< תהילים 124 >

שיר המעלות לדוד לולי יהוה שהיה לנו יאמר נא ישראל׃ 1
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،
לולי יהוה שהיה לנו בקום עלינו אדם׃ 2
«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان،
אזי חיים בלעונו בחרות אפם בנו׃ 3
ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،
אזי המים שטפונו נחלה עבר על נפשנו׃ 4
ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد،
אזי עבר על נפשנו המים הזידונים׃ 5
ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.»
ברוך יהוה שלא נתננו טרף לשניהם׃ 6
ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.
נפשנו כצפור נמלטה מפח יוקשים הפח נשבר ואנחנו נמלטנו׃ 7
گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.
עזרנו בשם יהוה עשה שמים וארץ׃ 8
هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.

< תהילים 124 >