< מִשְׁלֵי 9 >

חכמות בנתה ביתה חצבה עמודיה שבעה׃ 1
دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە، حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە.
טבחה טבחה מסכה יינה אף ערכה שלחנה׃ 2
سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە، هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.
שלחה נערתיה תקרא על גפי מרמי קרת׃ 3
کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات، لەسەر بەرزاییەکانی شار:
מי פתי יסר הנה חסר לב אמרה לו׃ 4
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
לכו לחמו בלחמי ושתו ביין מסכתי׃ 5
«وەرن، لە نانی من بخۆن و لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.
עזבו פתאים וחיו ואשרו בדרך בינה׃ 6
واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین، بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»
יסר לץ לקח לו קלון ומוכיח לרשע מומו׃ 7
ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت، ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.
אל תוכח לץ פן ישנאך הוכח לחכם ויאהבך׃ 8
سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛ سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.
תן לחכם ויחכם עוד הודע לצדיק ויוסף לקח׃ 9
ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت، کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.
תחלת חכמה יראת יהוה ודעת קדשים בינה׃ 10
لەخواترسی سەرەتای داناییە، ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،
כי בי ירבו ימיך ויוסיפו לך שנות חיים׃ 11
چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات، ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.
אם חכמת חכמת לך ולצת לבדך תשא׃ 12
ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛ ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.
אשת כסילות המיה פתיות ובל ידעה מה׃ 13
گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە، ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.
וישבה לפתח ביתה על כסא מרמי קרת׃ 14
لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت، لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،
לקרא לעברי דרך המישרים ארחותם׃ 15
بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان، ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:
מי פתי יסר הנה וחסר לב ואמרה לו׃ 16
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:
מים גנובים ימתקו ולחם סתרים ינעם׃ 17
«ئاوی دزراو شیرینە، نانی بە دزی بەتامە.»
ולא ידע כי רפאים שם בעמקי שאול קראיה׃ (Sheol h7585) 18
بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن، میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان. (Sheol h7585)

< מִשְׁלֵי 9 >