אשרי תמימי דרך ההלכים בתורת יהוה׃ | 1 |
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. |
אשרי נצרי עדתיו בכל לב ידרשוהו׃ | 2 |
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. |
אף לא פעלו עולה בדרכיו הלכו׃ | 3 |
هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. |
אתה צויתה פקדיך לשמר מאד׃ | 4 |
تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. |
אחלי יכנו דרכי לשמר חקיך׃ | 5 |
خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! |
אז לא אבוש בהביטי אל כל מצותיך׃ | 6 |
ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. |
אודך בישר לבב בלמדי משפטי צדקך׃ | 7 |
بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. |
את חקיך אשמר אל תעזבני עד מאד׃ | 8 |
فەرزەکانت بەجێدەهێنم، بە تەواوی وازم لێ مەهێنە. |
במה יזכה נער את ארחו לשמר כדברך׃ | 9 |
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. |
בכל לבי דרשתיך אל תשגני ממצותיך׃ | 10 |
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. |
בלבי צפנתי אמרתך למען לא אחטא לך׃ | 11 |
وشەکانی تۆم لەناو دڵم شاردووەتەوە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. |
ברוך אתה יהוה למדני חקיך׃ | 12 |
ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. |
בשפתי ספרתי כל משפטי פיך׃ | 13 |
بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. |
בדרך עדותיך ששתי כעל כל הון׃ | 14 |
بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. |
בפקדיך אשיחה ואביטה ארחתיך׃ | 15 |
لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. |
בחקתיך אשתעשע לא אשכח דברך׃ | 16 |
بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. |
גמל על עבדך אחיה ואשמרה דברך׃ | 17 |
چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. |
גל עיני ואביטה נפלאות מתורתך׃ | 18 |
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. |
גר אנכי בארץ אל תסתר ממני מצותיך׃ | 19 |
من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. |
גרסה נפשי לתאבה אל משפטיך בכל עת׃ | 20 |
گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. |
גערת זדים ארורים השגים ממצותיך׃ | 21 |
سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. |
גל מעלי חרפה ובוז כי עדתיך נצרתי׃ | 22 |
ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. |
גם ישבו שרים בי נדברו עבדך ישיח בחקיך׃ | 23 |
هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. |
גם עדתיך שעשעי אנשי עצתי׃ | 24 |
یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. |
דבקה לעפר נפשי חיני כדברך׃ | 25 |
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. |
דרכי ספרתי ותענני למדני חקיך׃ | 26 |
باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. |
דרך פקודיך הבינני ואשיחה בנפלאותיך׃ | 27 |
ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. |
דלפה נפשי מתוגה קימני כדברך׃ | 28 |
گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. |
דרך שקר הסר ממני ותורתך חנני׃ | 29 |
ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. |
דרך אמונה בחרתי משפטיך שויתי׃ | 30 |
ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. |
דבקתי בעדותיך יהוה אל תבישני׃ | 31 |
دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! |
דרך מצותיך ארוץ כי תרחיב לבי׃ | 32 |
بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد. |
הורני יהוה דרך חקיך ואצרנה עקב׃ | 33 |
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. |
הבינני ואצרה תורתך ואשמרנה בכל לב׃ | 34 |
تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. |
הדריכני בנתיב מצותיך כי בו חפצתי׃ | 35 |
بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. |
הט לבי אל עדותיך ואל אל בצע׃ | 36 |
دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. |
העבר עיני מראות שוא בדרכך חיני׃ | 37 |
چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. |
הקם לעבדך אמרתך אשר ליראתך׃ | 38 |
بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. |
העבר חרפתי אשר יגרתי כי משפטיך טובים׃ | 39 |
ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. |
הנה תאבתי לפקדיך בצדקתך חיני׃ | 40 |
ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. |
ויבאני חסדך יהוה תשועתך כאמרתך׃ | 41 |
ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، |
ואענה חרפי דבר כי בטחתי בדברך׃ | 42 |
جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. |
ואל תצל מפי דבר אמת עד מאד כי למשפטך יחלתי׃ | 43 |
وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. |
ואשמרה תורתך תמיד לעולם ועד׃ | 44 |
بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. |
ואתהלכה ברחבה כי פקדיך דרשתי׃ | 45 |
بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. |
ואדברה בעדתיך נגד מלכים ולא אבוש׃ | 46 |
لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. |
ואשתעשע במצותיך אשר אהבתי׃ | 47 |
خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. |
ואשא כפי אל מצותיך אשר אהבתי ואשיחה בחקיך׃ | 48 |
دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. |
זכר דבר לעבדך על אשר יחלתני׃ | 49 |
پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە. |
זאת נחמתי בעניי כי אמרתך חיתני׃ | 50 |
لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. |
זדים הליצני עד מאד מתורתך לא נטיתי׃ | 51 |
لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. |
זכרתי משפטיך מעולם יהוה ואתנחם׃ | 52 |
ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە. |
זלעפה אחזתני מרשעים עזבי תורתך׃ | 53 |
لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. |
זמרות היו לי חקיך בבית מגורי׃ | 54 |
فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم. |
זכרתי בלילה שמך יהוה ואשמרה תורתך׃ | 55 |
ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. |
זאת היתה לי כי פקדיך נצרתי׃ | 56 |
ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. |
חלקי יהוה אמרתי לשמר דבריך׃ | 57 |
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. |
חליתי פניך בכל לב חנני כאמרתך׃ | 58 |
بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. |
חשבתי דרכי ואשיבה רגלי אל עדתיך׃ | 59 |
لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. |
חשתי ולא התמהמהתי לשמר מצותיך׃ | 60 |
خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. |
חבלי רשעים עודני תורתך לא שכחתי׃ | 61 |
گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. |
חצות לילה אקום להודות לך על משפטי צדקך׃ | 62 |
لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. |
חבר אני לכל אשר יראוך ולשמרי פקודיך׃ | 63 |
من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. |
חסדך יהוה מלאה הארץ חקיך למדני׃ | 64 |
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. |
טוב עשית עם עבדך יהוה כדברך׃ | 65 |
ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. |
טוב טעם ודעת למדני כי במצותיך האמנתי׃ | 66 |
هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. |
טרם אענה אני שגג ועתה אמרתך שמרתי׃ | 67 |
بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. |
טוב אתה ומטיב למדני חקיך׃ | 68 |
تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. |
טפלו עלי שקר זדים אני בכל לב אצר פקודיך׃ | 69 |
لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. |
טפש כחלב לבם אני תורתך שעשעתי׃ | 70 |
دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. |
טוב לי כי עניתי למען אלמד חקיך׃ | 71 |
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. |
טוב לי תורת פיך מאלפי זהב וכסף׃ | 72 |
فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. |
ידיך עשוני ויכוננוני הבינני ואלמדה מצותיך׃ | 73 |
دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. |
יראיך יראוני וישמחו כי לדברך יחלתי׃ | 74 |
ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. |
ידעתי יהוה כי צדק משפטיך ואמונה עניתני׃ | 75 |
ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. |
יהי נא חסדך לנחמני כאמרתך לעבדך׃ | 76 |
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. |
יבאוני רחמיך ואחיה כי תורתך שעשעי׃ | 77 |
با بەزەییت بێتە لام بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. |
יבשו זדים כי שקר עותוני אני אשיח בפקודיך׃ | 78 |
با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. |
ישובו לי יראיך וידעו עדתיך׃ | 79 |
با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. |
יהי לבי תמים בחקיך למען לא אבוש׃ | 80 |
با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. |
כלתה לתשועתך נפשי לדברך יחלתי׃ | 81 |
گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. |
כלו עיני לאמרתך לאמר מתי תנחמני׃ | 82 |
چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» |
כי הייתי כנאד בקיטור חקיך לא שכחתי׃ | 83 |
هەرچەندە وەک مەشکەیەکی پڕ دووکەڵم لێهاتووە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. |
כמה ימי עבדך מתי תעשה ברדפי משפט׃ | 84 |
خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ |
כרו לי זדים שיחות אשר לא כתורתך׃ | 85 |
لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! |
כל מצותיך אמונה שקר רדפוני עזרני׃ | 86 |
هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! |
כמעט כלוני בארץ ואני לא עזבתי פקודיך׃ | 87 |
خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. |
כחסדך חיני ואשמרה עדות פיך׃ | 88 |
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. |
לעולם יהוה דברך נצב בשמים׃ | 89 |
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. |
לדר ודר אמונתך כוננת ארץ ותעמד׃ | 90 |
دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. |
למשפטיך עמדו היום כי הכל עבדיך׃ | 91 |
ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. |
