< מִשְׁלֵי 31 >

דברי למואל מלך משא אשר יסרתו אמו׃ 1
قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:
מה ברי ומה בר בטני ומה בר נדרי׃ 2
گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم! گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم!
אל תתן לנשים חילך ודרכיך למחות מלכין׃ 3
هێزت مەدە ژنان، ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان.
אל למלכים למואל אל למלכים שתו יין ולרוזנים או שכר׃ 4
ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە، بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن، بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن،
פן ישתה וישכח מחקק וישנה דין כל בני עני׃ 5
نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن، مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن.
תנו שכר לאובד ויין למרי נפש׃ 6
ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت، شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.
ישתה וישכח רישו ועמלו לא יזכר עוד׃ 7
با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات، ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد.
פתח פיך לאלם אל דין כל בני חלוף׃ 8
بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن، بۆ مافی هەموو دەربەدەران.
פתח פיך שפט צדק ודין עני ואביון׃ 9
دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە، پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە.
אשת חיל מי ימצא ורחק מפנינים מכרה׃ 10
کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟ نرخی لە یاقووت گرانترە.
בטח בה לב בעלה ושלל לא יחסר׃ 11
مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و لە هیچی کەم نابێت.
גמלתהו טוב ולא רע כל ימי חייה׃ 12
ژنەکە بە درێژایی ژیانی چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.
דרשה צמר ופשתים ותעש בחפץ כפיה׃ 13
خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت، بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.
היתה כאניות סוחר ממרחק תביא לחמה׃ 14
وەک کەشتی بازرگان وایە، خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.
ותקם בעוד לילה ותתן טרף לביתה וחק לנערתיה׃ 15
هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت، خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.
זממה שדה ותקחהו מפרי כפיה נטע כרם׃ 16
لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت، بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.
חגרה בעוז מתניה ותאמץ זרעותיה׃ 17
ناوقەدی توند دەبەستێت و بازووی لێ هەڵدەکات.
טעמה כי טוב סחרה לא יכבה בליל נרה׃ 18
دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە، بە شەو چرای ناکوژێتەوە.
ידיה שלחה בכישור וכפיה תמכו פלך׃ 19
خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و تەشی لەناو لەپیدایە.
כפה פרשה לעני וידיה שלחה לאביון׃ 20
دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و دەست درێژ دەکات بۆ نەداران.
לא תירא לביתה משלג כי כל ביתה לבש שנים׃ 21
ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر، چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان لەبەردایە.
מרבדים עשתה לה שש וארגמן לבושה׃ 22
چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات، کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.
נודע בשערים בעלה בשבתו עם זקני ארץ׃ 23
مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە، لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.
סדין עשתה ותמכר וחגור נתנה לכנעני׃ 24
ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت، پشتێن بۆ بازرگانان دابین دەکات.
עז והדר לבושה ותשחק ליום אחרון׃ 25
هێز و ڕێز بەرگی ئەون، پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئایندە.
פיה פתחה בחכמה ותורת חסד על לשונה׃ 26
دەمی بە دانایی دەکاتەوە و فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.
צופיה הליכות ביתה ולחם עצלות לא תאכל׃ 27
چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات، نانی تەمبەڵی ناخوات.
קמו בניה ויאשרוה בעלה ויהללה׃ 28
منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن، مێردەکەشی ستایشی دەکات:
רבות בנות עשו חיל ואת עלית על כלנה׃ 29
«زۆر ژن خانەدان بوونە، بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»
שקר החן והבל היפי אשה יראת יהוה היא תתהלל׃ 30
شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە، بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.
תנו לה מפרי ידיה ויהללוה בשערים מעשיה׃ 31
ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن و با کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.

< מִשְׁלֵי 31 >