ויקם אלישיב הכהן הגדול ואחיו הכהנים ויבנו את שער הצאן המה קדשוהו ויעמידו דלתתיו ועד מגדל המאה קדשוהו עד מגדל חננאל׃ | 1 |
ئەلیاشیڤی سەرۆکی کاهینان و برا کاهینەکانی دەستیان بە کار کرد و دەروازەی مەڕیان بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد و دەرگاکانیشیان دانا. شووراکەشیان هەتا قوللەی سەد بنیاد نایەوە و تەرخانیان کرد، هەروەها هەتا قوللەی حەنەنێل بنیادیان نایەوە. |
ועל ידו בנו אנשי ירחו ועל ידו בנה זכור בן אמרי׃ | 2 |
لەتەنیشت ئەوەوە پیاوانی ئەریحا بنیادیان دەنا، لەتەنیشت ئەوانیشەوە زەکوری کوڕی ئیمری بنیادی دەنا. |
ואת שער הדגים בנו בני הסנאה המה קרוהו ויעמידו דלתתיו מנעוליו ובריחיו׃ | 3 |
دەروازەی ماسیش لەلایەن کوڕەکانی هەسەنائاوه بنیاد نرایەوە. کاریتە و دەرگاکانیان بۆ دانایەوە لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. |
ועל ידם החזיק מרמות בן אוריה בן הקוץ ועל ידם החזיק משלם בן ברכיה בן משיזבאל ועל ידם החזיק צדוק בן בענא׃ | 4 |
لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەرێمۆتی کوڕی ئوریای هەقۆچ ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەشولامی کوڕی بەرەخیا کوڕی مەشێزەبێل ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە سادۆقی کوڕی بەعەنا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. |
ועל ידם החזיקו התקועים ואדיריהם לא הביאו צורם בעבדת אדניהם׃ | 5 |
لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام خانەدانەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی سەرپەرشتیارەکانیان. |
ואת שער הישנה החזיקו יוידע בן פסח ומשלם בן בסודיה המה קרוהו ויעמידו דלתתיו ומנעליו ובריחיו׃ | 6 |
بۆ دەروازەی یەشاناش، یۆیاداعی کوڕی پاسێیەح و مەشولامی کوڕی بەسۆدەیا ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، ئەوان سەریان گرت و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. |
ועל ידם החזיק מלטיה הגבעני וידון המרנתי אנשי גבעון והמצפה לכסא פחת עבר הנהר׃ | 7 |
لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەلەتیای گبعۆنی و یادۆنی مێرۆنۆتی کە خەڵکی گبعۆن و میچپا بوون، لەو شوێنانە کە لەژێر دەستی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. |
על ידו החזיק עזיאל בן חרהיה צורפים ועל ידו החזיק חנניה בן הרקחים ויעזבו ירושלם עד החומה הרחבה׃ | 8 |
لەتەنیشت ئەویشەوە عوزیێلی کوڕی حەرهەیا کە لە زێڕنگەرەکان بوو، ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەنەنیا لە نەوەی عەتارەکان ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئینجا ئۆرشەلیمیان هەتا شوورا بەرینەکە تۆکمە کرد. |
ועל ידם החזיק רפיה בן חור שר חצי פלך ירושלם׃ | 9 |
لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. |
ועל ידם החזיק ידיה בן חרומף ונגד ביתו ועל ידו החזיק חטוש בן חשבניה׃ | 10 |
لەتەنیشت ئەوانیشەوە یەدایای کوڕی حەرومەف لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەتوشی کوڕی حەشەڤنەیا ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. |
מדה שנית החזיק מלכיה בן חרם וחשוב בן פחת מואב ואת מגדל התנורים׃ | 11 |
بەشێکی دیکەش مەلکیای کوڕی حاریم و حەشوڤی کوڕی پەحەتمۆئاب چاکیان کردەوە، لەگەڵ قوللەی تەنوورەکانیش. |
ועל ידו החזיק שלום בן הלוחש שר חצי פלך ירושלם הוא ובנותיו׃ | 12 |
لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە. |
את שער הגיא החזיק חנון וישבי זנוח המה בנוהו ויעמידו דלתתיו מנעליו ובריחיו ואלף אמה בחומה עד שער השפות׃ | 13 |
دەروازەی دۆڵەکەش حانوون و دانیشتووانی زانۆوەح چاکیان کردەوە، ئەوان بنیادیان ناوە و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی، هەزار باڵیش لە شووراکە هەتا دەروازەی زبڵ. |
ואת שער האשפות החזיק מלכיה בן רכב שר פלך בית הכרם הוא יבננו ויעמיד דלתתיו מנעליו ובריחיו׃ | 14 |
دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی فەرمانڕەوای ناوچەی بێتهاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. |
