< 1 Krónika 24 >

1 Áron fiainak is voltak osztályaik. Áron fiai: Nádáb, Abíhú, Eleázár és Itámár.
ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون: کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.
2 És meghalt Nádáb s Abíhú atyjuk előtt; fiaik pedig nem voltak; és szolgáltak, mint papok, Eleázár és Itámár.
ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
3 És fölosztotta őket Dávid, meg Cádók, Eleázár fiai közül és Achimélekh, Itámár fiai közül tisztségük szerint szolgálatukban.
بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
4 És számosabbaknak találtattak Eleázár fiai a férfiak fejei szerint Itámár fiainál, és elosztották őket; Eleázár fiaiból fejek az atyai házak szerint tizenhatan, Itámár fiaiból atyai házaik szerint nyolcan.
جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
5 És felosztották őket sorsok által, ezeket amazokkal együtt, mert voltak a szentély nagyjai és az Isten nagyjai Eleázár fiai közül és Itámár fiai közül.
لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
6 Felírta őket Semája, Netánél fia, az író a leviták közül, a király, a nagyok, Cádók pap, s Achimélekh, Ebjátár fia és a papok meg leviták atyai házainak fejei előtt; egy-egy atyai ház megfogatott Eleázárból s egy-egy megfogatott Itámárból.
شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
7 És kijött az első sors Jehójáribra; Jedájára a második;
یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و دووەم بۆ یەدایا و
8 Chárimra a harmadik; Szeórimra a negyedik;
سێیەم بۆ حاریم و چوارەم بۆ سەعۆریم و
9 Malkijára az ötödik, Mijjáminra a hatodik;
پێنجەم بۆ مەلکیا و شەشەم بۆ میامین و
10 Hakócra a hetedik, Abijára a nyolcadik;
حەوتەم بۆ هەقۆچ و هەشتەم بۆ ئەبیا و
11 Jésúára a kilencedik, Sekhanjáhúra a tizedik;
نۆیەم بۆ یێشوع و دەیەم بۆ شەخەنەیا و
12 Eljásibra a tizenegyedik, Jákímra a tizenkettedik;
یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و دوازدەیەم بۆ یاقیم و
13 Chuppára a tizenharmadik, Jésebeábra a tizennegyedik;
سێزدەیەم بۆ حوپا و چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و
14 Bilgára a tizenötödik, Immérre a tizenhatodik;
پازدەیەم بۆ بیلگا و شازدەیەم بۆ ئیمێر و
15 Chézírre a tizenhetedik, Happicécre a tizennyolcadik;
حەڤدەیەم بۆ حێزیر و هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و
16 Petachjára a tizenkilencedik, Jechezkélre a húszadik;
نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و بیستەم بۆ یەحەزقیێل و
17 Jákhinra a huszonegyedik, Gámúlra a huszonkettedik;
بیست و یەکەم بۆ یاکین و بیست و دووەم بۆ گاموول و
18 Delájáhúra a huszonharmadik, Máazjáhúra a huszonnegyedik;
بیست و سێیەم بۆ دەلایا و بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.
19 Ez a tiszti rendjük szolgálatuknál, hogy bemenjenek az Örökkévaló házába atyjuk Áron kezében levő törvényük szerint, amint parancsolta neki az Örökkévaló, Izrael Istene.
کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
20 És Lévi többi fiai közül, Amrám fiai közül: Súbáél: Súbáél fiai közül: Jechdejáhú;
سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە: لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛ لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.
21 Rechabjáhú közül, Rechabjáhú fiai közül: Jissija a fő;
لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
22 a Jichári közül: Selómót; Selómót fiai közül: Jáchat.
لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛ لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.
23 És fiai: Jerijáhú, Amarjáhú a második, Jáchaziél a harmadik, Jekámeám a negyedik.
لە نەوەی حەبرۆن: یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.
24 Uzziél fiai: Míkha; Míkha fiai közül: Sámir.
لە نەوەی عوزیێل: میخا و لە نەوەی میخا: شامیر و
25 Mikha testvére Jissija; Jissija fiai közül: Zekharjáhú.
ییشیای برای میخا؛ و لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.
26 Merári fiai: Machli és Műsi; fiának, Jáazijáhúnak fiai.
کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.
27 Merári fiai fiától, Jáazijáhútól: Sóham, Zakkúr és Ibri.
لە نەوەی مەراری: لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.
28 Machlitól: Eleázár, de annak nem voltak fiai.
لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
29 Kistől: Kis fiai, Jerachmeél.
لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
30 Músi fiai pedig: Machli, Éder és Jerimót. Ezek a leviták fiai atyai házaik szerint.
هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.
31 Ők is vetettek sorsot testvéreik, Áron fiai mellett Dávid király, meg Cádók meg Achímélekh, meg a papok és léviták atyai házainak fejei előtt, az atyai házakból a fej a kisebbik testvére mellett.
هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.

< 1 Krónika 24 >