כשלג בקיץ וכמטר בקציר כן לא נאוה לכסיל כבוד׃ | 1 |
وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا، ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە. |
כצפור לנוד כדרור לעוף כן קללת חנם לא תבא׃ | 2 |
وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو، ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت. |
שוט לסוס מתג לחמור ושבט לגו כסילים׃ | 3 |
قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە، کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە. |
אל תען כסיל כאולתו פן תשוה לו גם אתה׃ | 4 |
وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت. |
ענה כסיל כאולתו פן יהיה חכם בעיניו׃ | 5 |
وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا. |
מקצה רגלים חמס שתה שלח דברים ביד כסיל׃ | 6 |
وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە، ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت. |
דליו שקים מפסח ומשל בפי כסילים׃ | 7 |
وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە، پەند لە دەمی گێلەکان. |
כצרור אבן במרגמה כן נותן לכסיל כבוד׃ | 8 |
وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە، ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت. |
חוח עלה ביד שכור ומשל בפי כסילים׃ | 9 |
وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش، پەند لە دەمی گێلەکان. |
רב מחולל כל ושכר כסיל ושכר עברים׃ | 10 |
وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت، بەکرێگری گێل و ڕێبوار. |
ככלב שב על קאו כסיל שונה באולתו׃ | 11 |
وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی، گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە. |
ראית איש חכם בעיניו תקוה לכסיל ממנו׃ | 12 |
کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. |
אמר עצל שחל בדרך ארי בין הרחבות׃ | 13 |
تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە، نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.» |
הדלת תסוב על צירה ועצל על מטתו׃ | 14 |
دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە، تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی. |
טמן עצל ידו בצלחת נלאה להשיבה אל פיו׃ | 15 |
تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی. |
חכם עצל בעיניו משבעה משיבי טעם׃ | 16 |
تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەس کە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە. |
מחזיק באזני כלב עבר מתעבר על ריב לא לו׃ | 17 |
وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانی ئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە. |
כמתלהלה הירה זקים חצים ומות׃ | 18 |
وەک شێتێک پشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت، |
כן איש רמה את רעהו ואמר הלא משחק אני׃ | 19 |
ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات و بڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!» |
באפס עצים תכבה אש ובאין נרגן ישתק מדון׃ | 20 |
دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە، دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت. |
פחם לגחלים ועצים לאש ואיש מדונים לחרחר ריב׃ | 21 |
خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە، پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە. |
דברי נרגן כמתלהמים והם ירדו חדרי בטן׃ | 22 |
قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە، شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ. |
כסף סיגים מצפה על חרש שפתים דלקים ולב רע׃ | 23 |
وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیو قسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە. |
בשפתו ינכר שונא ובקרבו ישית מרמה׃ | 24 |
قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە، بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە. |
כי יחנן קולו אל תאמן בו כי שבע תועבות בלבו׃ | 25 |
ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە، چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە. |
תכסה שנאה במשאון תגלה רעתו בקהל׃ | 26 |
هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە، خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت. |
כרה שחת בה יפל וגלל אבן אליו תשוב׃ | 27 |
ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت، ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە. |
לשון שקר ישנא דכיו ופה חלק יעשה מדחה׃ | 28 |
زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات، زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات. |