לולי תורתך שעשעי אז אבדתי בעניי׃ | 92 |
ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. |
לעולם לא אשכח פקודיך כי בם חייתני׃ | 93 |
هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. |
לך אני הושיעני כי פקודיך דרשתי׃ | 94 |
من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. |
לי קוו רשעים לאבדני עדתיך אתבונן׃ | 95 |
بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. |
לכל תכלה ראיתי קץ רחבה מצותך מאד׃ | 96 |
بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. |
מה אהבתי תורתך כל היום היא שיחתי׃ | 97 |
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. |
מאיבי תחכמני מצותך כי לעולם היא לי׃ | 98 |
بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. |
מכל מלמדי השכלתי כי עדותיך שיחה לי׃ | 99 |
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. |
מזקנים אתבונן כי פקודיך נצרתי׃ | 100 |
لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. |
מכל ארח רע כלאתי רגלי למען אשמר דברך׃ | 101 |
پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. |
ממשפטיך לא סרתי כי אתה הורתני׃ | 102 |
لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. |
מה נמלצו לחכי אמרתך מדבש לפי׃ | 103 |
بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. |
מפקודיך אתבונן על כן שנאתי כל ארח שקר׃ | 104 |
لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. |
נר לרגלי דברך ואור לנתיבתי׃ | 105 |
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. |
נשבעתי ואקימה לשמר משפטי צדקך׃ | 106 |
سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. |
נעניתי עד מאד יהוה חיני כדברך׃ | 107 |
ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. |
נדבות פי רצה נא יהוה ומשפטיך למדני׃ | 108 |
ئەی یەزدان، بە ستایشە خۆویستەکانی دەمم ڕازی بە، حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. |
נפשי בכפי תמיד ותורתך לא שכחתי׃ | 109 |
هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. |
נתנו רשעים פח לי ומפקודיך לא תעיתי׃ | 110 |
بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. |
נחלתי עדותיך לעולם כי ששון לבי המה׃ | 111 |
یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن. |
נטיתי לבי לעשות חקיך לעולם עקב׃ | 112 |
دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. |
סעפים שנאתי ותורתך אהבתי׃ | 113 |
ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە. |
סתרי ומגני אתה לדברך יחלתי׃ | 114 |
تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە. |
סורו ממני מרעים ואצרה מצות אלהי׃ | 115 |
ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. |
סמכני כאמרתך ואחיה ואל תבישני משברי׃ | 116 |
بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. |
סעדני ואושעה ואשעה בחקיך תמיד׃ | 117 |
پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. |
סלית כל שוגים מחקיך כי שקר תרמיתם׃ | 118 |
هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە. |
סגים השבת כל רשעי ארץ לכן אהבתי עדתיך׃ | 119 |
هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە. |
סמר מפחדך בשרי וממשפטיך יראתי׃ | 120 |
لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم. |
עשיתי משפט וצדק בל תניחני לעשקי׃ | 121 |
دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. |
ערב עבדך לטוב אל יעשקני זדים׃ | 122 |
بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. |
עיני כלו לישועתך ולאמרת צדקך׃ | 123 |
چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. |
עשה עם עבדך כחסדך וחקיך למדני׃ | 124 |
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. |
עבדך אני הבינני ואדעה עדתיך׃ | 125 |
من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. |
עת לעשות ליהוה הפרו תורתך׃ | 126 |
ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. |
על כן אהבתי מצותיך מזהב ומפז׃ | 127 |
لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، |
על כן כל פקודי כל ישרתי כל ארח שקר שנאתי׃ | 128 |
هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. |
פלאות עדותיך על כן נצרתם נפשי׃ | 129 |
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. |
פתח דבריך יאיר מבין פתיים׃ | 130 |
ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. |
פי פערתי ואשאפה כי למצותיך יאבתי׃ | 131 |
دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. |
פנה אלי וחנני כמשפט לאהבי שמך׃ | 132 |
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. |
פעמי הכן באמרתך ואל תשלט בי כל און׃ | 133 |
هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. |
פדני מעשק אדם ואשמרה פקודיך׃ | 134 |
لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. |
פניך האר בעבדך ולמדני את חקיך׃ | 135 |
ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. |
פלגי מים ירדו עיני על לא שמרו תורתך׃ | 136 |
جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. |
