< תהילים 85 >

למנצח לבני קרח מזמור רצית יהוה ארצך שבת שבות יעקב׃ 1
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت، دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.
נשאת עון עמך כסית כל חטאתם סלה׃ 2
لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت، هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.
אספת כל עברתך השיבות מחרון אפך׃ 3
هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە، لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.
שובנו אלהי ישענו והפר כעסך עמנו׃ 4
ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە، تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.
הלעולם תאנף בנו תמשך אפך לדר ודר׃ 5
ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟ نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟
הלא אתה תשוב תחינו ועמך ישמחו בך׃ 6
ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟
הראנו יהוה חסדך וישעך תתן לנו׃ 7
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە، ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.
אשמעה מה ידבר האל יהוה כי ידבר שלום אל עמו ואל חסידיו ואל ישובו לכסלה׃ 8
ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم، چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بۆ خۆشەویستانی، بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.
אך קרוב ליראיו ישעו לשכן כבוד בארצנו׃ 9
بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن، بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.
חסד ואמת נפגשו צדק ושלום נשקו׃ 10
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن.
אמת מארץ תצמח וצדק משמים נשקף׃ 11
ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.
גם יהוה יתן הטוב וארצנו תתן יבולה׃ 12
هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.
צדק לפניו יהלך וישם לדרך פעמיו׃ 13
ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات، ڕێگای بۆ خۆش دەکات.

< תהילים 85 >