraz és szomjas földbe.
ئێستا وا لە چۆڵەوانیدا چێنراوە، لە خاکێکی وشک و تینوودا.
14 És tűz csapott ki ágainak vesszejéből, megemésztette gyümölcsét, és nem volt többé benne hatalmas vessző, uralkodásra való pálca. Gyászdal az, lett is gyászdallá.
لە یەکێک لە لقە گەورەکانییەوە ئاگری گرت و بەرەکەی هەڵلووشی. ئێستا هیچ لقێکی بەهێزی نەماوە کە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان گونجاو بێت.“ئەمە لاوانەوەیە و لە کاتی شینگێڕان دەگوترێتەوە.»

< Ezékiel 19 >