< תהילים 62 >

למנצח על ידותון מזמור לדוד אך אל אלהים דומיה נפשי ממנו ישועתי׃ 1
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون، زەبوورێکی داود. گیانم تەنها بە خودا ئارام دەبێت، ڕزگاریشم لەلای ئەوەوە دێت.
אך הוא צורי וישועתי משגבי לא אמוט רבה׃ 2
تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە، پەناگای منە، هەرگیز نالەقێم.
עד אנה תהותתו על איש תרצחו כלכם כקיר נטוי גדר הדחויה׃ 3
هەتا کەی هێرش دەکەنە سەر مرۆڤێک؟ ئایا هەمووتان وەک دیوارێکی لار تێکی دەدەن، وەک شوورایەکی داڕووخاو؟
אך משאתו יעצו להדיח ירצו כזב בפיו יברכו ובקרבם יקללו סלה׃ 4
تەنها پیلان بۆ ئەوە دەگێڕن کە ئەو لەو پلەوپایەیە بخەن، خۆشییان لە درۆوە دێت. بە دەم داوای بەرەکەت دەکەن، بەڵام لە دڵەوە نەفرەت.
אך לאלהים דומי נפשי כי ממנו תקותי׃ 5
ئەی گیانی من، تەنها بە خودا ئارام بە، چونکە ئومێدی من لەلای ئەوەوە دێت.
אך הוא צורי וישועתי משגבי לא אמוט׃ 6
تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە، پەناگای منە، نالەقێم.
על אלהים ישעי וכבודי צור עזי מחסי באלהים׃ 7
ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە، تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە.
בטחו בו בכל עת עם שפכו לפניו לבבכם אלהים מחסה לנו סלה׃ 8
هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن، دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن، چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.
אך הבל בני אדם כזב בני איש במאזנים לעלות המה מהבל יחד׃ 9
ئادەمیزاد تەنها هەناسەیەکە، مرۆڤ تەنها درۆیەکە، ئەگەر بخرێنە تای تەرازوو هیچ نین، هەموو پێکەوە تەنها هەناسەیەکن.
אל תבטחו בעשק ובגזל אל תהבלו חיל כי ינוב אל תשיתו לב׃ 10
پشت بە زۆرداری مەبەستن، پۆز بە ماڵی دزراوەوە لێمەدەن. ئەگەر سامانتان زیادی کرد، دڵی خۆتانی پێوە مەبەستن.
אחת דבר אלהים שתים זו שמעתי כי עז לאלהים׃ 11
جارێک خودا فەرموویەتی، دوو جار بیستوومە: کە هێز هەر هی خودایە،
ולך אדני חסד כי אתה תשלם לאיש כמעשהו׃ 12
هەروەها کە خۆشەویستی نەگۆڕ هەر هی تۆیە، ئەی پەروەردگار. بێگومان تۆش، هەرکەسێک بەپێی کردەوەی خۆی پاداشت دەدەیتەوە.

< תהילים 62 >