צדיק אתה יהוה וישר משפטיך׃ | 137 |
ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. |
צוית צדק עדתיך ואמונה מאד׃ | 138 |
ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. |
צמתתני קנאתי כי שכחו דבריך צרי׃ | 139 |
دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. |
צרופה אמרתך מאד ועבדך אהבה׃ | 140 |
بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. |
צעיר אנכי ונבזה פקדיך לא שכחתי׃ | 141 |
من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. |
צדקתך צדק לעולם ותורתך אמת׃ | 142 |
ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. |
צר ומצוק מצאוני מצותיך שעשעי׃ | 143 |
تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. |
צדק עדותיך לעולם הבינני ואחיה׃ | 144 |
یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. |
קראתי בכל לב ענני יהוה חקיך אצרה׃ | 145 |
پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە، فەرزەکانت بەجێدەهێنم. |
קראתיך הושיעני ואשמרה עדתיך׃ | 146 |
هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە! یاساکانت پەیڕەو دەکەم. |
קדמתי בנשף ואשועה לדבריך יחלתי׃ | 147 |
پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم، ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. |
קדמו עיני אשמרות לשיח באמרתך׃ | 148 |
بە درێژایی شەو بەئاگام، بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. |
קולי שמעה כחסדך יהוה כמשפטך חיני׃ | 149 |
بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. |
קרבו רדפי זמה מתורתך רחקו׃ | 150 |
پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوورکەوتوونەتەوە. |
קרוב אתה יהוה וכל מצותיך אמת׃ | 151 |
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. |
קדם ידעתי מעדתיך כי לעולם יסדתם׃ | 152 |
لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. |
ראה עניי וחלצני כי תורתך לא שכחתי׃ | 153 |
سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. |
ריבה ריבי וגאלני לאמרתך חיני׃ | 154 |
پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. |
רחוק מרשעים ישועה כי חקיך לא דרשו׃ | 155 |
ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. |
רחמיך רבים יהוה כמשפטיך חיני׃ | 156 |
ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. |
רבים רדפי וצרי מעדותיך לא נטיתי׃ | 157 |
دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. |
ראיתי בגדים ואתקוטטה אשר אמרתך לא שמרו׃ | 158 |
خیانەتکارانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. |
ראה כי פקודיך אהבתי יהוה כחסדך חיני׃ | 159 |
ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. |
ראש דברך אמת ולעולם כל משפט צדקך׃ | 160 |
هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. |
שרים רדפוני חנם ומדבריך פחד לבי׃ | 161 |
میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. |
שש אנכי על אמרתך כמוצא שלל רב׃ | 162 |
بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. |
שקר שנאתי ואתעבה תורתך אהבתי׃ | 163 |
ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. |
שבע ביום הללתיך על משפטי צדקך׃ | 164 |
ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. |
שלום רב לאהבי תורתך ואין למו מכשול׃ | 165 |
ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. |
שברתי לישועתך יהוה ומצותיך עשיתי׃ | 166 |
ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. |
שמרה נפשי עדתיך ואהבם מאד׃ | 167 |
گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی. |
שמרתי פקודיך ועדתיך כי כל דרכי נגדך׃ | 168 |
ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. |
תקרב רנתי לפניך יהוה כדברך הבינני׃ | 169 |
ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت، بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. |
תבוא תחנתי לפניך כאמרתך הצילני׃ | 170 |
با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت، بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. |
תבענה שפתי תהלה כי תלמדני חקיך׃ | 171 |
با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. |
תען לשוני אמרתך כי כל מצותיך צדק׃ | 172 |
با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ، چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. |
תהי ידך לעזרני כי פקודיך בחרתי׃ | 173 |
با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم، چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. |
תאבתי לישועתך יהוה ותורתך שעשעי׃ | 174 |
ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێرکردنت شادی منە. |
תחי נפשי ותהללך ומשפטך יעזרני׃ | 175 |
با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم، حوکمەکانت یارمەتیم بدات. |
תעיתי כשה אבד בקש עבדך כי מצותיך לא שכחתי׃ | 176 |
وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم، بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ، چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە. |