לדוד מזמור חסד ומשפט אשירה לך יהוה אזמרה׃ | 1 |
زەبوورێکی داود. گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم، ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم. |
אשכילה בדרך תמים מתי תבוא אלי אתהלך בתם לבבי בקרב ביתי׃ | 2 |
لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە. کەی دێیت بۆ لام؟ بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم، لەناو ماڵی خۆم. |
לא אשית לנגד עיני דבר בליעל עשה סטים שנאתי לא ידבק בי׃ | 3 |
شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم. ڕقم لە کاری یاخیبووانە، قەت بە منەوە نانووسێت. |
לבב עקש יסור ממני רע לא אדע׃ | 4 |
دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت، پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت. |
מלושני בסתר רעהו אותו אצמית גבה עינים ורחב לבב אתו לא אוכל׃ | 5 |
ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات، دەمکوتی دەکەم، لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز بەرگە ناگرم. |
עיני בנאמני ארץ לשבת עמדי הלך בדרך תמים הוא ישרתני׃ | 6 |
چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم، ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن. |
לא ישב בקרב ביתי עשה רמיה דבר שקרים לא יכון לנגד עיני׃ | 7 |
ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت، ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت. |
לבקרים אצמית כל רשעי ארץ להכרית מעיר יהוה כל פעלי און׃ | 8 |
بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی دەمکوت دەکەم، لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم، هەموو ئەوانەی گوناهبارن. |