< תהילים 64 >

למנצח מזמור לדוד שמע אלהים קולי בשיחי מפחד אויב תצר חיי׃ 1
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودە. ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە، ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە.
תסתירני מסוד מרעים מרגשת פעלי און׃ 2
لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە، لە کۆمەڵی خراپەکاران.
אשר שננו כחרב לשונם דרכו חצם דבר מר׃ 3
کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە، قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە.
לירות במסתרים תם פתאם ירהו ולא ייראו׃ 4
لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن، لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن.
יחזקו למו דבר רע יספרו לטמון מוקשים אמרו מי יראה למו׃ 5
بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن، دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن، دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟»
יחפשו עולת תמנו חפש מחפש וקרב איש ולב עמק׃ 6
تەگبیر بۆ تاوان دەکەن، دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!» بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە.
וירם אלהים חץ פתאום היו מכותם׃ 7
بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت، لەناکاو برینداریان دەکات.
ויכשילוהו עלימו לשונם יתנדדו כל ראה בם׃ 8
زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان، هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات.
וייראו כל אדם ויגידו פעל אלהים ומעשהו השכילו׃ 9
هەموو ئادەمیزاد دەترسن، کاری خودا ڕادەگەیەنن و بیردەکەنەوە لەوەی کە کردی.
ישמח צדיק ביהוה וחסה בו ויתהללו כל ישרי לב׃ 10
با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و پەنا ببەنە بەر ئەو، با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!

< תהילים 64 >