אל תקנא באנשי רעה ואל תתאו להיות אתם׃ | 1 |
ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، |
כי שד יהגה לבם ועמל שפתיהם תדברנה׃ | 2 |
چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. |
בחכמה יבנה בית ובתבונה יתכונן׃ | 3 |
بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، |
ובדעת חדרים ימלאו כל הון יקר ונעים׃ | 4 |
بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. |
גבר חכם בעוז ואיש דעת מאמץ כח׃ | 5 |
پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. |
כי בתחבלות תעשה לך מלחמה ותשועה ברב יועץ׃ | 6 |
بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە. |
ראמות לאויל חכמות בשער לא יפתח פיהו׃ | 7 |
دانایی بەرزە بۆ گێل، لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە. |
מחשב להרע לו בעל מזמות יקראו׃ | 8 |
ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە، بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت. |
זמת אולת חטאת ותועבת לאדם לץ׃ | 9 |
پیلانی گێلایەتی گوناهە، خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە. |
התרפית ביום צרה צר כחכה׃ | 10 |
ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت! |
הצל לקחים למות ומטים להרג אם תחשוך׃ | 11 |
ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە. |
כי תאמר הן לא ידענו זה הלא תכן לבות הוא יבין ונצר נפשך הוא ידע והשיב לאדם כפעלו׃ | 12 |
ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،» ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟ |
אכל בני דבש כי טוב ונפת מתוק על חכך׃ | 13 |
ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە، |
כן דעה חכמה לנפשך אם מצאת ויש אחרית ותקותך לא תכרת׃ | 14 |
هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە. ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و ئومێدبڕ نابیت. |
אל תארב רשע לנוה צדיק אל תשדד רבצו׃ | 15 |
وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست، هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی، |
כי שבע יפול צדיק וקם ורשעים יכשלו ברעה׃ | 16 |
چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە، بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت. |
בנפל אויביך אל תשמח ובכשלו אל יגל לבך׃ | 17 |
بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە، بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت، |
פן יראה יהוה ורע בעיניו והשיב מעליו אפו׃ | 18 |
نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت، جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە. |
אל תתחר במרעים אל תקנא ברשעים׃ | 19 |
مەراق لە خراپەکاران مەخۆ، ئیرەیی بە بەدکاران مەبە، |
כי לא תהיה אחרית לרע נר רשעים ידעך׃ | 20 |
چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. |
ירא את יהוה בני ומלך עם שונים אל תתערב׃ | 21 |
ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە، تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە، |
כי פתאם יקום אידם ופיד שניהם מי יודע׃ | 22 |
چونکە بەڵایان لەپڕ دێت، بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟ |
גם אלה לחכמים הכר פנים במשפט בל טוב׃ | 23 |
هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە: لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە. |
אמר לרשע צדיק אתה יקבהו עמים יזעמוהו לאמים׃ | 24 |
ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،» گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن. |
ולמוכיחים ינעם ועליהם תבוא ברכת טוב׃ | 25 |
بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت. |
שפתים ישק משיב דברים נכחים׃ | 26 |
وەڵامی ڕاست وەک ماچی لێوە. |
הכן בחוץ מלאכתך ועתדה בשדה לך אחר ובנית ביתך׃ | 27 |
کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە، دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ. |
אל תהי עד חנם ברעך והפתית בשפתיך׃ | 28 |
بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە، بە لێوەکانت فێڵ مەکە. |
אל תאמר כאשר עשה לי כן אעשה לו אשיב לאיש כפעלו׃ | 29 |
مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم، سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.» |
על שדה איש עצל עברתי ועל כרם אדם חסר לב׃ | 30 |
بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم، بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش. |
והנה עלה כלו קמשנים כסו פניו חרלים וגדר אבניו נהרסה׃ | 31 |
چقڵ هەمووی داگرتبوو، گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو، کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو. |
ואחזה אנכי אשית לבי ראיתי לקחתי מוסר׃ | 32 |
تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە، بینیم و وانەم لێ وەرگرت: |
מעט שנות מעט תנומות מעט חבק ידים לשכב׃ | 33 |
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، |
ובא מתהלך רישך ומחסריך כאיש מגן׃ | 34 |
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار. |