הדו ליהוה כי טוב כי לעולם חסדו׃ | 1 |
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. |
יאמרו גאולי יהוה אשר גאלם מיד צר׃ | 2 |
با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە، ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە، |
ומארצות קבצם ממזרח וממערב מצפון ומים׃ | 3 |
لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە: |
תעו במדבר בישימון דרך עיר מושב לא מצאו׃ | 4 |
هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان، ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە. |
רעבים גם צמאים נפשם בהם תתעטף׃ | 5 |
برسی و تینوو بوون، گیانیان داهێزرا. |
ויצעקו אל יהוה בצר להם ממצוקותיהם יצילם׃ | 6 |
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. |
וידריכם בדרך ישרה ללכת אל עיר מושב׃ | 7 |
ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست، بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون. |
יודו ליהוה חסדו ונפלאותיו לבני אדם׃ | 8 |
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، |
כי השביע נפש שקקה ונפש רעבה מלא טוב׃ | 9 |
چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد، گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە. |
ישבי חשך וצלמות אסירי עני וברזל׃ | 10 |
هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ، لە دیلیێتی ئازار و ئاسن، |
כי המרו אמרי אל ועצת עליון נאצו׃ | 11 |
چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون، سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد. |
ויכנע בעמל לבם כשלו ואין עזר׃ | 12 |
لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە، کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات. |
ויזעקו אל יהוה בצר להם ממצקותיהם יושיעם׃ | 13 |
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. |
יוציאם מחשך וצלמות ומוסרותיהם ינתק׃ | 14 |
لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان، کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن. |
יודו ליהוה חסדו ונפלאותיו לבני אדם׃ | 15 |
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، |
כי שבר דלתות נחשת ובריחי ברזל גדע׃ | 16 |
چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند، شیشە ئاسنەکانی شکاند. |
אולים מדרך פשעם ומעונתיהם יתענו׃ | 17 |
هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان و لە گوناهەکانیان تووشی ناخۆشی دەبن. |
כל אכל תתעב נפשם ויגיעו עד שערי מות׃ | 18 |
قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە، لە دەروازەکانی مەرگ نزیک بوونەوە. |
ויזעקו אל יהוה בצר להם ממצקותיהם יושיעם׃ | 19 |
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. |
ישלח דברו וירפאם וימלט משחיתותם׃ | 20 |
فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن. |
יודו ליהוה חסדו ונפלאותיו לבני אדם׃ | 21 |
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، |
ויזבחו זבחי תודה ויספרו מעשיו ברנה׃ | 22 |
با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن، بە هەلهەلەوە باسی کردارەکانی بکەن. |
יורדי הים באניות עשי מלאכה במים רבים׃ | 23 |
هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا، ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد. |
המה ראו מעשי יהוה ונפלאותיו במצולה׃ | 24 |
ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی، کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی. |
ויאמר ויעמד רוח סערה ותרומם גליו׃ | 25 |
بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا، شەپۆلەکانی بەرزکردەوە. |
יעלו שמים ירדו תהומות נפשם ברעה תתמוגג׃ | 26 |
بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان، گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە. |
יחוגו וינועו כשכור וכל חכמתם תתבלע׃ | 27 |
وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون، نازانن چی دەکەن. |
ויצעקו אל יהוה בצר להם וממצוקתיהם יוציאם׃ | 28 |
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. |
יקם סערה לדממה ויחשו גליהם׃ | 29 |
ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی، شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد. |
וישמחו כי ישתקו וינחם אל מחוז חפצם׃ | 30 |
دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە، گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست. |
יודו ליהוה חסדו ונפלאותיו לבני אדם׃ | 31 |
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، |
וירממוהו בקהל עם ובמושב זקנים יהללוהו׃ | 32 |
با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن. |
ישם נהרות למדבר ומצאי מים לצמאון׃ | 33 |
ڕووباری کردە بیابان و سەرچاوەی ئاوەکانی کردە زەوی تینوو، |
ארץ פרי למלחה מרעת ישבי בה׃ | 34 |
خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک، لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون. |
ישם מדבר לאגם מים וארץ ציה למצאי מים׃ | 35 |
بیابانی کردە گۆمە ئاو و زەوی وشکی کردە سەرچاوەی ئاوەکان. |
ויושב שם רעבים ויכוננו עיר מושב׃ | 36 |
برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد، شاری نیشتەجێبوونیان دامەزراند. |
ויזרעו שדות ויטעו כרמים ויעשו פרי תבואה׃ | 37 |
کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند، دەغڵیان بە بەروبووم بوو. |
ויברכם וירבו מאד ובהמתם לא ימעיט׃ | 38 |
بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون، ئاژەڵی ئەوانی کەم نەکردەوە. |
וימעטו וישחו מעצר רעה ויגון׃ | 39 |
ئینجا کەم بوونەوە و چەمانەوە، لەژێر باری خراپەکاری و ناخۆشی. |
שפך בוז על נדיבים ויתעם בתהו לא דרך׃ | 40 |
ئەوەی ڕیسوایی بەسەر میرەکاندا دەڕێژێت، لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا گومڕای کردن. |
וישגב אביון מעוני וישם כצאן משפחות׃ | 41 |
بەڵام هەژاری لە زەلیلی بەرز کردەوە، وەک ڕانە مەڕ بنەماڵەی ئەوانی زیاد کرد. |
יראו ישרים וישמחו וכל עולה קפצה פיה׃ | 42 |
سەرڕاستەکان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن، بەڵام هەموو خراپەکاران دەمیان دەگیرێت. |
מי חכם וישמר אלה ויתבוננו חסדי יהוה׃ | 43 |
کێ دانایە، با سەرنج بداتە ئەمانە و لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی یەزدان تێبگات. |