מאזני מרמה תועבת יהוה ואבן שלמה רצונו׃ | 1 |
تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە، بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە. |
בא זדון ויבא קלון ואת צנועים חכמה׃ | 2 |
کە لووتبەرزی هات، ڕیسواییش دێت، بەڵام لەگەڵ بێفیزەکان دانایی دێت. |
תמת ישרים תנחם וסלף בוגדים ושדם׃ | 3 |
ڕاستیی سەرڕاستەکان ڕێنماییان دەکات، بەڵام خواری ناپاکان سەری خۆیان دەخوات. |
לא יועיל הון ביום עברה וצדקה תציל ממות׃ | 4 |
بێ سوودە سامان لە ڕۆژی تووڕەیی، بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن. |
צדקת תמים תישר דרכו וברשעתו יפל רשע׃ | 5 |
ڕاستودروستی ڕێگا بۆ کەسی بێ کەموکوڕی ئاسان دەکات، بەڵام بەدکار بە بەدکاری خۆی دەگلێت. |
צדקת ישרים תצילם ובהות בגדים ילכדו׃ | 6 |
ڕاستودروستی سەرڕاستەکان فریایان دەکەوێت، بەڵام ناپاکان گرفتاری ئارەزووەکانیان دەبن. |
במות אדם רשע תאבד תקוה ותוחלת אונים אבדה׃ | 7 |
بە مردنی بەدکار ئومێدی دەبڕێت، هیوای پاڵەوانانیش لەناودەچێت. |
צדיק מצרה נחלץ ויבא רשע תחתיו׃ | 8 |
کەسی ڕاستودروست لە تەنگانەدا دەرباز دەبێت و بەدکار دەگرێتەوە. |
בפה חנף ישחת רעהו ובדעת צדיקים יחלצו׃ | 9 |
کەسی دووڕوو بە دەمی دراوسێکەی لەناودەبات، بەڵام ڕاستودروستان بە زانیاری دەرباز دەبن. |
בטוב צדיקים תעלץ קריה ובאבד רשעים רנה׃ | 10 |
بە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شار شادمان دەبێت، بە لەناوچوونی بەدکارانیش هاواری خۆشییە. |
בברכת ישרים תרום קרת ובפי רשעים תהרס׃ | 11 |
بە بەرەکەتی سەرڕاستەکان شار بەرز دەبێتەوە، بەڵام بە دەمی بەدکاران وێران دەبێت. |
בז לרעהו חסר לב ואיש תבונות יחריש׃ | 12 |
ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات تێنەگەیشتووە، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بێدەنگ دەبێت. |
הולך רכיל מגלה סוד ונאמן רוח מכסה דבר׃ | 13 |
دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات، بەڵام مرۆڤی دڵسۆز شت دادەپۆشێت. |
באין תחבלות יפל עם ותשועה ברב יועץ׃ | 14 |
بێ ڕاوێژ گەل دەکەوێت، بەڵام سەرکەوتن بە زۆری ئامۆژگارانە. |
רע ירוע כי ערב זר ושנא תקעים בוטח׃ | 15 |
ئەوەی ببێتە کەفیلی بێگانە بێگومان تووشی خراپە دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە دەست بداتە کارێکی لەو شێوەیە، ئاسوودەیە. |
אשת חן תתמך כבוד ועריצים יתמכו עשר׃ | 16 |
ئافرەتی نەرمونیان ڕێزی دەست دەکەوێت، بەڵام کەسی زۆردار تەنها سامان. |
גמל נפשו איש חסד ועכר שארו אכזרי׃ | 17 |
مرۆڤی بە بەزەیی چاکە لەگەڵ خۆی دەکات، بەڵام دڵڕەق خۆی ماندوو دەکات. |
רשע עשה פעלת שקר וזרע צדקה שכר אמת׃ | 18 |
خراپەکار کرێیەکەی قەڵبە، بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە. |
כן צדקה לחיים ומרדף רעה למותו׃ | 19 |
بێگومان ڕاستودروست ژیان بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەوەی شوێن خراپە دەکەوێت، مردنی دەستدەکەوێت. |
תועבת יהוה עקשי לב ורצונו תמימי דרך׃ | 20 |
قێزی یەزدان لە دڵخراپانە، ڕەزامەندیشی بۆ ڕێ تەواوانە. |
יד ליד לא ינקה רע וזרע צדיקים נמלט׃ | 21 |
بێگومان بەدکار بێ سزا نابێت، بەڵام نەوەی ڕاستودروستان دەرباز دەبن. |
נזם זהב באף חזיר אשה יפה וסרת טעם׃ | 22 |
وەک خەزێمی زێڕە بە لووتی بەرازەوە، ئافرەتی جوانی بێ ئەقڵ. |
תאות צדיקים אך טוב תקות רשעים עברה׃ | 23 |
ئارەزووی ڕاستودروستان تەنها چاکەیە، بەڵام هیوای بەدکاران لە تووڕەییە. |
יש מפזר ונוסף עוד וחושך מישר אך למחסור׃ | 24 |
هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت، هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت. |
נפש ברכה תדשן ומרוה גם הוא יורא׃ | 25 |
چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت، ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ. |
מנע בר יקבהו לאום וברכה לראש משביר׃ | 26 |
ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات، بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە. |
שחר טוב יבקש רצון ודרש רעה תבואנו׃ | 27 |
ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت، بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی. |
בוטח בעשרו הוא יפל וכעלה צדיקים יפרחו׃ | 28 |
ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت، ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن. |
עוכר ביתו ינחל רוח ועבד אויל לחכם לב׃ | 29 |
ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت، گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا. |
פרי צדיק עץ חיים ולקח נפשות חכם׃ | 30 |
بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە، ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە. |
הן צדיק בארץ ישלם אף כי רשע וחוטא׃ | 31 |
ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت، ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار! |