לדוד אליך יהוה אקרא צורי אל תחרש ממני פן תחשה ממני ונמשלתי עם יורדי בור׃ | 1 |
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ. |
שמע קול תחנוני בשועי אליך בנשאי ידי אל דביר קדשך׃ | 2 |
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە، کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم، دەستەکانم بەرز دەکەمەوە بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ. |
אל תמשכני עם רשעים ועם פעלי און דברי שלום עם רעיהם ורעה בלבבם׃ | 3 |
لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن، بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن، بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە. |
תן להם כפעלם וכרע מעלליהם כמעשה ידיהם תן להם השב גמולם להם׃ | 4 |
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان. |
כי לא יבינו אל פעלת יהוה ואל מעשה ידיו יהרסם ולא יבנם׃ | 5 |
لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و بە کارەکانی دەستی، تێکیان دەشکێنێت و جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە. |
ברוך יהוה כי שמע קול תחנוני׃ | 6 |
ستایش بۆ یەزدان، چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو. |
יהוה עזי ומגני בו בטח לבי ונעזרתי ויעלז לבי ומשירי אהודנו׃ | 7 |
یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم. |
יהוה עז למו ומעוז ישועות משיחו הוא׃ | 8 |
یەزدان هێزی گەلەکەیەتی، قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی. |
הושיעה את עמך וברך את נחלתך ורעם ונשאם עד העולם׃ | 9 |
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە، ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە. |