הללו יה הללו עבדי יהוה הללו את שם יהוה׃ | 1 |
هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن. |
יהי שם יהוה מברך מעתה ועד עולם׃ | 2 |
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. |
ממזרח שמש עד מבואו מהלל שם יהוה׃ | 3 |
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. |
רם על כל גוים יהוה על השמים כבודו׃ | 4 |
یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکان بەرزە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. |
מי כיהוה אלהינו המגביהי לשבת׃ | 5 |
کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، |
המשפילי לראות בשמים ובארץ׃ | 6 |
ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ |
מקימי מעפר דל מאשפת ירים אביון׃ | 7 |
ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، |
להושיבי עם נדיבים עם נדיבי עמו׃ | 8 |
بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. |
מושיבי עקרת הבית אם הבנים שמחה הללו יה׃ | 9 |
ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا! |