ואת שער העין החזיק שלון בן כל חזה שר פלך המצפה הוא יבננו ויטללנו ויעמידו דלתתיו מנעליו ובריחיו ואת חומת ברכת השלח לגן המלך ועד המעלות היורדות מעיר דויד׃ | 15 |
دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆلحوزێ فەرمانڕەوای ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی چاککردەوە کە لە لای باخچەی پاشایە هەتا ئەو پێپلیکانەیەی لە شاری داودەوە بەرەو خوارەوە دەچێت. |
אחריו החזיק נחמיה בן עזבוק שר חצי פלך בית צור עד נגד קברי דויד ועד הברכה העשויה ועד בית הגברים׃ | 16 |
پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی بێتچوور ڕووخاوییەکەی هەتا ئەو شوێنە چاککردەوە کە کەوتبووە بەرامبەر گۆڕەکانی داود، هەتا گۆمە دەستکردەکە و ماڵی پاڵەوانەکان. |
אחריו החזיקו הלוים רחום בן בני על ידו החזיק חשביה שר חצי פלך קעילה לפלכו׃ | 17 |
پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. |
אחריו החזיקו אחיהם בוי בן חנדד שר חצי פלך קעילה׃ | 18 |
پاش ئەویش براکانیان، بەنوی کوڕی حێناداد، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. |
ויחזק על ידו עזר בן ישוע שר המצפה מדה שנית מנגד עלת הנשק המקצע׃ | 19 |
لەتەنیشت ئەویشەوە عێزەری کوڕی یێشوعی سەرۆکی میچپا بەشێکی دیکەی چاککردەوە لەبەردەم هەورازەکەی جبەخانەکەوە لەلای گۆشەکە. |
אחריו החרה החזיק ברוך בן זבי מדה שנית מן המקצוע עד פתח בית אלישיב הכהן הגדול׃ | 20 |
پاش ئەو باروخی کوڕی زەبەی بە گوڕەوە بەشێکی دیکەی لە گۆشەکەوە هەتا داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. |
אחריו החזיק מרמות בן אוריה בן הקוץ מדה שנית מפתח בית אלישיב ועד תכלית בית אלישיב׃ | 21 |
دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە. |
ואחריו החזיקו הכהנים אנשי הככר׃ | 22 |
پاش ئەویش کاهینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە. |
אחריו החזיק בנימן וחשוב נגד ביתם אחריו החזיק עזריה בן מעשיה בן ענניה אצל ביתו׃ | 23 |
پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. |
אחריו החזיק בנוי בן חנדד מדה שנית מבית עזריה עד המקצוע ועד הפנה׃ | 24 |
پاش ئەویش بەنوی کوڕی حێناداد بەشێکی دیکەی چاککردەوە، لە ماڵی عەزەریاوە هەتا گۆشەکە و پەناکە. |
פלל בן אוזי מנגד המקצוע והמגדל היוצא מבית המלך העליון אשר לחצר המטרה אחריו פדיה בן פרעש׃ | 25 |
پالالی کوڕی ئوزەییش لەبەردەم گۆشەکە و قوللەکە کە تەواوکەری کۆشکی باڵای پاشایە ئەوەی لەلای حەوشەی پاسەوانانە، لەپاش ئەویشەوە پەدایای کوڕی پەرعۆش. |
והנתינים היו ישבים בעפל עד נגד שער המים למזרח והמגדל היוצא׃ | 26 |
ئینجا خزمەتکارانی پەرستگا کە دانیشتووی گردی عۆفێل بوون چاکیان کردەوە هەتا بەردەم دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات لەگەڵ قوللە دەرەکییەکە. |
אחריו החזיקו התקעים מדה שנית מנגד המגדל הגדול היוצא ועד חומת העפל׃ | 27 |
پاش ئەوانیش تەقۆعییەکان بەشێکی دیکەیان چاککردەوە، لە بەرامبەر قوللە دەرەکییە گەورەکە هەتا دیواری عۆفێل. |
מעל שער הסוסים החזיקו הכהנים איש לנגד ביתו׃ | 28 |
لەسەر دەروازەی ئەسپەکانیش، کاهینەکان چاکیان کردەوە، هەریەکە و بەرامبەر بە ماڵی خۆی. |
אחריו החזיק צדוק בן אמר נגד ביתו ואחריו החזיק שמעיה בן שכניה שמר שער המזרח׃ | 29 |
پاش ئەوانیش سادۆقی کوڕی ئیمێر بەرامبەری ماڵەکەی خۆی چاککردەوە. پاش ئەویش شەمەعیای کوڕی شەخەنەیا کە چاودێری دەروازەی ڕۆژهەڵات بوو، شووراکەی چاککردەوە. |
אחרי החזיק חנניה בן שלמיה וחנון בן צלף הששי מדה שני אחריו החזיק משלם בן ברכיה נגד נשכתו׃ | 30 |
پاش ئەویش حەنەنیای کوڕی شەلەمیاهو و حانوونی کوڕی شەشەمی چالاف بەشێکی دیکەیان چاککردەوە. پاش ئەوانیش مەشولامی کوڕی بەرەخیا بەرامبەری ژوورەکەی خۆی چاککردەوە. |
אחרי החזיק מלכיה בן הצרפי עד בית הנתינים והרכלים נגד שער המפקד ועד עלית הפנה׃ | 31 |
پاش ئەویش مەلکیا، کە یەکێک بوو لە زێڕنگەرەکان، هەتا ماڵی خزمەتکارانی پەرستگا و بازرگانەکانی چاککردەوە کە دەکەوتە بەرامبەر دەروازەی کۆکردنەوەی سەربازان، هەروەها هەتا ژووری چاودێریی سەر گۆشەکەی شوورا. |
ובין עלית הפנה לשער הצאן החזיקו הצרפים והרכלים׃ | 32 |
زێڕنگەر و بازرگانەکان شووراکەیان لەنێوان خاڵی سەر گۆشەکە هەتا دەروازەی مەڕ چاککردەوە. |