< תהילים 72 >

לשלמה אלהים משפטיך למלך תן וצדקתך לבן מלך׃ 1
بۆ سلێمان. ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا، ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا.
ידין עמך בצדק וענייך במשפט׃ 2
با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات، بە دادپەروەریش هەژارەکانت.
ישאו הרים שלום לעם וגבעות בצדקה׃ 3
با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن، گردەکان ڕاستودروستی.
ישפט עניי עם יושיע לבני אביון וידכא עושק׃ 4
با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات، کوڕی نەداران ڕزگار بکات، زۆرداران وردوخاش بکات.
ייראוך עם שמש ולפני ירח דור דורים׃ 5
با وەک خۆر بمێنێت، وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.
ירד כמטר על גז כרביבים זרזיף ארץ׃ 6
وەک باران بەسەر گیادا ببارێت، وەک هەور زەوی ئاو بدات،
יפרח בימיו צדיק ורב שלום עד בלי ירח׃ 7
ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن، ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.
וירד מים עד ים ומנהר עד אפסי ארץ׃ 8
لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی.
לפניו יכרעו ציים ואיביו עפר ילחכו׃ 9
بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە.
מלכי תרשיש ואיים מנחה ישיבו מלכי שבא וסבא אשכר יקריבו׃ 10
پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن، پاشاکانی شەبا و سەبا دیاری بۆ دێنن.
וישתחוו לו כל מלכים כל גוים יעבדוהו׃ 11
هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن.
כי יציל אביון משוע ועני ואין עזר לו׃ 12
لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات، چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە.
יחס על דל ואביון ונפשות אביונים יושיע׃ 13
بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە، گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات،
מתוך ומחמס יגאל נפשם וייקר דמם בעיניו׃ 14
گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە، خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە.
ויחי ויתן לו מזהב שבא ויתפלל בעדו תמיד כל היום יברכנהו׃ 15
تەمەن درێژ بێت! با لە زێڕی شەبای پێبدرێت، با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن، با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن.
יהי פסת בר בארץ בראש הרים ירעש כלבנון פריו ויציצו מעיר כעשב הארץ׃ 16
با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت، لەسەر لووتکەی گردەکان، بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە، با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن.
יהי שמו לעולם לפני שמש ינין שמו ויתברכו בו כל גוים יאשרוהו׃ 17
با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت، هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت. هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن، هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.
ברוך יהוה אלהים אלהי ישראל עשה נפלאות לבדו׃ 18
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل، بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.
וברוך שם כבודו לעולם וימלא כבודו את כל הארץ אמן ואמן׃ 19
هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری، با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات. ئامین و ئامین.
כלו תפלות דוד בן ישי׃ 20
لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون.

< תהילים 72 >